لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2020دا 199 پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان کراوە
📊 ئامار و راپرسی
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان لەڕاپۆرتی شەش مانگیدا ڕایدەگەیەنێت 199 پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان کراوە.
ئاوێنە - زریان محەمەد: دکتۆرە نەزاکەت، سەرۆکی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان بەئاوێنەی ڕاگەیاند لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 86 حاڵەت بەرامبەر 199 دەزگا و ڕۆژنامەنوسان پێشێلکاری کراوە.
راشیگەیاند 20 حاڵەتی دەستگیرکردن هەبووە بەرامبەر 50 ڕۆژنامەنوس، 37 حاڵەتی ڕێگەنەدان بەڕوماڵکردن هەبووە بەرامبەر بە 72 ڕۆژنامەنوس وە 19 حاڵەتی هێرش و سوکایەتی هەبووە بەرامبەر بە 60 ڕۆژنامەنوس وە 5 لێدان هەبووە بەرامبەر بە 11 ڕۆژنامەنوس وە 1 حالەتی وەرگرتنی بەڵێننامە هەبووە وە 1 حاڵەتی تۆمارکردنی سکاڵ هەبووە وە 3 هەڕەشەکردن هەبووە بەرامبەر بە 4 ڕۆژنامەنوس.
ئاماژەی بەوەشدا، 197 پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕەگەزی نێربووە وە 2 پێشێلکاری لە رەگەزی مێ بووە، زۆرترین پێشێلکاری لە شاری
هەولێرهەولێر بووە کە 32 حاڵەتە،
سلێمانیسلێمانی 16 حاڵەت
دهۆکدهۆک 11 حاڵەت
هەڵەبجەهەڵەبجەی شەهید 7 حاڵەت
کەرکوککەرکوک 16 حاڵەت موسڵ 1 حاڵەت
خانەقینخانەقین 1 حاڵەت بەغداد 1 حاڵەت ڕۆژئاوای کوردستان 1 حاڵەت.
[1]
05-07-202005-07-2020