ئاڤان فتاح لە دایکبووی #سلێمانی#، دەرچووی کۆلێژی هونەر بەشی پەیکەرسازی زانکۆی سلێمانیە. لەگەڵ پەیکەرتاش #نیاز بەیاتی# هاوسەرگیری کردووەو بەردەوام پێکەوە کار دەکەن.
لە سەرەتا وەک مامۆستا لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی #ڕانیە# کاری کردوە. لە 2009 ەوە لە وڵاتی دانیمارک دەژی، 2010 پەیکەری گەورەی تایبەت بە خۆی دروست کردوە بۆ یادی 40 ساڵەی دامەزراندنی (Andebolle hojskole) له دانيمارک.
لە 2011ەوە تا ئێستا پەیکەرە گەورەکانی هونەرمەندی ناوداری جیهانی (Jens Galschiot)دروست دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەش بەردەوام پەیکەری بچووک دروست دەکات و مامۆستای کۆرسی پەیکەرسازیە بۆ پێگەشتوان.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,354 times