Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: سالار ئەحمەد نەوجۆڵی
2020
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
👫 مەریوان نوری حەمدی
مەریوان نوری حەمدی ساڵی 1962 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو شارە تەواوکردووە. ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە شانەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە
👫 مەریوان نوری حەمدی
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
سەلام حەسەن
2020
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
بەختیار مام حەمید
2020
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
📕 مرواری تاقانە
نووسینی: توانا ئەمین [1]
📕 مرواری تاقانە
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
دەقی راگەیاندراوەکەی گۆڕان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمرۆ سێشەمە قادر حاجی عەلی، سەرکردەی هەڵکەوتو و نیشتمانپەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی، کۆچی دوای
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
👫 کەسایەتییەکان
سۆنیا شێرزاد حەسەن
📝 رونکردنەوەی د. یوسف محەمەد لەبارەی ڕەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی سەرۆکی پەرلەمانەوه | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

رونکردنەوەی د. یوسف محەمەد لەبارەی ڕەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی سەرۆکی پەرلە...
لەپێناوی چیدا وا ئەکەن!؟
د. یوسف محەمەد سادق
دوێنێ 2/ 7/ 2020 لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە وبەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (2)ی ساڵی 2020، لەگەڵ بەڕێز د. بەهار مەحمود، نوسراومان ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کرد کە بەپێی رێکارەکانی یاساکە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دەسبەرداری خانەنشینیی تایبەت دەبین کە بەپێی بڕگەکانی چوارەم و حەوتەم لە مادەی 7ی یاساکە پێویستە ئەندامانی خولی ئێستا و خولەکانی پیشوی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی ئەم مانگەدا نوسراو بکەن بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەستبەردار بونی خۆبەخەشانە لە خانەنشینیی تایبەتی پەرلەمان و، لایەنە حکومییەکانیش مولزەم کراون کە ئەوانەی داواکاری پێشکەش ئەکەن، بگەڕێننەوە سەر کاری پێشویان. ئیتر لە دوای ئەوە، وەک هەمو جارەکانی تر، هەڵایەک دروست کراوە بۆ چەواشە کردن و بەلاڕێدا بردنی زەینی خەڵک، گوایە ئێمە دەستبەرداری خانەنشینیی پەرلەمانی کوردستان نەبوین و، خانەنشینی و موچەی پەرلەمانی عێراق چەورترە و، کۆمەڵێک قسەی لەم بابەتە.
هەڵبەت ئێمە دەزانین و چەند جاریش باسمان کردوە کە چاکسازیی ڕاستەقینە لە بواری خانەنشینی بریتییە لە بەرکار کردنی یاسای خانەنشینیی عێراقی یەکگرتو ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموار کراو، لەبەر ئەوەی دادپەروەری لەنێوان موچەی خانەنشینیی پلە باڵا و موچەخۆرانی وەزیفەی گشتی دێنێتە کایەوە و، بە یەک هەل ومەرج و هاوکێشە مامەڵە لەگەڵ هەمویان ئەکات و هیچ ئاوارتەیەک بۆ کەس ناهێڵێتەوە. لە هەمان کاتدا موچە نزمەکانیش سودمەند دەبن و بەپێی ئەو یاسایە و هەموارەکەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردو، کەمترین موچەی خانەنشینی (500,000) پێنجسەد هەزار دینارە. ئەم یاسایە بەشێوەیەکی نادەستوری و نایاسایی لە 2014ەوە لە هەرێم جێبەجێ ناکرێت و، حکومەت سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان هەر ئەوکات لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە بیانوی قەیرانی دارایی جێبەجێی نەکرد. لە لایەکی تریشەوە چاکسازیی ڕاستەقینە لە هەرێم، بەشێکی کەمی پەیوەندیی بە موچە و خانەنشینی هەیە، کە لە یاسای چاکسازییەکەش، تەنها پەرلەمانتاران سەرپشک کراون کە بە ئارەزومەندانە خانەنشینی ڕەد بکەنەوە، چاکسازیی ڕاستەقینە لە هەرێم زیاتر پەیوەندیی بە ئاشکرا کردنی داهاتەکانی هەرێم لەبواری نەوت و دەروازە سنورییەکان و گەڕاندنەوەی پارە تەهریب کراوەکانی دەرەوە و، ڕێکخستنەوەی باجی سەر کۆمپانیاکان و وەگرتنەوەی قەرزەکانیان هەیە کە ئێمە لە ماوەی کەمی ڕابردودا لە چەند وتار و کۆمێنتێک دا ئاماژەمان پێداوە.
