پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
لە 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم دارستان و پاوان لە کوردستان سووتاوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم دارستان و پاوان لە کوردستان سو...

لە 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن دۆنم دارستان و پاوان لە کوردستان سو...
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە 10 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە، ملیۆنێک و 30 هەزار و 873 دۆنم دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان سووتاون، زیاتر لە 50%ی ئەو ڕووبەرە سووتاوەش لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# بووە.
بەپێی داتاکان زۆرترین ڕووبەری سووتاو لە ساڵانی 2010 و 2015 و 2016 تۆمارکراوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2010دا زیاترلە 184 هەزار دۆنم، لە ساڵی 2015دا زیاتر لە 314 هەزار دۆنم و ساڵی 2016 زیاتر لە 165 هەزار دۆنم دارستان و پاوان سووتاوە.
هەرچەندە لە دوو ساڵی ڕابردوودا سووتانی دارستان و پاوان، بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر کەمێک کەمتربووەتەوە، بەڵام هێشتا ڕووبەری سووتانی ساڵانەی دارستانەکان بە هەزاران دۆنمە، بە جۆرێک لە ساڵی ڕابردوو 36 هەزار و 478 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون: (15 هەزار و 583 دۆنم دارستانی سروشتی و 1.013 دۆنم دارستانی دەستکرد)، ئەوەی دیکەش پاوان بووە.
زۆرترین ئەو دارانەی ساڵی ڕابردوو سووتاون بریتیبوونە لە دارمازوو، بەڕوو، قەزوان، #سنە#وبەر، کالیپتۆس و گێوژ.
حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی گوت: هەرێمی کوردستان هاوینێکی وشک و درێژ و گەرمی هەیە کە ڕاددەی شێ تێیدا زۆر دادەبەزێت، بەم هۆیەشەوە زۆرترین ئاگرکەوتنەوە لەم وەرزەدا ڕوودەدات.
پێشتر دارستانەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ پاکدەکرانەوە و ئاگربڕیان بۆ دروستدەکرا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، حکومەت وەک پێویست نەیتوانیوە بودجە بۆ هەڵمەتی پاککردنەوە و دروستکردنی ئاگربڕ بۆ دارستان و پاوانەکان دابین بکات، بۆیە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووبەرێکی زۆر لە دارستانی دەستکرد و سروشتی سووتاون.
حوسێن حەمەکەریم، دەڵێت: ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ و دابیننەکردنی بودجە نەمانتوانیوە لەکاتی خۆی هەڵمەتی پاککردنەوە و هەڵپاچین و دروستکردنی ئاگربڕ لەناو دارستانەکان ئەنجام بدەین، بۆیە گژوگیا و پووشێکی زۆر لەنێو دارستانەکاندا هەیە، لەوانەیە لە ئەنجامی هەر ئاگرکەوتنەوەیەک، بە سەدان دۆنم لە دارستانەکان بسووتێن.
لە سنووری پارێزگای #هەڵەبجە# چیای شەمێران کە هاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەترسی سووتانی لەسەرە، لە پارێزگای #هەولێر# چیای سەفین، لە پارێزگای دهۆک چیای زاوا، لە پارێزگای سلێمانیش چیای گۆیژە و ئەزمەر مەترسیی ئاگرکەوتنەوەیان لەسەرە.
حوسێن حەمەکەریم، دەڵێت: هەر بودجەیەکمان بۆ دابینبکرێت، کار بۆ پاککردنەوە و دروستکردنی ئاگربڕ لەو چیایانە دەکەین، چونکە گەشتیارێکی زۆر بۆیان دەچن.
رۆژی #05-06-2020# ئاگر لە دارستانی دەستکردی دڵۆپە بەربوو، بەوهۆیەوە بە هەزاران داری دارستانەکە سووتان. حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: ئەگەر پێشوەختە دارستانەکە پاککرابایەوە و ئاگربڕی بۆ دروستکرابا، بێگومان زیانی سووتانی دارستانەکە زۆر کەمتر دەبوو.
هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە زۆرن، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بەشی زۆری ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی کەمتەرخەمی، دەستی ئەنقەست، پاشماوەی ئاگری شوان و گەشتیاران و تۆپبارانەکانی ئێران و بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕوودەدەن.
دڵدار عەبدوڵڵا مەلازادە، بەڕێوەبەری دارستان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەڵێت: بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014 وە وەک پێویست بودجەمان بۆ دابین نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕێگەی ئەو بودجە کەمەی کە ساڵانە دابینکراوە و بەهاوکاری ڕێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی و ئیدارەی پارێزگاکان توانیوومانە هەندێ کاری وەک ئاگربڕ و هەڵپاچین و کیڵانی ژێر دارەکان و دروێنەی گژوگیا بکەین، ئەمەش زیانی ئاگرکەوتنەکانی کەمترکردووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی بودجەوە تائێستا هیچمان نەکردووە، بۆیە سەرجەم دارستانەکان مەترسیی ئاگرکەوتنەوەیان لەسەرە.
