یارە دلاوەر تەمەنی 21 ساڵە و ناسراوە بە(Sunflower) یەکەم کچی کوردە لەکاتی یاریکردن لە چەناڵەکانی خۆی لە سۆشیاڵمیدیا لایڤ دەکاتەوە و قسە لەگەڵ فانەکانی دەکات.
یارە خەڵکی #سلێمانی#یە و هەر لەو شارەش دادەنیشێت، ڕاگەیاند، ماوەی ساڵێکە دەستی بە یاریکردن کردووە، لەکاتی یاریکردنیش لایڤ دەکەمەوە، بەوەش بوومەتە یەکەم کچە ستریمەری کورد.
لە لایڤەکانیدا یارە زیاتر بە شێوەزاری #هەولێر#ی قسە دەکات، دەڵێت، ماوەیەکی زۆر لە هەولێر ژیاوم، بۆیە شێوازی قسەکردنم لە هەولێرییەوە نزیکە.
ئەو کچە کوردە زیاتر یاری پەبجی کردووە، بەڵام ئێستا خەریکی یاری جی تی ئەی و کاڵ ئۆڤ دیوتییە. ڕۆژانە حەوت بۆ هەشت کاژێر یاری دەکات. ئەو یاریکردن وەکو خولیایەک دەبینێت، گوتیشی سوودی ماددیشی بۆم هەبووە.
یارە دەڵێت، خێزانەکەی بە گەورەترین پاڵپشتیکاری ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات بە پاڵپشتیی ئەوان توانیومە بگەم بەم ئاستەی ئێستام و نەیانهێشتووە واز بهێنم. بە گوتەی یارە دلاوەر، ئامانجی لە کردنەوەی لایڤ دڵخۆشکردنی کەسانی دەوروبەریەتی، ئەگەر دوو منداڵ بەو لایڤانەی من دڵخۆش بێت زۆرە.[1]