ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی #شەڕڤان#ێکی شەهیدی ڕیزەکانی خۆی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ئاشکراکرد کە 20-06-2020 بە هۆی نەخۆشییەوە لە ڕیزەکانی خەباتتدا گیانی بەختکردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی یەپەگە، شەڕڤانەکە ناوی فیراس سەردار-ە کە لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر لە شاری #ماکۆ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵانی ڕابردوودا چووتە ناو ڕیزەکانی یەپەگە و بەشێوازێکی بەهێز و لەخۆبوردووانە ڕووبەڕووی هەموو ئەو دەستدرێژیی و پیلانگێڕیانە بووەتەوە کە ئامانجیان لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد بووە لە ڕۆژئاوای کوردستان، تاوەکو لە 20-06-2020 بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی بەختکردووە.
ناسنامەی شەهید:
نازناو: فیراس سەردار
ناو: ڕەمەزان کازمیان
ناوی دایک: ئامینە
ناوی باوک: هەمزە
شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ
ڕۆژی شەهیدبوون: 20-6-2020
لەکۆتایشدا یەپەگە لە کەسایەتی شەهید فیراسدا سڵاو بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەنێرێت و خوازیاری سەرکەوتن و ئارامییە بۆ بنەماڵەکەی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,596 times