پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتوک PDF 19,120
فایلێن پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ویکلیکس چۆن باسی عەبدولڕەحمان قاسملۆ سەرکردەی ڕۆژهەڵات و حیزبی دیموکرات دەکات؟
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ویکلیکس چۆن باسی عەبدولڕەحمان قاسملۆ سەرکردەی ڕۆژهەڵات و حیزبی دیموکرات دەک...

ویکلیکس چۆن باسی عەبدولڕەحمان قاسملۆ سەرکردەی ڕۆژهەڵات و حیزبی دیموکرات دەک...
تێرامانەکانی #قاسملۆ#، سەرکردەی کوردی ئێران
16 شوبات 1988
نهێنی
1- تەواوی تێکست نهێنیە.
2- کورتەیەک: لە شاخەکان دابەزیوە بۆ یەکێک لە سەردانەکانی بۆ بەغدا، سەرکردەی کوردی ئێران قاسیملۆ لە 10ی فێبرواری سەدامی بینیوە. قاسملۆ ڕایگەیاند کە بۆردومانی خەستی ئەو ناوچەیەی بارەگای سەرەکی ئەوی لێیە (نزیک لە شاری ماوەت) لە ماوەی پێشودا ناچاری کردوە 35 کیلۆمەتر شوێنەکەی بەرەو باکوری ناوچەکە بگوازێتەوە. ئیدیعاشی کرد 10-12 هەزار شەرکەری چالاکی هەیە و دەشتوانێت داوای شەرکەری زیاتر بکات و چەکی هەبێت (دەسکەوتی شەرە لە گەڵ ئێ#ڕانیە#کان) و پارە (بەهۆی قاچاغچیەتیەوە). ندایەکی ئاراستەی ئەمریکا کردوە بۆ (پشتگیری مۆراڵی و سیاسی). باسی لەوەش کرد کە حزبەکەی بەردەوام دژ بە دەستگیرکردنی ڕەهائین وەستاوەتەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا بە ناوی ڕەهائینە ئیتاڵیەکان کە لای تاڵەبانین پەیوەندی پێوەکردوە و گەش بینە کە بتوانێت ئازادیان بکات.
3- قاسملۆ پەیوەندیەکانی لە گەڵ تاڵەبانی بە باش وەسفکرد، هەرچەندە سیاسەتی بێلایەنی خۆی نێوان تاڵەبانی و عێراقیەکان چەند جارێک گرژی دروستکردوە. قاسملۆ دەرک بە پێویستی هاوپەیمانی لە گەڵ گروپە ئۆپزسیۆنەکانی تری ئێران دەکات، بەڵام ڕەجاوی کە بە موغامر وەسفی کرد ئەو هاوپەیمانیەی ناوێت. کارە سەربازیە سنوردارەکانی ڕەجاوی لە باکور پەیوەندیەکانی لە گەڵ تاڵەبانی ئاڵۆز کردوە، لە ئێستادا ڕەجاوی هەوڵەکانی بەرەو باشور دەبات. بە پێچەوانەی ڕەجاوی قاسملۆ خۆی دور ڕاگرتوە لە وێنەگرتنی لە گەڵ سەدام. قاسملۆ دۆخی کوردستانی ئێرانی بە جێگیر وەسف کرد، لە کاتێکدا دۆخی کوردستانی عێراق لە ماوەی سێ مانگی پێشودا بە خەستی تێکچوە. (بە واتایەکی تر لە تێرامانی دەسەڵاتی ناوەند لە بەغدا). کامپینی عێراق بۆ ڕوخاندنی گوندەکان لە ئێران بە بەرفراوانی نەکراوە. کۆتایی کۆمێنت.
