بەڵگەفیلمێکە لەسەر ڕەوشی ژیانی #کۆڵبەر#انی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، #میلاد فەیزوڵڵا بەگ# دەرهێنەری فیلمەکەیە، ئەم فیلمە لە سنووری #مەریوان# و #پێنجوێن# لە باشووری کوردستان لە وەرزی زستاندا وێنەگیراوە.
لەم فیلمەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی کە چۆن کەسانێک ژیانیان بۆ پارووە نانێک دەخەنە مەترسییەوە، دەرهێنەر ئامانجیەتی فیلمەکە بچێتە فێستیڤاڵە سینەماییەکان و دەنگی کۆڵبەران بە جیهان بگەیێنێت.[1]