بەپێی ڕاگەیەنراوی یەکینەکان، 5ی تەموز لە شڕنەخ زەویەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و ناوچەی دارستانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسیان سووتاندووە. ئاگرەکە لە ماوەیەکی کەمدا تەشەنەی سەندووە و گەیشتووەتە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، لە ئەنجامدا ئامێری تێکدانی شەپۆڵی ئەلکترونی و مولیدەیەک لەناوبراون و زیانێکی گەورە بەر پەناگەی ژێرزەمینی سەربازە داگیرکەرەکا کەوتووە.
هەروەها 6ی تەموز لە گەڕەکی کەمەری ناوچەی ئەفەلەری ئایدن، کارگای کەسێک بە ناوی یاسین کە فاشیستێکی هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکە سووتێنراوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە هەمان ڕۆژ لە تەکرداغ 2 ماڵ پشووی فاشیتەکانی ئاکەپە سووتێنراون.
هەروەژا ئاماژە بە هێرشی داگیرکەری سەر حەفتانین دراوە و باسی ئەوەکراوە، لەدژی هەوڵی داگیرکردنی کوردستان، لە شارە گەورەکانی تورکیا بێوەستان چالاکی ئەنجام دەدرێن. ئێمە ڕوحی بەرخۆدان بە بەرخۆدانی مێژوویی حەفتانین دەنووسینەوە و بە دروشمی 'ئێرە حەفتانینە' بە بەرخۆدانی مێژوویی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین. بە ناوی ژنانەوە بەردەوامی بە چالاکی خۆپاراستن و تۆڵەسەندنەوە دەدەین.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,283 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!