4- لە کۆتایی کۆنگرەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی 1988 سکرتێری گشتی عبدالرحمن قاسملۆ لە شاخەکان دابەزی بۆ بینینی سەدام لە 10ی شوباتدا. بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێران لە سوید و فەرەنسا دەژین قاسملۆ لە سەردانەکەی بۆ بەغدا هەر 5 تا 7 مانگێک پەیوەندی بە باڵێۆزی ئەو دو وڵاتە لە بەغدا دەکات. بەرپرسی بەشی سیاسی قەناعەتی بە باڵیۆزی سوید کرد بۆ بینینی قاسملۆ، ئەوە بو لە 12ی شوبات قاسملۆ داوەتی نانی نیوەرۆ کرا و دانیشتنەکە شەش سەعاتی خایاند. قاسملۆ زۆر کراوەیە و بە ئەتەکێتە و زمانی ئینگلیزی زۆر باش بەکار دەهێنا، یەکێک لەو شەش زمانانەی دەیزانی (کوردی، فارسی، عەرەبی، فەرەنسی و زمانی چیکی)، قاسملۆ لە سەردانی بۆ باڵیۆزی سوید بەرپرسانئ بیرۆی حزبەکە لە سوید و فەرەنسا لە گەڵ بو (عبداڵلە غەریدی، ئیبراهیم جورابکا و سەلام عەزیزی).
داواکاری بۆ پشتگیری مۆراڵی
5- قاسملۆ داوایەکی بەهێزی پشتگیری سیاسی و مۆراڵی لە ئەمریکا کرد. باسی لەوە کرد کە حزبی دیموکرات بەردەوام سیاسەتی ئەوە بوە کە بە توندی تێرۆریزم و ڕفاندنی ڕەهائینی ڕەتکردۆتەوە. وتارێکی خۆی دا بە بەرپرسی بەشی سیاسی کە لە ڕابوردویەکی نزیکدا لە ڕێگەی نوێنەرەکەی لە سیمپۆسیەمی پاریس لە سەر تێرۆریزم پێشکەش کرابو. تێیدا هاتوە کە تێرۆریزم وەک ئامرازێک بە دەست گروپە شۆرشگیرەکان ڕەتدەکاتەوە. قاسملۆ ڕایگەیاند سەرسورما بەوەی سەرۆکی ئەمریکا چاوی کەوت بە گروپێکی سەرلێشێوای تێکدەری ئەفغانیە فەندەمەنتیلستەکان و پێداگری دەکات لە پشتیوانی گروپە بێسەروبەرەکانی نیکاراگوا. ئەمە لە کاتێکدا هیچ بایەخێک بە گروپە دیموکراتە ڕاستگۆیەکان نادات، ئەو گروپانەی خەبات بۆ دانپێنان بە مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی دنیادا دەکەن.
6- بەرپرسی بەشی سیاسی گوتی کە تەعاتوفێکی گشتی لە ئەمریکا بۆ دۆخی کورد هەیە، بەڵام زۆر لە سەر ئەم پرسە نەزانراوە، قاسملۆ بە ڕێگەی ڕۆژنامەگەرەکانەوە دەتوانێت ئەو کارە بکات. قاسملۆ گوتی ئەمجارە کە لە بەغدادە یەکێک لەو شتانەی کردویەتی داواکردنی ڤیزا بو بۆ JONATHAN RANDAL)(پاریس)، گوتیشی کە ڕانداڵ خەریکی نوسینی کتێبێکە لە سەر کورد و بۆ ماوەی 14 سەعات چاوپێەکەوتنی لە گەڵدا کردوە. قاسملۆ گلەیی ئەوەی کرد کە سۆڤیەت دەڵێن کە ئەمریکا پشتگیری حزبی دیموکراتی ئێران دەکەن و ئەمریکیەکانیش گومانیان هەیە کە سۆڤیەت پشتگیریمان دەکەن.، لە ڕاستیدا حزبی دیموکرات دۆستی نیە، شاخەکان تەنها دۆستی کوردن.
رەهائینە ئیتاڵیەکان
7- قاسملۆ باسی لەوە کرد کە لەو ڕۆژانەدا چاوی بە باڵیۆزی ئیتاڵیا (تۆسکانۆ) کەوتوە و بەڵێنی پێداوە چی بتوانێت بیکات دەرباری سێ ڕەهائینە ئیتاڵیەکە کە لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانی تاڵەبانیەوە ڕفێنراون، باسیشی لەوە کرد لە ڕابوردودا لە چەند حاڵەتیکدا ڕۆڵی هەبوە لە کاریگەرکردن لە سەر تاڵەبانی بۆ ئازادکردنی ڕەهائین، باوەری توندی هەیە کە ئەمجارەش سەرکەوتو دەبێت.
