پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
شەڕی تورکیا و چەکی پەکەکە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی تورکیا و چەکی پەکەکە

شەڕی تورکیا و چەکی پەکەکە
نوسینی: #بێستون عوسمان#
لەگەڵ هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە، بوونی PKK لەنێو هەرێمی کوردستان و مەترسیی هێرشەکانی کۆماری تورکیا بۆ سەر کوردستان بوونەوە باسی نەک تەنیا میدیاکان، بەڵکو هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان. هەرچەندە هەموو دڵمان گەرمە و کاریگەری عاتیفی ئەوەمان لەسەرە کە کەسانی سیڤیل بوونەتە قوربانی، بەڵام لەم نووسینەدا، من هەوڵدەدەم، تاوەکو بتوانم، بەدەر لە کاریگەری عاتیفی، خوێندنەوەیەکی واقیعیانە بۆ کۆی ڕووداو و هاوکێشەکان بکەم.
بەهەڵەدا دەچین، ئەگەر بەوشێوەیە لێکیبدەینەوە ئەم ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا پێشهاتێکی هەنووکەیین و ئامانج لێیان تەنیا لێدانی PKK یە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە هەڵقەیەکی دیکەن لە سیاسەت و ستراتیژی دوورمەودای کۆماری تورکیا، کە لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە داڕێژراون و تاوەکو ئەمڕۆ دەقاودەق پیادە دەکرێن و ئامانجیان لێدان و لەنێوبردن و بێ کاریگەرکردنی نەتەوەی کوردە لە سەرتاپای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. کاتێک بەتایبەتی باس لە هێرشەکانی ئێستا دەکەین، لەسەر بنەمای ئەو هەنگاوانەی تورکیا تاوەکو ئێستا ناویەتی لەگەڵ ئەو قسانەی لە بەرپرسانی تورکیا و میدیای بندەستی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەیبیستین، کە نییەتی ئۆپەراسیۆنەکان ئاشکرا دەکەن، دەکرێت ئامانجەکانی ئەم هێرشانە لەم خاڵانەدا کورتبکەینەوە:
1. دابڕاندنی باکوور و باشووری کوردستان لە یەک بە دروستکردنی کەمەرەیەک بەدرێژایی سنووری نێوان عێراق و تورکیا.
2. گوشارخستنە سەر دانیشتووانی ڕەسەنی نێوان ئەو کەمەرە کە لە کورد و کریستیان و کوردی ئێزدی پێکدێن، بۆ چۆڵکردنی زێدی باوباپیرانیان.
3. هاوردەکردن و جێگیرکردنی عەرەبی سوننە و تورکمانی سووریا، لەو ناوچەیەدا.
4. پڕچەککردنی ئەو دانیشتووانە هاوردانە و جێگیرکردنی چەکدارانی سووری ڕادیکال بۆ پاراستنیان، لەگەڵ هێشتنەوەی چەند بنکەیەکی سەربازیی تورکی بۆ ڕاهێنان پێکردن و بەرگریکردن لەو چەکدارانە.
5. نەهێشتنی شتێک بەناوی سەروەری هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراق، لەگەڵ لێدانی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و تەحجیمکردنی.
6. دروستکردنی کێشەی ئەمنی، بگرە شەڕ و پێکدادانیش لە ئایندەدا، بۆ هەرێمی کوردستان بە جێگیرکردنی چەکدارانی ڕادیکاڵی سووری لەنێو خاکەکەیدا.
وەک دەبینرێت، ئامانج تەنیا PKK نییە، بەڵکو ئامانج گەلی کوردە، بە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و قوتکردنەوەی عەرەبی سوننی و تورکمانی سووریا و دابەشکردنەوەی خاکی پارچە پارچەکراوی کوردستان و دابڕاندنی کوردی باکوور و باشوور لە یەک، لەگەڵ گوشارخستنە سەر قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان. PKK لەم ناوەندەدا بیانوویەکە کە کۆماری تورکیا بەکاریدەهێنێت بۆ ئەوەی لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئەو ئامانجە مەترسیدارانەی خۆی بێنێتە دی.
کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای دەوڵەتی نەتەوەیی تورکی دروستبووە و دەستووری ئەو وڵاتە، بەئەمڕۆشەوە، هەموو دانیشتووانی نێو سنوورەکانی تورکیا بە تورک ناوزەد دەکات. کاتێک دەوڵەتێک لەسەر بناخەی ئەوە دروستدەبێ کە هەموو دانیشتووانەکەی تورک بن، هەبوونی هەر ناسنامەیەکی جیاواز بە مەترسی بۆ سەر مانەوەی ئەو دەوڵەتە هەژمار دەکرێت، بێگومان لەلایەن بنیادنەران و پارێزەرانی دەوڵەتەکەوە. هەر بۆیە هەوڵی ئەوە دەدەن، بە هەموو توانای خۆیان، ئەو ناسنامەیە لەنێوبەرن. هەر واشبوو. لە ساڵی 1923ەوە کۆماری تورکیا دەستیکرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی لەنێوبردنی کورد لەنێوخۆی سنوورەکانیدا، بە داڕشتنی ستراتیژێکی قوڵ و سیستەماتیک، کە خۆی دەبینییەوە لە قەدەخەکردنی زمانی کوردی، گۆڕینی ناوی شار و گوند و چیا و چۆڵەکانی باکووری کوردستان، ڕاگواستنی کورد لە زێدی باووباپیری خۆیان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان، نووسینەوەی مێژووی فەرمی و هەڵکۆڵینی کورد لەنێویدا، ڕێکخستنی سیستم و بەرنامەی خوێندن بەشێوەیەک کە هەموو دانیشتوویەکی تورکیا لەسەر ئەوە ڕابهێنرێت کە ئەو تورکە و تورکبوون جێگەی شانازییە. هەر کاتێکیش دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر بەم ستراتیژی پاکتاوکردن و لەناوبردنە بەرزببووایەتەوە، دەنگەکە دادەمرکێنرایەوە و ئەو کەسانەش کە دەنگیان هەڵبڕیبوو دادەپڵۆسێنران. لەسێدارەدانی شێخی پیران و سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژییەکانی دێرسم، زیلان و ئاگری و هەموو ئەوانیدیکە، نموونەی ئەو داپڵۆساندنانەن. کۆماری تورکیا کە ئەمڕۆ دەڵێت ئەوانە هەڵە بوون و پەشیمانین و ئەردۆغان داوای لێبووردن لە خەڵکی دێرسم دەکات، ئەو ڕۆژ دەیگوت، ئێمە هەموو دانیشتووانی تورکیا بە برای خۆمان دەزانین و کێشەمان لەگەڵ کەس نییە. ئێمە تەنیا مومارەسەی مافی ڕەوای خۆمان دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی یاخی و ئەشقییەکان. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە کۆماری تورکیا شەڕی کوردی دەکرد لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی یاخی و ئەشقی، هەر وەک ئەوەی ئەمڕۆ، کە لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، دووبارە شەڕی کورد دەکرێت. هاوتەریب لەگەڵ ئەم سیاسەتەدا لە نێوخۆ، کۆماری تورکیا، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، بەردەوام لە هاوئاهەنگیدا بووە لەگەڵ ئێران و عێراق و سووریا بۆ ئەوەی ئەوانیش بەهەمان شێوە، کورد لەنێوبەرن و نەهێڵن سەر بەرزکەنەوە، نەوەک دەنگی کورد لەو پارچانە بگاتە باکوور و مەترسی بۆ سەر کۆماری تورکیا دروستببێت کە لەسەر بنچینەی دەوڵەتی نەتەوەیی تورکی داڕێژراوە. ئەوە لەولاوە بووەستێت کە هەرسێک لەو دەوڵەتانەش لە دوێنێوە ڕازیبوون، بۆ ئەو هاوئاهەنگییە و هەر چواریان، ئەگەر لەسەر هیچ شتێکیش ڕێک نەکەوتبن لەسەر داپڵۆسین و لەنێوبردنی کورد هاودەنگ و هاوهەڵوێست بوون. ئەم هاوئاهەنگییە، لە دوای بەهاری عەرەبی و شەڕی نێوخۆی سووریا زۆر لە جاران، بەرەوپێشتر چوو و گەیشتە ئاستێک کە تورکیا ڕۆڵی ڕابەرایەتیکردنی جیهانی سوننی بگرێتە دەست و بە سوود وەرگرتن و وەرچەرخاندنی چەکدارانی سوپای ئازادی سووریا، میلیشیایەکی ڕادیکاڵی سوننیگەرانە بۆ خۆی دروست بکات و پەلبهاوێژێت بۆ نێو سووریا و لیبیا و وا ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان. بە واتایەکی دیکە، ببێتە ڤێرژنی سوننی کۆماری ئیسلامی ئێران و شۆڕش هەناردە بکات.
