بەبۆنەی دەستپێکردن و بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەخوازم و هیوادارم پرۆسەکە بەسەرکەوتویی بەڕێوەبچێت.
وەک بەشێک لە بەرپرسیارێتی وەزارەتمان و بەمەبەستی هاوکاریکردنی #وەزارەتی پەروەردە# بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە هۆڵەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن، بۆیە جێگەی خۆیەتی لێرەدا سوپاسی سەرجەم سەرۆک زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستاو فەرمانبەرانی ئازیز بکەین چ لە زانکۆ حکومییەکان و چ لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، کە زۆر لەخۆبردوانە خەمخۆر و هاوکار بوون بۆ دابینکردنی هۆڵەکان، هەر لەم سۆنگەیەشەوە جارێکی تر داوایان لێ دەکەم بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بەبێ گرفت و لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچێت.
لە کۆتاییدا جارێکی تر هیوای سەرکەوتن بۆ پرۆسەکە و خوێندکاران و قوتابیانی دوانزەی ئامادەیی دەخوازم.
د.#ئارام محمد قادر#
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,076
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!