(ئینتباعێکی پێدام کە ئەمە یەکەمجار بو ئیتاڵیەکان پەیوەندییان پێوە کردوە و بۆ خۆی پێشتر هەوڵی ئەوەی نەداوە). قاسملۆ باسی ئەوەی کرد کە ئەو گروپانەی پەنایان بۆ تێرۆریزم بردوە بایەخی زیاتریان لە حزبی دیمەوکراتی کوردستانی ئێران پێدراوە، جەختیشی کردەوە لەوەی حزبی دیموکرات ڕێکخراوێکی بنکەفراوان و تۆکمەیە.
بنکەکانی پشتگیری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
8- قاسملۆ گوتی کە ئەو 8 تا 12 هەزار شەرکەری مەیدانی هەیە و دابینکردنی پێداویستیە لۆجیستیەکانی سنوردارن، ئەو دەتوانێت زۆر زیاتر لەو ژمارەیە کۆ بکاتەوە، ڕاشیگەیاند لە نێو کوردەکانی ئێران ڕاکەبەری کاریگەری ئەوتۆی نیە 80% ی خەڵک لە گەڵ ئەون.
کەم نرخاندنی خۆشی بۆ دۆخەکە لە عێراق نەشاردەوە لە ئێران شتێکی هاوشێوەی کوردێکی وەک تەها مەعروف وەک جێگری سەرۆک یاخود وەزیری کوردمان نیە، هەروەها ئەو ژمارە زۆرەی جاش لای ئێمە نیە.
9- لە داواکاریەکەی بۆ پشتگیری سیاسی و مۆراڵی ئەمریکا قاسملۆ ڕونیکردەوە داوای پارە و چەک ناکات.، گوتی بێگومان هەمو کەسێک زیاتری دەوێت، بەڵام ئێمە زۆرمان هەیە. ڕایگەیاند کە حزبی دیموکرات لە ساڵانی ڕابوردودا توانیویانە چەکی زۆر لە چەکداران و پاسدەرانی ئێران بگرن. قاسملۆ نەیدەویست باسی وردەکاری سەرچاوە داراییەکانی بکات، تەنها گوتی هەر خێزانێک لە کوردستان ئارەزومەندانە پشکی خۆی پێشکەش دەکات. لە درێژەی قسەکردنەکەدا دەرکەوت حزبی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕێگەی قاچاخەوە پارەیان دەست دەکەوێت.
قاسملۆ گوتی ئەو تەنها 3% باج لە بازرگانی کاڵاکانی نێوان عێراق و ئێران وەردەگرێت، لە بەرامبەر زیێ تر لە 20% باج کە تاڵەبانی لێیان دەسێنێت. نمونەی ئەو کاڵانەی بۆ ئێران دەبرێن ڕیزبەند کرد، وەک ویسکی، ڤیدیۆ، ئەوانەشی بۆ عێراق دەبرێن وەک فەرش و فستق. پێشوتر چا لە عێراقەوە دەهێنرا و شەکر لە ئێرانەوە، بەڵام دواتر چا و شەکریش لە عێراقەوە بۆ ئێران دەهێنران. قاسملۆ گوتی لە تاڵەبانی پرسیوە ئەگەر سەڕجاوە داراییەکانی وشک بن چەن دەتوانێت خۆی ڕابگرێت، تاڵەبانی لە وەڵامدا پێی وتوە: دو مانگ. قاسملۆ گوتی لە دۆخێکی لەو جۆرەدا ئەو دەتوانێ بە لایەنی کەمەوە بۆ دو ساڵ بەردەوام بێت.