لە بەرامبەردا، بێگومان شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد لە تورکیا، کاریگەری خۆیان هەبووە لەسەر بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد لە تورکیا و ناچارکردنی ئەو وڵاتە بۆ سازشکردن لەسەر سیاسەتی فەرمیی خۆی کە لەنێوبردن و دووژمنایەتیکردنی کوردە، بەڵام گەورەترین گورز کە بەر ئەم سیاسەت و ستراتیژەی کۆماری تورکیا کەوت ساڵی 1992 بوو کاتێک دوای ڕاپەڕینەکەی بەهاری 1991 ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باشوور، بنیادنران. لەبەرئەوەی، ئەوە یەکەم جاربوو قەوارەیەکی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروست ببێت، کورد ئەگەر بە دیفاکتۆش بێت، ببێتە خاوەنی ستاتوویەک، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی چاوی کوردی باکووریش باشتر بکرێتەوە و بە دەنگێکی بەرزتر داوای مافی خۆیان بکەن. ئامانجی تورکیا لەنێوبردنی ئەم قەوارەیەی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام سێ هۆکاری سەرەکی هەبوون کە نەیتوانی بگاتە ئامانجەکەی:
1. پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد لە عێراق، لەوکاتەدا، کە فەرەنسا ڕابەرایەتی دەکرد.
2. کاریگەریی تورگوت ئۆزال، لەوکاتەدا، لەسەر سیاسەتی تورکیا، کە بۆ خۆی بە ڕەچەڵەک کورد بوو و بە شایەتی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانیش ڕۆڵی بینی لەوەی تورکیا کەمترین زیان لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بدات.
3. ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی هەرێمی کوردستان دایڕشت بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ و لەوچوارچێوەیەشدا لەگەڵ تورکیا.
لەسەر خاڵی سێیەم، پێویستە زیادتر بڕۆم و ڕوونکردنەوە بدەم. کاتێک تۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕبیت و بە شاخەوە خەباتی چەکداری بکەیت، دەتوانی شەڕی زیاتر لە دەوڵەتێک بکەیت، لە یەک کاتدا. لەبەرئەوەی ئەو خەباتەی تۆ خەباتی پارتیزانییە و بەرپرسیارییەتییەکانت سنووردارن و کەمتر خەمت هەیە. بەڵام کاتێک دابەزیت بۆ نێو شار و فۆرمێکی بەڕێوەبردنت پێکهێنا و بووی بە حکومەت، بەرپرسیارییەتییەکانت زیاد دەکەن و سنوورێکت دەبێ کە دەبێت بیپارێزیت، هەم خەڵکێکت دەبێت کە ناچاری ئەمنییەت و بژێوییان بۆ دابین بکەیت. هەرێمی کوردستان ئەم ڕاستییانەی لەبەر چاو بوو، زۆر باشیش سیاسەت و ستراتیژی کۆماری تورکیای خوێندبووەوە کە بریتییە لە دووژمنایەتیکردن. هەر بۆیە، ستراتیژی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای ئەوە داڕشت کە دووژمنێک (دەوڵەتێک کە سیاسەتی فەرمیی دووژمنایەتی کردنتە) وەرچەرخێنێت بۆ دۆست، یان هیچ نەبێ بتوانێت خۆی لە شەڕی ئەو دووژمنە بپارێزێت. ئەمەش بە مانای دانیشتن و دانوستاندن دێت لەگەڵ تورکیادا؛ دانوستاندنێک کە تۆ تێیدا لایەنە بێهێزەکەیت کە تازە