قەدەخەی هاتووچۆ کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە، بە خێر بۆ دارستان و پاوانەکانی هەرێمی کوردستان شکاوەتەوە. دڵدار عەبدوڵڵا دەڵێت: ئەمساڵ بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە هاووڵاتییان کەمتر بۆ سەیران چوونەتە نێو دارستانەکان، بۆیە بەهاری ئەمسال بە بەراورد بە بەهاری ساڵانی ڕابردوو زیانی ئاگرکەوتنەوەکان زۆر نەبوون، بەڵام بەهۆی بوونی گژوگیایەکی زۆر لەناو دارستانەکان و ئەنجامنەدانی ئاگربڕ دڵنیاین لەهەر ئاگرکەوتنەوەیەک زیانێکی زۆر زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو بەر دارستانەکان دەکەوێت و کارەساتێکی ژینگەیی ڕوودەدات.
بەپێی یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2012 یاسای دارستان، هەروەها ڕێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2013، سزای دارایی و بەندکردن بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێندرێت کە دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی دارستان و پاوان.
بۆ نموونە لە ساڵی 2018 لە کۆی 166 دۆسیەی سووتانی دارستان و پاوان تەنیا 40 دۆسیە لە دادگاکان یەکلایی کراونەتەوە، لەو 40 دۆسیەیەدا، تەنیا 5 ملیۆن و 130 هەزار دینار لە سەرپێچیکاران وەرگیراوە.
دڵدار عەبدوڵڵا، دەڵێت: کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە زۆربەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان نادیارن، چونکە پاشماوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەناوچووە یان بکەری ئاگرەکە لە شوێنەکە نەماوە، بۆیە سزا داراییەکان وەک پێویست نین.
دڵدار عەبدوڵڵا پێیوایە سزای دارایی سەرپێچیکاران هەرگیز زیانی سووتانی دارستانەکان قەرەبوو ناکاتەوە، چونکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە جاری وا هەبووە دارێک سووتاوە کە تەمەنی 100 ساڵ بووە، یان ڕووبەرێک لە دارستانێکی دەستکرد سووتاوە کە بە پارەیەکی زۆر و ماندووبوونی دەیانساڵ بەرهەم هاتووە، ئەمە جگە لەو زیانە ژینگەییانەی بە ئاو و خاکی ناوچەکە دەگات.
لە ئەنجامی چەند ئاگرگەوتنەوەیەک ئەمساڵ لە دارستانەکانی کۆیە، خانزاد، خەبات، چیای سەفین، کەسنەزان لە سنووری پارێزگای هەولێر تا ئێستا زیاتر لە 478 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون.
عەبدولغەفور تاهیر ڕەشید، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەولێر، دەڵێت: پێشتر لە ڕێگەی ئەو بودجە کەمەی بۆمان دابیندەکرا لە مانگی ئادارەوە ئاگربڕمان بۆ دارستانەکانی خەبات، #دیبەگە#، بێستانە، بنەسڵاوە، کەسنەزان، خانزاد، بەستۆڕە، پیرمام، کۆڕێ و سەفین دروست دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی بودجەوە تائێستا نەمانتوانیوە ئەو کارە بکەین.
ئەمساڵ گەشتیاران بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە کەمتر چوونە دەرەوە، بەمەش گژوگیایەکی زۆر لە نێو دارستانەکان ڕووا، کە ئێستا بووەتە پووش و پەڵاش.
عەبدولغەفور تاهیر دەڵێت: بەهۆی زۆر بوونی گژوگیا لە دارستانی کەسنەزان، لە ماوەی دوو هەفتەدا حەوت جار ئاگر لە دارستانەکە بەربوو، زیاتر لە 90 دۆنم دارستان و 310 دۆنم پاوان سووتا.
بۆ ڕێگری لە سووتانی دارستانەکانی هەولێر، ماوەیەک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر نووسراوێکی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد، داوای دابینکردنی 24 ملیۆن دیناری کرد، بەڵام عەبدولغەفور تاهیر دەڵێت تەنیا 6 ملیۆن و 200 هەزار دیناریان بۆ تەرخانکرا، کە بە بڕوای ئەو پارەیەکی زۆر کەمە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم پاوان، نزیکەی 570 هەزار و 496 دۆنم دارستانی سروشتی و 15هەزار و 980 دۆنم دارستانی دەستکرد هەن.
بەپێی داتاکان لە 10 ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 518 هەزار دۆنم دارستان و ڕەز و باخ و پاوان لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتاوە، کە دەکاتە نزیکەی 50%ی کۆی ڕووبەری سووتاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
عەبدوڵڵا ئەحمەد عەزیز، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی، گوتی: بەهۆی نەبوونی بودجە کەمتر لە 10%ی ساڵی ڕابردوو کاری پاککردنەوە وهەڵپاچین و ئاگربڕمان بۆ دارستانەکان کردووە، ئەم کارانەش بە ماندووبوونی کرێکار و کارمەندانی خۆمان کراوە، چونکە هیچ بودجەیەکمان بۆ تەرخان نەکراوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد دەڵێت بەهۆی پاکنەکردنەوە و دروستنەکردنی ئاگربڕ مەترسیی سووتان لەسەر لە هەموو دارستانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە، بەهۆی سەردانی گەشتیارانیش زیاتر ترسییان لە سووتانی گۆیژە و ئەزمەر و دەباشان هەیە کە ڕووبەریان نزیکەی 4 هەزار دۆنمە. هەروەها دارستانی وەیس و تاسلوجە مەترسیی سووتانیان لەسەرە کە بە هەردووکیان نزیکەی 1,300 دۆنم دەبن.[1]
ئەم بابەتە 2,543 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-07-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ژینگە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی کشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 10-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,543 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 10-07-2020 ڕۆژ هەژارڕ.هـ.
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!