بەرنامەیەکی وێژەیی ڕادیۆیی هەفتانەیە لە #تۆڕی میدیایی ڕووداو# پێشکەش دەکرێت. دەقەکانی ئەدەبی کوردی بڵاودەکاتەوە و گفتوگۆ لەسەر ژیان و مژارەکانی وێژەی کوردی دەکات. بەرنامەکە لە چەند بڕگەیەک پێکدێت: ژیان و بەرهەمی شاعیرێکی کلاسیکی کورد. مژارێکی گەرمی ئەدەبی لەگەڵ وێژەڤانێک گفتوگۆ دەکات، لەسەر کتێبێکی وێژەیی، دیوانێکی تازە یاخوود پەرتووکی ژیان و بەرهەمەکانی وێژەڤانێکی کوردی تازە چاپکراو دەوەستێت. لەرێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵ میوان ڕەخنەی ئەدەبی لەو بەرهەمانە دەگیرێت و هەڵدەسەنگێندرێن. هەندێجار شاعیرە گەنجەکان دەکرێنە میوان.
پێشێکێشکاران: #بەسام مستەفا# و #شادی عەبدوڵلا#[1]