لە دایکبوویت و هەزار و یەک کەموکورتی و کێشەی نێوخۆییت هەیە، بەرامبەرەکەشت دەوڵەتێکی بەهێزی خاوەن ئەزموونی دەوڵەتداریی 500 ساڵی و سوپایەکی گەورەیە و ئەندامی هاوپەیمانییەتی ناتۆیە. ئەگەر لە من بپرسن، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو ناهاوسەنگییەشدا، هێشتا باش کارتەکانی بەکارهێنا و کەمتری داوە لەوەی سەندوویەتی. میعمیاری ئەم سیاسەتە خودی سەرۆک #مام جەلال# و سەرۆک بارزانی بوون و هەرچەندە جاروبار گۆڕانکاری کاتی و بەند بە بارودۆخەوە، دروست بووبێتن تاوەکو ئەمڕۆش هەر #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درێژەپێدەری سیاسەتەکەن. دەبێ ئەوەش بڵێم کە هەر پارتێکی دیکە لە جێگەی ئەوان بووایە دەبووایە هەر ئەوەی بکردایە، ڕاستتر وایە بڵێم، باشترین بژاردەی هەر ئەوەی دەبوو، پێگەی جیۆپۆلیتیکی کوردستان و واقعی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕێگە بە لەوە زیادتر نادات. بۆ ئەوەی ڕوونتر بێت؛ ئەگەر سبەی PKK بۆ خۆی لە باکووری کوردستان بتوانێ هەرێمێک کۆنترۆڵ بکات و حکومەتێک دابمەزرێنێت، هەر ناچار دەبێت لەگەڵ تورکیا دابنیشیت و دانوستاندن بکات و ڕازیبێ بەوەی چەند دەستێنێت، دوو هێندە بدات. لە نموونەی ڕۆژئاواشدا ئەوەمان بینی کە لە سەرەتای 2014 ەوە پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD چەند جار لەگەڵ تورکیا دانیشت و ناچاربوو هەوڵی دانوستاندن بدات. تەنانەت لەکاتی هێرشەکانی تورکیاش بۆ سەر #سەرێکانی# و گرێسپی، خودی جەنەرال مەزڵوم کۆبانێ لەڕێگەی دۆناڵد ترەمپەوە پەیامی بۆ ئەردۆغان نارد و ئامادەیی دەربڕی بۆ دانوستاندن. ئەمەش هیچ نەنگییەکی تێدا نییە، لەبەرئەوەی ئاشتی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکرێت کە شەڕت لەگەڵی هەیە، ئاشتی لەگەڵ دۆستدا ناکرێت، چونکە خۆی دۆستتە.
دووەم گورزی گەورە کە لە سیاسەت و ستراتیژی دژەکوردی تورکیا کەوت، دەستکردنی کورد بوو بە کاری سیاسی لەنێوخۆی تورکیادا، ئەویش بەو پرۆسەیەی بە چوونە نێو پەرلەمانی لەیلا زانا و هاوڕێیەکانی دەستی پێکرد و ئەمڕۆ گەیشتووەتە پارتی دیموکراتی گەلان HDP. ئەم ڕەوتە سیاسییە میانڕەوە، کە میتۆدە مەدەنییەکان بەکاردەهێنێت، پێش هەموو شتێک بووە هۆی ئەوەی دەنگی کوردی باکوور لەژێر یەک چەتردا کۆببێتەوە، کە لە یەکەم هەڵبژاردنی تورکیاوە لە 1946 دا تاوەکو دەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی ئەم ڕەوتە تەواو پەرتەوازە بوو و بەسەر پارتە تورکییەکاندا دابەش ببوو. دوای ئەوە توانی فەرهەنگی کورد بوون و ناسنامەی کوردی لای تاکی کورد لە باکوور زیندوو بکاتەوە. بێجگە لەوەش بە زمانی سیاسەت کۆمەڵگەی تورکی تێگەیاند کە بە ڕاستی کێشەیەک هەیە لەو وڵاتەدا کە کێشەی کوردە و کورد خاوەنی دۆزێکە. ئەوەبوو لە ساڵانی 2011 بۆ 2015 بینیمان حکومەتی تورکیای هێنایە ژێر بار بۆ دانوستاندن لەگەڵ PKK.
