بەڵگەفیلمی هارمۆنی دوای جەنگ لە دەرهێنانی پابلۆ تاسکۆ و میگێل ڕوسە و بەرهەمی #تۆڕی میدیایی ڕووداوە#، ئەم بەرهەمە باس لە مستەفا و ئەحمەدی برای دەکات کە بە نابینایی لەدایکبوون و نەیانتوانیوە بچنە قوتابخانە و وەکو منداڵانی دیکەی #کۆبانی# لە کۆڵان یاریی بکەن. لەجیاتی ئەوە پێکەوە لەماڵەوە خەریکی ژەنینی ئامێری کەمانچە دەبن و خۆیان بەجوانی فێردەکەن. لەساڵی 2014 کاتێک #داعش# شارەکەیان کۆنترۆڵ دەکات، دوو براکە ناچاربوون ئامێرەکانیان بەجێبهێڵن و لە کۆبانێ دەربچن.
غەنی میرۆز، هونەرمەندی میوزیکژەن کە لەم بەرهەمدا بەشدارە، ڕاگەیاند، بەڵگەفیلمی هارمۆنی دوای جەنگ خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی کورتی لە فیستیڤاڵی فیلمی Sole بەدەستهێناوە کە لە شاری پالێرمۆ لە ئیتاڵیا سازکرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,537 gånger