10- قاسملۆ دۆخی کوردستانی ئێرانی بە جێگیر وەسف دەکات، بە واتایەکی تر زۆر یا کەم وەک دۆخی ساڵی 1980 ەیە کاتێک حزبی دیموکرات کۆنترۆڵی شارەکانی لەدەستدا و شەری بەرەنگاربونەوەیان گۆری بۆ تەکتیکی شەری گەرێلا. ئێرانیەکان ئێستا کۆنترۆڵی شارەکان دەکەن و ڕێگا سەرەکیەکانی نێوان شارەکان لە سەعات 8 ی بەیانی تا 5ی ئێوارە لە ژێر کۆنترۆڵیاندایە و حزبی دیموکرات بەشەو کۆنترۆڵیان دەکات. قاسملۆ ڕاشیگەیاند دەرباری ئایندە گەشبینە چونکە کوردستانی ئێران پشتگیری تەواوی دەکەن. قاسملۆ گوتی ئامادەیە بۆ 25 ساڵ لە شاخەکان بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر خومەینی زو بمرێت ئەوا دۆخی تەهران زۆر بەخەستی تێکدەچێت، باری ئابوری ئێران جەنجاڵێکی بێ سەروبەرە.
کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا ئەو یاخود تاڵەبانی و بارزانی کۆنترۆڵی زیاتر شوێنیان کردوە، قاسملۆ گوتی سێ ساڵ پێشتر ئەو کۆنترۆڵی زۆرتری هەبو، بەڵام ئێستا کوردەکانی عێراق شوێنی زۆریان بە دەستەوەیە، هۆکارەکەشی شێکردەوە، گوتی هۆکار ئەوە نیە من وەزعم خراپ بێت بەپێچەوانەوە دانم بەخۆدا گرتوە، هۆکارەکە ئەوەیە بۆ ڕژێمی بەغدا لە سێ ساڵی ڕابوردودا دۆخئ کوردستان عێراق زۆر بە توندی خراپ بوە.
باسی لەوەش کرد کە چەند ساڵێک پێشتر کاری کردوە تا تاڵەبانی و سەدام بەیەکەوە درێژە بە دانوستانەکانیان بدەن، بەڵام پرۆسەکە بەردەوام نەبوو.
ناچار بوون بارەگاکان بگوێزرێنەوە
11- قاسملۆ نەیشاردەوە کە لە ماوەی دواییدا بەهۆی قەسفی خەستی ئێرانیەکانەوە ناچار بو بارەگاکانی بگوازێتەوە. بارەگاکانی پێشوتر،
لە سەر نەخشەیەک کە زۆر وردەکاری نەبو دەرکەوت نزیکن لە زابی بچوک کە دێتە ناو خاکی عێراقەوە (نزیکەی 3601N 4520E)، لەوێ نەخۆشخانەیەکی گەورەیان هەبو کە پزیشکە فەرەنسیەکان هەمو مانگێک دەهاتن بۆ کارکردن، زۆرجار حزبی دیموکرات خراوەتە دۆخێکی نائاساییەوە گوایە لە هەمان کاتدا قوربانیەکانی تاڵەبانی و حکومەتی عێراق لەو نەخۆشخانەیە چارە دەکرێن. بارەگاکان بەرگەی دۆخەکەیان نەدەگرد، چونکە سوپای ئێران نزیک بو لە ڕۆژهەڵاتی شوێنەکە و سوپای عێراق نزیک لە ڕۆژئاوا و هێزەکانی تاڵەبانیش لە قوڵایی ڕۆژئاوا لە پشت عێراقیەکانەوە بوون (هەریەک لێیان بۆ ئەوی تر خۆی مات دابو).
ئێستا بارەگاکان 35 کیلۆمەتر بەرەو باکور نزیک لە سنوری ئێران گوازراونەتەوە (3620N 4515E)، قاسملۆ گوتیشی زۆربەی کاتەکان لە ناو خاکی ئێراندایە، سوپای عێراقیش لە بەری ڕۆژئاواوە لێیان دورە.
پێدەچێت لە ئێستادا بارەگاکانی لە ناوچەیەکی بێ خاوەن بێت و حزبی دیموکراتیش کۆنترۆڵی دەکات. قاسملۆ گوتی نەخۆشخانەکە دروست کراوەتەوە و پزیشکە فەرەنسیەکانیش بۆ کارکردن دێن.