لە چوارچێوەی ئەو هەڵایەی دوێنێ دروست کرا، NRT لە تیڤی و سایت و پەیجەکەیان چەند بابەتێکی ناڕاستی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمە کاری یەکەمجاریان نییە و، وەک پێشتریش ئەوە بڵاوکرایەوە بەشێکی کاری پەیجە فەیکەکانی نەوەی نوێ لە ماوەی ڕابردو، هێرش و چەواشەکاری بوە دژ بە ئێمە. لەڕاستیدا ئێمە زۆر تاقەت و کاتی وەڵام و شەڕی فەیسبوکمان نییە، بەڵام بۆ بەرچاوڕونیی هاوڕێیان و دۆستان و هاونیشتیمانیان، ئەم چەند خاڵە ئەخەینە ڕو:
1. ئەوە ئێستا نییە کە ئێمە دەستبەرداری خانەنشینیی سەرۆکی پەرلەمان بوین. بەڵکو هەر دوای تەواو بونی کارمان لە پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 10ی ساڵی 2018 و دوای هەڵبژاردنی خولی پێنجی پەرلەمانی کوردستان، دەستبەرداری ئەو خانەنشینییە بوین. بۆ زانیاریی هەمو لایەک موچەی خانەنشینیی سەرۆکی پەرلەمان، ئەگەر مامەڵەی خانەنشینیمان بکردایە و ئەوەمان وەربگرتایە نزیکەی (9,600,000 نۆ ملیۆن و شەشسەد هەزار) دینار بو و، زیاتر بو نەک تەنها لە خانەنشینیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵکو تەنانەت لە موچەی ئەندامێتییەکەشی کە هەشت ملیۆن دینار بو و، دواتر بۆ چەند مانگێک کەمکرایەوە بۆ شەش ملیۆن و نیو و، ئێستەش لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییانەی کە بڕیارە لە عێراق بکرێت، کەمتریش دەکرێتەوە! کەواتە ئێمە ئەگەر گیرفانمان بۆ خانەنشینی هەڵدورایە، هەر لە ماڵەوە دادەنیشتین و موچەی خانەنشینیی زیاتری پەرلەمانی کوردستانمان وەردەگرت بێ هاتوچۆ و مەسرەف کردنی بەغدا و پێدانی 30٪ی موچە بە بزوتنەوەی گۆڕان! تەنانەت ئەمانتوانی موچەی خانەنیشینیی پەرلەمانی کوردستان وەربگرین و موچەی ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق رەد بکەینەوە و لە پەرلەمانی عێراق دەوام بکەین و، ئەم حاڵەتە لە هەرێم (بەپێی مادەی 3 لە یاسای خانەنشینیی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 13ی ساڵی 1999ی هەموار کراو کە لینکی دەقەکەی لە خوارەوە هاوپێچە) و لە بەغداش ڕێپێدراوە و، بەشێکی سەرکردەکانی عێراق کە پێشتر سەرۆکوەزیران یان وەزیر یان دادوەر بون و موچەی خانەنشینییەکەیان زیاترە وا دەکەن، گرنگ ئەوەیە یەک موچە وەربگریت، ئیتر خۆت سەرپشکیت لە هەڵبژاردنی هەریەکەیان. بەڵام ئێمە ئامانجمان خانەنشین بون و موچەی خانەنشینیی نۆ ملیۆنی نەبو و نییە نەک چوار ملیۆنی وەک ئەوەی باس کراوە. هەر بۆیەش دوای سوێند خواردنمان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ بەڕێز د. بەهار مەحمود نوسراومان کرد بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ وەستاندنی موچەمان لە هەرێم. تەنانەت لە سەرەتاوە بەندە بە تەما بوم نەچمە ئەنجومەنی نوێنەران و، ئەمویست بگەڕێمەوە بۆ زانکۆی سلێمانیسلێمانی، بڕوامان بە خۆمان و توانامان هەیە و پێش هاتنەوە بۆ ناو سیاسەتیش لە 2010 لە زانکۆ پێگە و جێگەی خۆمان هەبوە و، وەک هەندێ لە هیچەوە نەهاتوین.
