یەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی بەناوی عومەر شێخۆ ئاشکرا کرد
هاوڕێکەمان عومەر شێخۆ 05-07-2020 لە ئەنجامی نەخۆشیدا لە شاری
حەسەکەحەسەکە شەهید بوو.
هاوڕێ عومەر شێخۆ لە شاری
عەفرینعەفرین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. بەهۆی کاریگەری شەڕی بەرخودانی ئێمە، شۆڕشی رۆژئاوا و باکووری سوریای ناسی و بەشداری کرد. بڕوای تەواوی بە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی ئێمە لەسەر بناغەی ئازادی و یەکێتی هەبوو، و دوایین ساتەکانی ژیانی لەدژی هەرجۆرە دواکەوتووی وەستایەوە. هاوڕێ عومەر شێخۆ ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
ناو و پاشناو: عومەر شێخۆ
ناوی دایک: فاتیمە
ناوی باوک: حەسەن
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەدەکە 05-07-2020
ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ عومەر شێخۆدا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!