کەنەکە؛ دروود بۆ رۆحی پاکڕەوانی ژینگەپارێزی کوردستان
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 28. 06 - 2020 لە ناوچەی شاری
پاوەپاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ لاوی چالاک و ناسراوی ژینگەپارێز بە ناوەکانی: یاسین کەریمی، مۆختار خەندانی و بیلال ئەمینی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا بە سووتان گیانیان لەدەستدا و ناویان چووە ڕیزی کاروانی پاکڕەوانی ژینگەپارێزییەوە. ئەو کاروانەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەو پێناوەدا گیانیان فیدای خاکی پیرۆزی کوردستان کرد.
ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پیلان و مەبەست و بە پیادەکردنی سیاسەتی چەپەڵی خاک سووتاندن ئاگر بەردەداتە ژینگە و دارستان و شاخەکانی کوردستان. لە ڕاپۆرتەکانی چالاکانی ژینگەپارێزدا هەموو فاکتە و بەدواچوون و زانیاریە وردەکانیان ڕاستی ئەو سیاسەتەی ڕژیمی فاشیستی ئێران دەسەلمێنن.
گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەی رژێم رۆژ دوای رۆژ هەڵمەتی پاراستنی ژینگە لە کوردستان بڵندتر و بە هێزتر بووە و جێگای داخیشە کە لە ئەنجام دا قوربانی مەزنی گیانی و ژینگەیی لێ دەکەوێتەوە.
کۆمیسیۆنی ژینگە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک ه، سیاسەتی زەمینی سووتاو و شێواندنی ژینگە و لە ناوبردنی سروشتی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە بە تۆندی مەحکووم و شەرمەزار دەکات.
هاوکات لە هەموو چالاکانی مەدەنی و بە تایبەت لە چالاکانی ژینگەپارێزی داوا دەکات کە بە یەکگرتوویی و یەکێتی و هاودەنگی زیاترەوە خاوەندارێتی لە پاکڕەوانی ژینگە بکەن. ئەوان رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان و هێمای تێکۆشانی تەواوی بزاڤی ئازادیخوازی کوردستانن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، سەرەخۆشی لە گەلەکەمان و بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەم سێ پاکڕەوانانە رادەگەیێنێت. سڵاو لە گیانی پاک و رەوانیان.
05-07-202005-07-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!