12- قاسملۆ گوتی ئامانجی ئێرانیەکان لە شەرەکانی ماوەت نزیک ڕوباری کۆگەسور کە کەوتۆتە باشوری بارەگاکانی پێشوی بۆ پاککردنەوەی باڵی ڕۆژهەڵات- ڕۆژئاوای هێزەکانی تاڵەبانیە، ڕاشیگەیاند کە بارەگاکانی تاڵەبانی کەوتونەتە ڕۆژهەڵاتی باشوری ماوەت (لە شوێنێک لە دۆڵی ڕوباری شلێر کە لە گەڵ کۆگەسور لە باشوری ماوەت یەک دەگرنەوە، نزیک لە 3547N 4540E). ئێرانیەکان کۆنترۆڵی ئەو مەوقعە دەکەن کە دەروانێتە ڕۆژهەڵاتی ماوەت، عێراقیەکان کۆنترۆڵی گردەکانی ڕۆژئاوای باشوری ماوەت دەکەن، شەری زۆر لەو ناوچانە و لە شاخی ڕۆژئاوای ماوەت کە ئێرانیەکان بەشێکیان بەدەستەوەیە ڕویانداوە.
هەر ئەو بەیانیە قاسملۆ لە بارەگاکەیەوە تەلەفۆنی بۆ کرا کە عێراقیەکان هەر ئەو ساتە هێرشێکی تازەیان بۆ سەر بنکەکانی ئێرانیەکان لە ڕۆژئاوای ماوەت دەست پێکردوە، قاسملۆ گوتی ماوەت وەک پێنجوین بە تەواوی چۆڵکراوە.
پەیوەندیەکان لە گەڵ تاڵەبانی
13- قاسملۆ ڕایگەیاند کە دۆستایەتیەکی زۆر باشی لە گەڵ تاڵەبانی هەیە، بەمزوانە داوای لە تاڵەبانی کردوە کاڤیاری ئێرانی بۆ بهێنێت، کاتێک بۆی هێناوە تاڵەبانی بە سوعبەتەوە وتویەتی بە ڕێگەی تایبەتەوە بۆی سازکرا بری زیاتری کاڤیار لە ڕێگەپێدراو بهێنێت و ئەگەر دەسەڵاتەکانی ئێران بیانزانیە بۆ کێیە لەوانەیە توشی شۆک ببونایە.
قاسملۆ نەیشاردەوە کە جار هەبوە بابەتی هەستیار نێوانیان ڕویداوە، بۆ نمونە، ماوەیەکی کورت پێش ئێستا 52 سەربازی عێراقی، شەشیان ئەفسەر بون، پەنایان بۆ لای حزبی دیموکرات برد، تاڵەبانی داوای ڕادەستکرنیان بەخۆی کرد، ناکۆکیەکە بۆ دو هەفتە بەردەوام بو بەڵام قاسملۆ پێداگر بو لەوەی حزبی دیموکرات دەبێت لە سەرجەم بابەتەکانی نێوان عێراق و کوردەکانی عێراق بە تەواوی بێلایەن بێت، دواتر سەرباز و ئەفسەرەکانی ڕادەستی سوپای عێراق کرد. لە گەڵ ئەوەی قاسملۆ کەسێکی کراوەیە هاوکاتیش زۆر بە ئاگاییەوە وشەکانی بژاردە دەکات، حەزی نەکرد باس لە پەیوەندیەکانی لە گەڵ مسعود بارزانی بکات، بەڵام پێی وایە کە پدک ی بارزانی لە ئەرزی واقیعدا هیچکات حزب نەبوە، بەڵکو ئەوان زیاتر عەشرەتێکن.
سەدام بەرپرسە
14- سەرەرای ئەوەی قاسملۆ ڕەغبەتی نەبو باسی دانیشتنەکەی لە گەڵ سەدام بکات نەشی دەویست بلێ شتێکی وا ڕویداوە (هەرچەندە کە بە تەنیا بوە لە گەڵ باڵیۆزی سوید کراوەتر بوە).
