پاژک: خۆڕاگری 14ی تەموز رێگای ئازادی پیشاندا
لە راگەیێنراوەکەی پاژکدا هاتووە:
کەمال، خەیری، ئاکیف و مەزلوم لە 14ی تەموزدا بە قوربانیکردنی جەستەی خۆیان، خۆڕاگریان کرد و لە مێژووی شۆڕشی کوردستان و تورکیادا دەرباسی قۆناغێکی نوێ بوون. رێبەر ئاپۆش ئاڵای خۆڕاگریە گەورەکەی 14ی تەموزی رۆژووی مردنی، گۆڕی بۆ چالاکی خۆڕاگریەکەی 15ی ئاب. ئێمە شەهیدەکانمان کە رێچکەهەڵگری خۆڕاگری تێکۆشانی ئازادین بۆ هەبوونی گەلی کورد، لە کەسایەتی شەهیدانی خۆڕاگرییە گەورەکەی 14ی تەموزی رۆژووی مردن، بە رێز و حوڕمەتەوە یاد دەکەینەوە.
کودەتای سەربازی 12ی ئەیلول لە تورکیا قۆناغێکی نوێی هێنایە ئاراوە. هەنگاوەکانی یەکەمی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە دەیانەوێت دەوڵەتێکی نوێ بونیاد بنێن، بە کودەتاکەی 12ی ئەیلول ئامادە کراوە. سەنتێزی تورک-ئیسلام کە وەکو فاشیزمی سەوز ناو دەبرێت و هاوکات ئیخوان موسلیمین کە لەسەر خاکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بەڕێکخستن دەکات، فشار لەسەر هەژاران دروست دەکات. ئەم سیستمە لە تورکیا خۆی بەرێکخستن دەکات. ئەردۆغان و رژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە خۆیان وەها راڤە دەکەن، سەرکێشی ئەم سیستمی فاشیزمەن، هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی هەموو ناوچەکە دەدەن. بەو هێرشە فاشیانەیان دەیانەوێت بە تایبەت گەلانی تورکیا، کوردستان، سوریا، یەمەن، لیبیا، قوبرس، سودان و چەندین وڵاتی تر، بە ئیخوانی بە رێکخستن بکەن، لە باڵکانیش مافیا و چەتەکانیان جێگیر بکەن و هیوا و ئاواتی عوسمانیەکان بە سیاسەتی ئیخوان موسلیمین بەدی بهێنن. لە سەرتاسەری ناوچەکە، تاڵانکردن و دەستدرێژی و ئاسیمیلاسیۆن لە دژی گەل و ژن و سروشت بەڕێوە دەبرێت.
لە چوارچێوەی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیادا کۆمەڵێک ئامانجی 12 ئەیلول هەن کە تا ئێستا تێیدا سەرکەوتوو نەبوون
لە چوارچێوەی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیادا بە سەرکێشی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە سەر لە نوێ خۆی بەرێکخستن دەکات، کۆمەڵێک ئامانجی 12ی ئەیلول هەن کە تا ئێستا تێیدا سەرکەوتوو نەبوون. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بە فەرمانی 'هەموو خاکەکە داگیر بکەن، هەموو جەستەکانیش داگیر بکەن' دوجوڵێتەوە. داگیرکردنی خاکی کوردستان بە رێگای سوپاکەیانەوە، هاوکات بە واتای ئەوە دێت کە جەستەی ژنانیش داگیر بکەن. ئەمڕۆ کاتێک هێرش دەکاتە سەر باکور و باشوری کوردستان، هاوکات تاوانەکانی دژی ژنان، توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر رۆڵە و منداڵەکانی تورکیاش زیادی کردووە. دەیانەوێت پەیمانی ئەستەنبول'ی پاراستنی مافی ژنان، هەڵوەشێننەوە. هەموو کردەوە داگیرکەری و تاوان و دەستدرێژیەکانیان، سیاسی و ئایدۆلۆجین. هەموو ئەمانە وابەستەی یەکن و لە ناو یەکدان. هێرشەکانی سەر کۆمەڵگا، خاک، ئاو، هەوا و رەج و ماندووبوون، یەکسانە بە هێرشکردنە سەر ژنان. دەبێت هیچ ژنێک ئەوە لەبیر نەکات کە، کاتێک خاک، ئاو، هەوا و رەنج و ماندووبوونمان بپارێزین، ئەوسا دەتوانین خاوەنداری لە خۆڕاگری و ئازادی خۆشمان بکەن.
