بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020ی زایینی، حوکمی سێدارەی لانیکەم 30 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە لەو ماوەیەدا لە هەموو ئێران 123 کەس لەسێدارە دراون. بە بەراوەرد کردنی ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە بەو ئاکامە دەگەین کە زیاتر لە 24٪ی هەموو ئەو کەسانەی کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.
لە کۆی ئەو 30 هاووڵاتییە کوردەی کە لەسێدارە دراون 2 کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، 2 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان و 26 کەسیان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست لەسێدارە دراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە: دوو کەسیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوان تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە و لە بەندیخانەکانی ئورمیە و #سەقز# لەسێدارە دراون.
رێکخراوەکە دەشڵێت هیدایەت عەبدوڵڵاپور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی #شنۆ# لە پیش چاوی ژمارەیەک بنەماڵەی ئەندامانی سپای پاسداران گوللەباران کراوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا کەس بەم شێوەیە ئێعدام نەکراوە و دەتوانێ دەستپێکێک بێت بۆ سەرلەنوێ گوللەبارانکردنی چالاکانی سیاسی بەتایبەت لە ئێران.
زۆربەی ئەو کەسانەی لە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگاکانی ئورمیە و #سنە# بوون کە هەرکامیان 9 حاڵەت بووە و لە پارێزگای #کرماشان# 7 حاڵەت و لە پارێزگای #لوڕستان#یش 5 حاڵەت تۆمار کراوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,840 times
Write your comment about this item!