قاسملۆ باسی پەندێکی فارسی کرد، دەڵێت: ئەگەر بتوانی خوا ببینت هیچ پێویست ناکات خۆت بە یەکێک لە دوازدە ئیمامەکە گرێبدەیت).
قاسملۆ بە پێچەوانەی ڕەجاوی سەرکردەی موجاهدینی خەلق بە هیچ شێوەیەک نایەوێت لە گەڵ سەدام وێنەی بگیرێت و تەنانەت سەردانەکەی بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنی سەدام لە میدیاکاندا باس بکرێت، لە ئێران هەواڵی لەوجۆرە بەباش نابینرێت. بەرپرسی بەشی سیاسی فشاری خستە سەر قاسملۆ کێ لە عێراق بەرپرسی پرسی کوردە، قاسملۆ گوتی سەدام. ئەو بەرپرسی ورد و درشتی ئەو پرسەیە، هەروەها لە کاروباری ڕۆژ بە ڕۆژیشدا. لە عێراق سێ کەس زۆر گرنگن: سەدام، عەدنان خیراللە – وەزیری بەرگری و ئامۆزا و برای هاوسەری سەدام – بەرپرسە لە باشور و علی حسن المجید، ئامۆزا بەرپرسە لە باکور. قاسملۆ وتی ئەو علی حسن، کە زۆرجار لە بارەگاکەی لە #کەرکووک#ە، نەبینیوە. پێدەچێت قاسملۆ کەمتر لە خوا خۆی بە کەسەوە گرێ نادات.
وێرانکردنی گوندەکان
15- بەرپرسی بەشی سیاسی پرسیاری لە قاسملۆ دەرباری کامپینی عێراقی بۆ وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان کرد، قاسملۆ گوتی کە زۆربەی گوندەکان ڕوخێنراون، لەم خاڵەدا هەست بە هەڵچونی دەرونی ئەو نەکرا. بەرپرسەکە لێی پرسی ئایا ئەمە کاریگەری لەسەر زیادبونی ژمارەی گەرێڵا و پەنابەران نەکردوە، لە وەڵامدا گوتی تا ڕادەیەکی زۆر ژمارەی گەرێڵاکانی زیاد کردوە، بەڵام نە خۆی و نە تاڵەبانیش هانی بیرۆکەی ڕۆیشتنی پەناباران بۆ ناوچەکانی تر ناکەن بەهۆی کێشە و بەربەستی گەورە بۆ دابینکردن خۆراک بۆیان و خزمەتگوزاریەکانی تر.
قاسملۆ ڕایگەیاند کە کاریگەری ڕاستەوخۆی کامپینی عێراق بۆ ڕوخاندنی گوندەکان لەناوبردنی تەواوی ژیانی تەقلیدی کشتوکاڵیە. کورد لە عێراق تەنها دو بژاردەی لە بەردەمدایە، ڕو لە شارەکان بکات یاخود بمێنێتەوە:
لە سەنتەرە تازە دروستراوەکان تەنها وەسیلەی ژیان جاشایەتیە. قاسملۆ گوتی ئێرانیەکان تا ئێستا 25 گوندیان لە کۆی گشتی حەوت هەزار گوند لە کوردستانی ئێران ڕوخاندوە (ژمارەی کوردی لە ئێران بە حەوت ملیۆن مەزەندە کرد)، کۆمێنتێکیشی دا: بەداخەوە هەر لایەنێک نیەتی هەیە عادەت و ڕەفتاری خراپی لایەنەکەی تر فێربێت، گوتی یەکێک لەو عادەتە خراپانەی کە ئێرانیەکان هەیانە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویە. هەر دولا بەکاریان هێناوە، عێراقیەکان زۆرتر.
بەرپرسی بەشی سیاسی لێی پرسی بە هۆی زۆری دەشت لە سروشتی کوردستان ئایا پەلامارەکانی هێلیکۆپتەر و هێزە ئاسمانیەکانی تر کێشەی گەورەیان بۆ پێشمەرگە دروستکردوە؟ قاسملۆ گوتی: نە ئێمە و نە کوردەکانی عێراق مەراقی هێلیکۆپتەرمان نیە، دەتوانین لەو بوارەدا ئاگامان لە خۆمان بێت، ئەوەی کێشەی جدیە بۆمان قەسفی مەدفەعیە و زیاتریش لە گەڵ چەکە کیمیاویەکان.