جا لێرە دیسانەوە هەروا بەناو مەکەونەوە و، موچەی کاتی سەرۆکایەتیمان بۆ حساب بکەن لەسەر خانەنشینییەکەی، چونکە (2,000,000) دو ملیۆنی موچەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەبڕدرا بۆ مەسرەفی ئەو ئۆتۆمبیلانەی لامان بو و دواتر گەڕاندمانەوە. ئەمە جگە لە لێبڕینەکانی تری وەک خانەنشینی و باج و، ئێمە خۆشمان هەر لەسەرەتای دەستبەکار بونمان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان خۆبەخشانە بەشێک لە موچەکەمان (1,250,000 دینار) بڕی بۆ هاوسەنگ کردنی موچە لە لەگەڵ ئەندامانی تری دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتاران. هەڵبەت هاوشێوەی سەرجەم موچەخۆران لە کاتی کەم کردنەوەی موچەشدا چارەکە موچەمان وەرگرتوە. هاوڵاتیی ئازیز تکایە لە ویژدانی خۆت بپرسە چەندن ئەوانەی لە یەک دیناری موچەی یاسایی خۆیان خۆش ئەبن لە دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات! ئێمە کردومانە و پێشتر هەر پێمان عەیبە بوە باسی بکەین تا ئێستا کە ئەم پرسە وروژێنراوە و، منەتیشمان بەسەر کەسەوە نەکردوە! ئەی لەپێناوی چیدا چەواشەکاریمان دژ ئەکرێت.
2. سەبارەت بە پاداشتی کۆتایی خزمەتی پەرلەمانتاریش کە دیسانەوە باس کراوەتەوە، لە ڕاستیدا نە ئاگاداری بوین و نە دوامان کردبو و، کە مامەڵەی خانەنشینیمان نەکرد بە هیچ شێوەیەک باسی ئەوەشمان نەکرد. تومەز دیوانی پەرلەمان بێ ئاگاداریی ئێمە بەجیا نوسراویان بۆ پاداشتەکە کردوە و، نەمانزانی تا چوبویە سەر حسابمان و، کە زانیشمان لەڕێی بەڕێز ڕێباز حەسەن ژمێریاری پێشوی سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوامان لە ژمێریاریی پەرلەمان کرد بیگەڕێننەوە، لە وەڵامدا وتوبویان کە تازە ناتوانن. هەڵبەت ئەو پاداشتەش بەپێی یاسا موچەی شەش مانگە و، تەنها بۆ یەک جارە، هەرچەندە ئەندامێتی لە خولەکانی هەڵبژاردنی پەرلەماندا دوبارە ببێتەوە (بڕوانە بڕگەی ب لە مادەی 2ی یاسای خانەنشینیی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان). سەرباری ئەوەش ئێمە بەشێکی زۆری ئەو پاداشتەشمان بەخشییە کارمەندانی ڕاگەیاندنی گۆڕان کە بۆ ماوەیەکی زۆر بو موچەیان وەرنەگرتبو لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتیی کەمدەرامەت.
