لە شاری سلێمانی یادی شەهید دیار غەریب کرایەوە
لە یادی شەهید غەریبدا لە سلێمانی پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی
پەکەکەپەکەکە لە لایەن حەسەن جوودیەوە خوێنرایەوە.
جودی لە سەرەتای پەیامەکەدا، لە کەسایەتی شەهید دیار غەریبدا، یادی هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانی کوردستانی کردەوە و وتی: شەهید دیار غەریب بۆ دۆزی گەلی کورد، خاوەنی رۆڵێکی گەورە بوو. 25 ساڵ تێکۆشانێکی گەورەی کرد. خاوەنی هەڵوێستێکی شۆڕشگێرانە و رۆشنبیر و سیاسەتمەدارێکی گەورە و پێشەنگ بوو. فەلسەفەی رێبەری ئاپۆی بۆ خۆی بە بنەما گرتبوو. یەکێک بوو خوڵقێنەرەکانی پارادیگمای رێبەر ئاپۆ. زانستی خۆی، لەگەڵ کۆمەڵگا کرد بە یەک و خستبووە خزمەتی گەل. نمونەی کەسایەتیەکی ئازاد بوو. هەڤاڵ هەڵمەت لە هەر چوار پارچەی کوردستان، خەباتەکانی پەکەکە جێبەجێ کرد. بە تایبەت بۆ پرسی یەکڕیزی و سەربەخۆبوونی گەلی کورد و جێبەجێکردنی پارادیگمای خۆسەری رێبەر ئاپۆ رەنجێکی گەورەیدا. بەم رەنجە ناسرایەوە و هەموو کەسێک خۆشی دەویست. سەرکەوتنی ژنان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی لە ناو کۆمەڵگادا دەچەسپاند و بۆ سەرکەوتنیشی چی پێویست بوو، کردی.
جودی تیشکی خستە سەر خۆڕاگری گەریلا و بەم شێوەیە دوا:گەریلا ئێستا لە هەموو شوێنێک، لە کۆڵانەکان، گوندەکان، شار و شاخەکان دەجەنگێت و لە خۆڕاگریدایە. ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئاواتی شەهیدانی خۆڕاگری ئازادی گەلی کورد جێبەجێ بکەین. بانگەوازیشمان بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە کە بە رۆح و رۆڵی دیار غەریب لە دژی داگیرکاری و هێڵی خیانەت راپەڕن.
دواتر پەیامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە لایەن هۆزان دالاهۆوە خوێنرایەوە.
دالاهۆ شەهیدانی ئازادی بە بیر هێنایەوە و وتی:لەم سەردەمەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی گەلەکەمان بە رۆحی هەڤاڵ هەڵمەت و قاسم و زین هەیە. هەر شەهیدێک میراسێکی بۆ بەجێهێشتووین. بۆیە تێکۆشانی ئازادیمان بەردەوام دەبێت. هەڤاڵ هەڵمەت پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بوو. ئێش و ئازاری گەلی خۆی لە قوڵایەوە هەست پێکرد و بۆیە بە کین و تووڕەیەوە شەڕی کرد و تێکۆشانێکی گەورەیدا. بە تایبەت لە دژی هێڵی خیانەت و نۆکەری، تێکۆشانی کرد. لەم کاتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە کەسایەتی وەکو هەڵمەت هەیە. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین، بە تایبەت گەنجان و ژنان و گەل بە گشتی کە لە دژی داگیرکاری هەڵ
سنەسنە سەرپێ و تێکۆشان بکەن.
لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا پەیامی بزوتنەوەی ئازادی، رێکخستنەکانی ژنانی ئازادی کوردستان، رێکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز، ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان و هەروەها پەیامی خوشکی شەهید دیار غەریب، خوێنرانەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، گروپی موزیکی شەهید ئۆزان چەند بەرهەمێکی شۆڕشگێری کە لەسەر شەهیدان ئامادەی کردبوو، پێشکەش کرد.
[1]