دوایین گورزیش کە بەر سیاسەت و ستراتیژی فەرمیی دژەکوردی تورکیا کەوت خەباتی گەلی کوردبوو لە ڕۆژئاوا لەگەڵ درووستبوونی ئیدارەی خۆسەری. لەگەڵ ئەم پێشهاتەدا کورد لە پارچەیەکی دیکە ئازاد بوو و قەوارەیەکی سیاسیی دیکەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروستبوو. ئەمەش ئەوەیە کە تورکیا لێی دەترسێ و بە مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەیبینێت. زیاتر لەوە، ئەو قەوارە سیاسییە شەڕێکی گەورەی بەرامبەر بە تیرۆر بردەوە و سەرنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشا و گەیشتە ئاستێک کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و فیدراسیۆنی ڕووسیا دروست بکات و جۆرێک لە ڕەوایەتی نێودەوڵەتی بۆ خۆی بستێنێت. ئیدارەی ڕۆژئاواش هەر لە سەرەتاوە هەوڵیدا ئەو سیاسەت و ستراتیژە لەگەڵ تورکیا پەیڕەو بکات کە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای نەوەتەکانەوە پیادەی دەکات و لەگەڵ کۆماری تورکیا لەسەر مێزی دانوستاندن دانیشت. دووان لەو سێ فاکتەرەی ساڵی 1992 هاوکاریی هەرێمیان کرد بۆ ئەوەی بتوانێ لەو ستراتیژەیدا تاوەکو ڕادەیەک سەرکەوێت، بۆ ڕۆژئاواش هەر هەبوون؛ پشتگیری نێودەوڵەتی و خواست لە سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بۆ پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە، بەڵام سێیەمیان نەک هەر غایب بوو، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاست بوو. لە ئەنقەرە لەجیاتی تورگوت ئۆزال، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەسەر کورسی دەسەڵات دادەنیشت. ئەردۆغان لە سەرەتادا خۆی وەک باوکی پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و فراوانکردنی ئازادییەکان و چارەسەری کێشە بە گانگرینبووەکانی تورکیا دەرخست، بەڵام لە ناخیدا هەڵگری دەمارێکی نەژادپەرستی تورکی ئیسلامی بوو، ئەو تاکتیکەی بەکارهێنا بۆ ئەوەی بەتەواوی هەموو جومگەکانی دەسەڵات لە تورکیا بگرێتە دەست. مستەفا کەمال ئەتاتورکیش کە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم ماسکێکی پۆشی و پەیمانی بە کورد دا کۆمارەکەی کە بنیادی دەنێت دەوڵەتی هەردوو نەتەوەی کورد و تورک بێت، تاوەکو ئەوکاتەی دەسەڵاتی ڕەهای گرتە دەست و دواتر هەموو ئەوانەی لەسێدارەدا کە ئەو پەیمانەی پێدابوون. بە پێچەوانەی ئۆزالەوە، ئەردۆغان تورکیا بەهەردوو دەست باوەشیکرد بە سیاسەتی لەنێوبردنی ئەو قەوارە کوردییەی لە ڕۆژئاوا دروستبوو. ئەم پێشهاتانەی دووایش کە کوردی ڕۆژئاوا دانوستاندنیان دەستپێکردووە و هەنگاو بەرەو یەکخستنی نێوماڵی کورد دەنێن لە ڕۆژئاوا، هێندەی دیکە حکومەتی تورکیای توڕەکرد و ناچاری کرد تووڕەتر سیاسەتەکانی پەیڕەو بکات.
شەڕی کۆماری تورکیا، لە چوارچێوەی ستراتیژە دوورمەودا دژەکوردەکەی، ئەمڕۆ بەرامبەر بەم سیانەیە: هەرێمی کوردستان لە عێراق، پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا و ئیدارەی خۆسەریی ڕۆژئاوا لە سووریا. لەو نێوەندەدا، PKK بیانوویەکە بەدەستی تورکیاوە، بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بداتە هێرشەکانی و بیکاتە پەردەیەک بۆ شاردنەوەی ئەو نیازانەی هەیەتی، کە بریتین لە دابڕدنی کورد لەیەک لەگەڵ گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان و پەلوپۆکردنی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی گەلان و ئیدارەی خۆسەریی ڕۆژئاوا. بە دووریشی مەزانن، هەر وەک چۆن لە نەوەتەکاندا، هاوشانی ئێران، لە هەرێمی کوردستان دەیکرد، ژێر بە ژێر هەوڵی هەڵگیرساندن و خۆشکردنی شەڕی نێوخۆ لەنێوان هێزە کوردییەکاندا بدات و کورد بە دەستی کورد بکوژێت و دواییش لە ئەنقەرە کۆیان بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاشتیان بکاتەوە.
