ناوەندی گشتیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی تەقینەوەکەی حەسەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
ئێوارەی ئەمڕۆ (15ی تەممووزی 2020) عەمبارێکی چەک و ماددەی تەقەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە شاری حەسەکە تەقییەوە. ئەو تەقەمەنییانە پاشماوەی شەڕەکانی ئەمدواییەی دژ بە تیرۆریستەکانی داعش بوون. تەقینەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویداوە. بەهۆی تەقینەوەکەوە تەنها زیانی ماددی ڕوویداوە.
ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو زانیاری و قسانە ڕەتدەکەینەوە، کە دەوترێت تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکەوە بووە. ئێمە بە گەلەکەی خۆمان و ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو قسە و زانیارییە درۆزنانە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و لە ناوبردنی ئاسایش و ئارامییە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,702 mal angesehen