تێرامانی کورد بۆ عێراق
16- قاسملۆ لە ڕێرەوی خۆی دەرنەچو تا ڕەخنە لە عێراق بگرێت، بەڵام دابرانی ئەو بەرهەڵستانە ڕەت ناکاتەوە کە ڕێگا دەدەن تێبینیەکان بۆ دەربرینی کەم نرخاندنی خۆی بۆ عەرەب و ڕژێمی عێراق دەربرێت، بە تایبەتی گوتی کە هیچ حەزی لە بەغدا نیە و تەجەنوبی هاتن بۆی دەکات ئەگەر زۆر پێویست نەبێت. پێچەوانەی ئارەزوی خۆی دانی نا بەوەدا کە کۆمەڵگای ئێران نەرمتر و دینامیکترە..، بەڵێ لە ورمیە خەڵک دەتوانن چ کاتێک ویستیان تەلەفۆن بۆ ئەمریکا بکەن، ئازادیش بۆ گەشت بۆ دەرەوەی وڵات، قاسملۆ بە پەلە جەختی کرد لەوەی کە لەعراق کەمتر دەستتێوەردان لە ژیانی تایبەتی خەڵک دەکرێت و عێراق پشتگیری لە
ئایدیای مۆدێرن دەکات. قاسملۆ لەعنەتی لە شا کرد، بەڵام خومەینی زۆر خراپترە. قاسملۆ گوتی دو جار لە 1979 خومەینی بینیوە و
بێشەرمانە درۆی دەکرد. قاسملۆ باسێکی درێژی پراکتیزەکردنی شیعە بۆ التقیە، (فێلکردن بۆ خزمەتکردنی مەبەستێکی بەرزتر) کرد، وەک بەشێک لە کەسایەتی شیعە.
رەجاوی
17- قاسملۆ ڕایگەیاند کە حزبی دیموکرات پێویستی بە هاوپەیمانی لە گەڵ گروپە ئۆپزسیۆنەکانی ئێرانە، چونکە ئاشکرایە خۆی بە تەنیا ناتوانێت ڕژێم بروخێنێت. قاسملۆ ڕاشکاوانە گوتی کە سەدان هەزار مەلا پشتگیری ڕژێم دەکەن بۆ دابینکردنی گوزەرانیان، ڕوخاندنی ڕژێم کارێکی ئاسان نیە. بەرپرسی بەشی سیاسی پرسیاری دەرباری ئەگەری هاوپەیمانی لە گەڵ ڕەجاوی لێکرد کە بە پێی ڕاپۆرتەکان کاری سەربازی لە باکور ئەنجامداوە. قاسملۆ ڕەجاوی بە مغامر وەسفرد کە ئەوپەری 1200 شەرکەری هەیە بەڵام ماشێنێکی باشی پرۆپاگەندەی هەیە، گوتیشی ڕەجاوی هەوڵی چەند کارێکی لە باکورد داوە، بەپێچەوانەی حزبی دیموکرات مجاهدینی خلق هێزی واقیعی لە ئێران نیە، لە درێژەی وەڵامدا گوتی لە ڕاستیدا لە نێو هەمو گروپەکانی ئۆپزسیۆن تەنها حزبەکەم پێگەیەکی بەهێزی لە ناو ئێراندا هەیە. قاسملۆ گوتی دوا کاری ڕەجاوی لە باکور کێشەی بۆ حزبی دیموکرات دروستکردوە چونکە بەرەنگاری هێزەکانی تاڵەبانی بۆتەوە، لە ئێستادا ڕەجاوی لە باکور چالاکی ناکات ڕوی لە باشور کردوە. هەروەها گوتی پێدەچیت ڕەجاوی شایستەی هیچ جۆرە هاوپەیمانیەک نەبێت، ڕەجاوی خۆی زۆر بە زل دەزانێت و وا بیردەکاتەوە کە بەتەنیا دەتوانێت کاربکات.
کۆنگرەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
18- نوێنەری حزبی دیموکرات لە پاریس (لە گەڵ هاورێکەی لە ستۆکهۆڵم لە 15ی شوبات دەگەرێنەوە بۆ ئەوروپا) گوتی نزیکەی200 نوێنەری حزب بەشداری کۆنگرە بون کە لە بارەگا نوێکەیان بەسترا. لە ڕابوردودا دو ساڵ جارێک دەبەسترا، بەڵام بەهۆی گرفتی زۆر بۆ گەیشتنی زۆربەی ئەندامانی حزب لە شوێنە جیاکانی کوردستانی ئێرانەوە و تێپەربونی سنور بۆ بارەگاکانی حزب لە عێراق ئێستا بریار دراوە تا سێ ساڵی تر کۆنگرە نەبەسترێت.
قاسملۆ، کە بەردەوام جەخت لە سروشتی دیموکراسی حزبەکەی و سیاسەتەکانی دەکاتەوە (رونیشی کردۆتەوە مەبەستی ئەو لە دیموکراسی بە تێگەیشتنە ڕۆژئاواکەیە نەک ڕۆژهەڵاتیەکەی)، ڕایەگەیاند کە بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ڕکابەری نەبو. بەرپرسی بەشی سیاسی لێی پرسی ئایا هیچ نوێنەری حزب لە ئەمریکا بەشداری کردبو، لە وەڵامدانەوە دەرکەوت لە کۆنگرەی پێشوتر یەک نوێنەر بەشدار بو بەڵام لە دوا کۆنگرەدا کەس بەشدار نەبو.
کۆمەڵە
19- باڵیۆزی سوید ئاشکرای بێتاقەتی خۆی کرد کە دو هەفتە پێشتر ڤیزای گەشتیاری داوە بە کەسایەتیەکی ناوداری کوردی ئێران، شێخ عزالدین حسێنی، ئێستا ئەو داوای پەنابەری سیاسی کردوە. زاواکەی، شەمسی، بە ناوی ئەوەوە داوای ڤیزەکەی کردبو، نوێنەری کۆمەڵە لە بەغدا (گروپێکی بچوکی مارکسی کوردی ئێران). قاسملۆ گرنگی ئاینیی شێخ حسێنی بە گەورە نەزانی و هەروەها دەرباری کۆمەڵە هەمان هەڵسەنگاندنی هەبو.
بایۆگرافی
20- قاسملۆ لە ساڵی 1930 لە دایکبوە، خوێندنە سەرەتاییەکانی لە ورمیە تەواو کردوە و لە تەهرانیش چۆتە کۆڵێجی ئەمریکی. بۆ خوێندنی زانکۆ چۆتە پاریس بەڵام بەهۆی چالاکی شۆرشگیرانە لە ئێران دەرکرا، زەمالەیەکی بۆ خوێندن لە زانکۆی پراغ پێدەدرێت. بۆ ماوەی بیست ساڵ پرۆفیسۆری ئابوری بوە لە پراغ. لە 1968 کاتێک هێزەکانی سۆڤیەت هاتنە پراغ قاسملۆ ئەوێی جێهێشت. لە ساڵانی هەفتاکان ناو بە ناو وەک پسپۆرێکی ئابوری کاری بۆ وەزارەتی پلاندانان لە بەغدا کردوە. لەو کارەیدا ڕۆڵی زۆر گرنگی هەبوە لە بواری ئابوری عێراقدا.
قاسملۆ باڵایەکی ناوەندی هەیە و بونیادێکی باریک، سپیەتی کەوتۆتە قژی بەڵام جموجۆڵی گەنجێکی هەیە، زۆر بە باشی و بە نەرمی و خۆشیەوە باس و چیرۆکەکان پێشکەش دەکات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,328 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری سپی میدیا - 04-12-2019
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 04-12-2019 (5 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
وەڵات - هەرێم: نەمسا
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: تیرۆریزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 15-07-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 15-07-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,328 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,212
وێنە 105,527
پەرتوک PDF 19,120
فایلێن پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.109 چرکە!