لەم ناوەندەدا، پێش هەموو شتێک پێویستە هەموو کورد زۆر باش ئەم ڕاستییە ببینن و نیازی کۆماری تورکیا بخوێننەوە، هەڵنەخڵەتێن بەو مەکینەی پڕوپاگەندیەیەی کۆماری تورکیا کە لە لایەکەوە بە فەرمی بە زمانی تورکی دەیکات و لە لایەکی دیکەشەوە بە نهێنی بە کوردی بە گوێی هەموو دانیشتیوانی هەرێمی کوردستاند دەچرپێنێت. دوای ئەوە، پاراستنی یەکڕیزی کورد و بنیادنانی یەکێتی نیشتیمانی و نەتەوەیی گرنگترین هەنگاوە بۆی بنرێت. پێویستە لە بەرامبەر نەیارەکانماندا هەموو جیاوازییەکانی نێوان خۆمان وەلابنێین و یەکبگرین، ببینە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و یەک هەڵوێست. ئەمە مانای ئەوە نییە، لە نێوخۆدا فرەڕەنگی و دیموکراسییەتمان نەمێنێت، یان یەکێک بچێتە ژێر بار بۆ ئەویدیکە. پێویستە ئەو فرەڕەنگی و فرەدەنگی و ئەزموونی دیموکراسییەتەی لەنێوخۆ هەمانە برەوی پێبدەین و بواری ئازادییەکان فراوانتر بکەین، بەڵام کاتێک مەسەلە هاتە سەر مامەڵەکردن لەگەڵ نەیارەکانمان، هەموو یەک بگرین. دەوڵەتی ئیسرائیل جوانترین نموونەی ئەم ستراتیژەیە، کە باسیدەکەم. وڵاتێکی بچووک، کە لە نێوخۆی خۆدا دەیان پارتی سیاسیی تێدایە و تاوەکو دوا هەناسە کێبڕکێ دەکەن و لەسەر هیچ شتێک ڕێکناکەون، خاوەنی سیستمێکی سیاسی و حوکمڕانی تا بڵێی داینامیکن، بەڵام کاتێک مەسەلە دێتە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارەکانیان، هەموو یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و یەک هەڵوێستن. کورد پێویستە ئەم ستراتیژە پیادە بکات. لەو چوارچێوەیەشدا، هەموو پارت و لایەنە کوردییەکان، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قابیلی قبوڵن، لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتییەکی نیشتیمانیی نەتەوەیی کوردستانیدا کۆببنەوە و تواناکانیان یەکخەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارەکانی کورد و قایلکردنیان بە دانوستاندن، جا ئەوکات، لەو یەکێتییەوە هێزمان دەستدەکەوێت بۆ ئەوەی لەو دانوستاندنانەدا زۆر بسەنین و کەم بدەین. لەو دوو هەنگاوەش گرنگتر ئەوەیە، کە ئیدی PKK دەست لە خەباتی چەکداری هەڵگرێت و بوارێک بکاتەوە بۆ کورد، بە هەرێمی کوردستان و HDP و ڕۆژئاواشەوە، تاوەکو بتوانن لە ڕێگەی سیاسەت و دیپلۆماسییەت و لۆبیکارییەوە هەوڵی بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی کورد بدەن، نەک بەهانە بداتە دەست نەیارانی کورد، بە بیانووی ئەوانەوە لە کورد بدەن. ڕوونە کە ناتوانین ئەم شەڕە بە خەباتی چەکداری ببەینەوە. نیشتیمانێکی بە خاک دەورەدراو کە سنوورەکەی لەگەڵ چوار دەوڵەتی نەیاردایە، ناتوانێ بە کڵاشینکۆفەوە شەڕی ئەو چوار دەوڵەتە بکات و لێیان بەرێتەوە کە هەر چواریان خاوەنی سوپای زەبەلاح و میلیشیای تووندڕەوی لابەلان و پەیوەندی نێودەوڵەتی بەهێز و بەرژەوەندی ئابووری گەورەیان هەیە.[1]
ئەم بابەتە 1,949 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 04-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-07-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 04-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,949 جار بینراوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.609 چرکە!