فەوزیە ساڵح مەنمی چیرۆکنوس و وەرگێڕ. لەدایکبووی گەڕەکی شێخ محێدینی شاری #سلێمانی#ە، دەرچوی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ساڵی 94-95ە.فەرمانبەرە لە #کتێبخانەی گشتی سلێمانی# بەشی سیمینار. فەوزیە ماوەی 10ساڵ لەبەشی خوێندنەوەو چالاکی منداڵان کاری کردوە. خۆشەویستی بۆ منداڵان و کارەکەی بۆتە هەوێنی، کارو چالاکی زیاتری لەوانە؛ خولی دەرونناسی کە هەشت کۆرس بوون لە فارسیەوە وەرگێڕابوون، سەبارەت بەگرێکانی شەرم ترس، توڕەبوون، ئیرەیی، خەمینی و درۆ و هاوڕێیەتی و هەستی جیاوازی، پێشکەشی مناڵان کردوە، دواتر کورتە فیلمێکی نوسی بە ناوی کتێبخانەکەی کارۆ. لە ئێستا 52 نامیلکە و پەرتوکی لە بوارەکانی چیرۆکی پەروەردەیی و ڕۆمانی مێرمنداڵان و دەرونناسی و نۆتەکانی میوزیک و ئینسایکلۆپیدیای مێرمنداڵاندا بڵاوکراونەتەوە.[1]