سەیدخانی بۆیاخچی (سەیدۆ شەمشەک)
ناوی راستەقینەی ئەم دەنگبێژە سەیدۆ شەمشەکە، بەڵام بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی پەیدا بکات، ماوەی 25 ساڵ لە کۆچە و کۆڵانەکانی ناوچەی سووری
ئامەدئامەد کاری بۆیاخچیەتی کردووە. هەروەها کاری حەمباڵی، شوانکاری و فرۆشتنی ئاویشی کردووە.
سەیدخانی بۆیاخچی یەکێک بوو لە هونەرمەندانی ماڵی دەنگبێژان، ماوەی چەندین ساڵ بۆ خەڵک و گەشتیاران گۆرانی ئەڤینداری، جوامێری چاونەترسی، سۆزداری، دەشت و چیا و کوێستانەکانی کوردستانی چڕیووە.
ژیانی سەیدخانی بۆیاخچی وەک ژیانی هەر دەنگبێژێکی دیکەی باکووری کوردستان پڕە لە ئێش و ئازار و مەینەتی، تەمەنی تەنیا 2 ساڵ بوو کاتێک دایکی کۆچی دوایی کردووە و لە تەمەنی 4 ساڵیدا باوکی ون دەبێت. لەلای مامی گەورە دەبێت و دوای ئەوەی هاوسەرگیری دەکات، 7 منداڵی بە دوای یەکدا دەمرن.
هونەرمەندی ناوبراو سەرتاپای تەمەنی خۆی لەناو ماڵ و خێزانەکەیدا بەبێ خزم و کەسی بەسەر دەبات. ئەو دەیگوت: من زۆر جار بەشداری فێستیڤاڵەکانم کردووە، لە زۆر بەرنامەدا گۆرانیم گوتووە، بەڵام دوای ئەوەی نەخۆش کەوتم، هەمووان منیان بە تەنیا جێهێشت.
سەیدخانی بۆیاخچی لە تەمەنی 99 ساڵیدا لەشاری ئامەد کۆچی دوایی کرد.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!