تاهیر حامیدی شارەزای بواری کۆمەڵناسییە و بۆ ماوەی بیست ساڵ دەبێ کاری وەرگێڕان و چیرۆک نووسی دەکات و تا ئێستا توانیویەتی چەند بەرهەمێک لە بەشی وەرگێڕان و نووسیندا پێشکەشی ئەدەبیات و کولتووری کوردی بکا ت، خزمەتێکی بەرچاوی بە زمانی کوردی کردوە، جگە لە کاری نووسین و وەرگێڕان مامۆستای کۆمەڵناسیە لە قوتابخانەیەکی شاری #سەقز#. هەروەها لە ماوەی کار کردنیدا بەشداریی چالاکانەی لە ئەنجومەن و ڕێکخراوە ئەدەبییەکان بە تایبەت لە شاری سەقز هەبووە.[1]
کۆمەڵە چیرۆکی هاواڵ دوانە لە نووسینی تاهیر حامیدی ساڵی 2020 ئاراستەی کتێب خانەی کوردەواری کراوە. هەروەها ناوبراو سەرپەرشتی پرۆژەیەکی وەرگێڕانی چیرۆکی بیانی بۆ سەر زمانی کوردیشی لە ئەستۆ بوە. هەتا ئێستاش دوو ژمارە لەو کتێبەی بەناوەکانی چیرۆکستانی1 و چیرۆکستانی2چاپ کردوە. چیرۆکستان کارێکی هەرەوەزە و لە لایەن کۆڕێک لە نووسەران و وەرگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستانەوە ئاراستەی کتێب خانەی کوردەواری کراوە.[2]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,072 keer bekeken