میلاد فەیزوڵڵا بەگ، ساڵی 1988 لە شاری #شنۆ# لە دایک بووە، ساڵی 2006 بووەتە ئەندامی ڕێکخراوی سینەماکارانی جەوان لە ئێران و هەر لەو ساڵەوە دەستی بە کاری فیلمسازی کردووە.
میلاد دەرهێنەرە ساڵی 2013 لەگەڵ #بەهمەن قوبادی#، سینەماکاری کورد وەک بەڕێوبەری بەرهەم لە فیلمی ئاڵای بێ وڵاتدا کاری کردووە. لە 2019 کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی ڕۆژین کردووە و کە باس لە ژیانی کچە هونەرمەندێکی کورد دەکات و ئازارەکانی دەخاتەڕوو.[1]