24٪ی ئەو کەسانەی کە لە شەش مانگی ڕابردوو لە وڵاتی ئێران لەسێدارە دراون، هاو...
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020ی زایینی، حوکمی سێدارەی لانیکەم 30 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە، لەو ماوەیەدا لە هەموو ئێران 123 کەس لەسێدارە دراون. بە بەراوەرد کردنی ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە بەو ئاکامە دەگەین کە زیاتر لە 24٪ی هەموو ئەو کەسانەی کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.
لە کۆی ئەو 30 هاووڵاتییە کوردەی کە لەسێدارە دراون 2 کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، 2 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و 26 کەسیان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست لەسێدارە دراون.
هەروەها، دوو کەسیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوان تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە و لە بەندیخانەکانی ئورمیە و
سەقزسەقز لەسێدارە دراون.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی
شنۆشنۆ لە پیش چاوی ژمارەیەک بنەماڵەی ئەندامانی سپای پاسداران گوللەباران کراوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کەس بەم شێوەیە ئێعدام نەکراوە و دەتوانێ دەستپێکێک بێت بۆ سەرلەنوێ گوللەباران کردنی چالاکانی سیاسی بەتایبەت لە ئێران.
زۆربەی ئەو کەسانەی لە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگاکانی ئورمیە و
سنەسنە بوون کە هەرکامیان 9 حاڵەت بووە و لە پارێزگای
کرماشانکرماشان 7 حاڵەت و لە پارێزگای
لوڕستانلوڕستانیش 5 حاڵەت تۆمار کراوە.
[1]