ئاڵا کچی شێخ عوسمان بەرزنجی و خاتوو سەدیقە شێخ ئەحمەد. لەگەڕەکی تووی مەلیکی شاری #سلێمانی# لەدایک بوە لە تەمەنی لاویدا کوردستانی بەجێهێشتوەو لەگەل خێزانەکەی لە وڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن دەژی. خێزانی پێکهێناوەو خاوەنی دوو مناڵە. خویندنی زانستی کۆمپیوتەری لە زانکۆی گرێنجی بەریتانیا تەواو کردوە، دوای تەواوکردنی ماستەر لە ساڵی 2003 لە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی ئەوروپی و ئەمریکی بواری تەنکنەلۆجیا وەک ‘ Analyst Programmer ‘ شیکەرەوەی ‘سیستەمی زانیاری و دەیتە بەیس’ دەست بەکار بووە. لەگەڵیدا، کۆمپانیای IT تایبەت بە خۆی داناوە بۆ ماڵپەڕ دروست کردن. ئێستا مامۆستای بیرکاری و کۆمپیوتەر پرۆگرامینە لە زانکۆی لەندەن و هەروەها سەرقاڵی دکتۆرا و توێژەرەوەی زانستیە لە بەشێکی نوێ و زۆر قورسی زانستی کۆمپیوتەر، ئەویش ‘Artificial Intelligence’. بۆ دۆزینەوەی نەخۆشیەکانی مرۆڤ.
ئاڵا بەرزنجی خاوەنی دوو کتێبی خواردنی کوردیە بە زمانی ئینگلیزی، خاوەنی دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی ڕیزلێنانە بۆ کتێبەکەی، کە نوسینەوەی کەلتور و خواردنە کوردیەکانە بە ئینگلیزی تا تەواوی خەڵک لە جیهان شارەزابن لە کەلتوری کورد. هەروەها خەڵاتی سەرکەوتوترین ژنی کوردی لە بەریتانیا پێ بەخشرا ساڵی 2019.[1]