فاشیزم بە سیستمێکی جیاواز هێرش دەکات. کاتێک لە باشوری کوردستان هێرش دەکاتە سەر حەفتانین، بەمە دەیەوێت پەیمانی ئەستەنبوڵیش هەڵوەشێنێتەوە. هەروها کوشتن و لە ناوبردنی بزنە کێویەکانی
دەرسیمدەرسیم، کوشتنی ورچەکانی ناوچەی فندکلیی شاری ریزە. بە گرتنەوەی ئاوی رووباری فورات، گەلی باکوری سوریا بێ ئاو دەهێڵێتەوە، هەروەها موزەخانەی ئایاسوفیای گۆڕی بۆ مزگەوت، هەروەها بە تێپەڕاندنی یاسای سەندیکاکان لە پەرلەمان، دەیانەوێت پارێزەران بەدیل بگرن. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە دوژمنی مێژوو، کۆمەڵگا، ژن، هەموو جوانیەکانی سروشت، باشیەکان، یەکسانی و ئازادیە. دوژمنی هەموو ئەو کەسانەیە نایانەوێت خۆیان تەسلیم بکەن.
تەنها شتێک کە نەیانتوانی بە دیلی بیگرن...
رژێمی نوێی تورک کە بە قۆناغی نوێژەنکردنەوەی کۆمار لەسەر بنچینەی کودەتا سەربازیە فاشیستەکەی 12ی ئەیلول دەستی پێکرد، رژێمێکی نوێی بەدیلگرتنی دروست کرد. ئەم رژێمە یاسا، سوپا، پۆلیس، سیستمی پەروەردە و دادی بە دیل گرتووە. کودەتا سەربازیە فاشیستەکەی 12ی ئەیلولیش ئیدیعای ئەوەی دەکرد کە هەموو یاساکانی ناو زیندانەکان ئەوان خۆیان دایانناوە. لە ناو ژوورە تاکەکەسیەکانی زیندانی
ئامەدئامەد، ئەسەد ئۆکتای دەیوت، 'لێرە یاسا منم'. خۆڕاگرانی رۆژووی مردن ئەوەیان دەزانی کە هەموو فەرمان و بڕیارێک لە لای ئەسەد ئۆکتایە. بەڵام تەنها شتێک کە نەیانتوانی لێیان بسەننەوە و بەدیلی بگرن، خودی ئەو خۆڕاگرانە بوون. لەگەڵ ئەم راستیە، کەمال، خەیری، ئاکیف و مەزلوم و سارا کەوتنە خۆڕاگری و تەلیسمی دیوارە ئاسنینەکانی زیندانی ئامەدیان هەڵوەشاندەوە و گۆڕیان بۆ راستی.
رێگای ئازادیان نیشاندا
ئێمەش وەکو ژنانی کورد بە رۆحی خۆڕاگریی کەمال و خەیری و ئاکیف و مەزلوم و سارا لە دژی فاشیزم تێدەکۆشین. ئێمە ئەوە باش دەزانین کە مێژووی کۆمەڵگاکان بە دەستی ژنان دەنووسرێتەوە. لە دژی هێرشی داگیرکەران، خاک و سروشت و ئاو و هەوامان دەپارێزین و لە خۆڕاگریدا دەبین. خۆڕاگرانی 14ی تەموزی رۆژووی مردن رێگای خۆڕاگریان پیشانی ئێمەدا.
ئێمە وەکو پارتی ئازادی ژنانی کوردستان لە کەسایەتی شەهیدانی رۆژووی 14ی تەموزدا، هەموو شەهیدانی ئازادی بە رێز و وابەستەبوونەوە یاد دەکەینەوە. بەڵێنی ئازادیش دووپات دەکەینەوە.
[1]