3. بەستنەوەی موچەی پاسەوان بە موچەی پەرلەمانتارەوە چەواشەکارییەکی گەورەی ترە و، موچەی پاسەوان هیی ئەوانەیە کە بە گرێبەستێک موچە وەردەگرن کە خۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران واژۆی ئەکەن و، لانی کەم بۆ ئێمە جگە لە موچەکەی خۆمان. ئەوی تری پێمان حەرام و نایاساییە. باشتر وابو NRT لەبری ئەم چەواشەکارییانە بڕۆن ڕاپۆرت لەسەر ئەو هەمو زەوییە بەنرخانەی سلێمانی بکات کە لە باشترین و گرانترین شوێنەکانی شاری سلێمانین و دراون بە بەشێک لە کۆمپانیاکان بە کۆمپانیای نالیاشەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەی لە خزمەتی خەڵک پێدروست بکەن، کەچی کراونەتە کەرەستەی دەوڵەمەند کردنی چەند بازرگانێک و، هەڵتۆقینیان لە هیچەوە بۆ ملیۆنێری دۆلار! با بڕۆن لێکۆڵینەوە لەوە بکەن کێ ناڵێ ئەم پڕۆژانە بەشێک نین لە سپی کردنەوەی پارەی گەندەڵیی بەرپرسانی هەرێم!؟ باشتر بو ڕاپۆرت لەسەر ژیانی ئەو هاوڵاتییە خاوەن پشکانە بکەن کە بە هۆی پشکەکانی چاڤی لاندەوە ماڵوێران بون. ئێمە شەیدای پۆست و پارە و سەفەقاتی ژێربەژێر و نهێنی نین و پەرێزمان لە ڕابڕدو و لە ئێستاش لای هەمو خەڵکی کوردستان ڕونە.
4. هەڵبەت ئەم هەڵایە هاوکات بو لەگەڵ جارێکی تر پەلاماردانەوەمان لە لایەن بەشێکی تەحالوفە پیسەکەی ساڵی ڕابردو وتارێکمان لەسەر نوسین. ئەمانە کە ترسی بەردەوامیان خۆشەویستیی جەماوەریمانە، هەمو پرسێک ئەقۆزنەوە بۆ هێرش کردنە سەرمان لە ڕێی کۆمەڵێک پاڵەوانی فەیک و پەیجی فەیکی فەیسبوک کە وەک تەلەفۆنی سەرجادەکان وان هەر کەسێک پارەیان تێبکات، بە دڵی ئەوان قسە ئەکەن و بە شان و باڵیان هەڵئەدەن و، ئەکەونە تەشهیر کردن بە رکەبەرەکانیان. هەڵبەت ئێمە هەمیشە بەڕێزەوە ڕەخنەمان قبوڵ کردوە و، بەئاگاین لەوەی هەمومان شایەنی هەڵە و لێکتێنەگەیشتنین، بەڵام ئەمانە مەبەستیان ڕەخنە نییە بەڵکو لە هەوڵی بەردەوامی نەزۆکی تیرۆری کەسایەتیمانن. ئەوانەی لە پشتی ئەم پاڵەوان و پەیجە فەیکانەوەن، جگە لە دەزگا هەواڵگرییەکانی حیزبە نەیارەکانمان (کە ماوەی پێنج ساڵە بێ دابڕان بەردەوامن دژمان)، تێکەڵەیەکن لە بازرگانی سیاسیی شکستخواردو کە تیایاندایە چەندان ساڵە بە نایاسایی موچەی خانەنشینیی پۆستێک وەرئەگرێ بێئەوەی ڕۆژێک لەو پۆستەدا بوبێ! ئەمانە بەشێکیان ئەوانەن کە لەپێناوی پۆست و پارە خۆیان فرۆشت و ئێستە هاتون بەو پارەیەی بە گەندەڵی کۆیانکردۆتەوە پەیجی فەیکی فەیسبوکیان دروست کردەوە بۆ پەلاماردانی ئێمە! خەڵک پەرێزی ئێمە و ئەوانیش باش ئەزانێت. تیایاندایە بە تەمای سەرۆک لیستی یان پۆستێک بون و بۆیان نەبوە! سەیر ئەوەیە کە بەشی زۆری ئەم پەلاماردانانەی ئێمە بە بێدەنگیی بەشێکی ئێستای ناو گۆڕانیش تێئەپەڕێت، هەروەک چۆن لە کاتی پەسەند کردنی یاسای هەڵپەساردنی سەرۆکایەتیی هەرێم (کە بە تەواوی کۆک بو لەگەڵ ئامانجەکانی گۆڕان وەک پێشتر ڕونمان کردۆتەوە)، هەندێکیان لای ئەندامانی جڤات و کەسانی تر خۆیان نەبان کردبو لە یاساکە و، وتوبویان ئاگامان لێی نییە بۆ ئەوەی ئەو چەواشەکارییە بڕوات کە گوایە ئێمە سەفقەمان کردوە لەگەڵ پارتی بۆ تێپەڕاندنی یاساکە و، زەمەنیش دەریخست کێ بەدوای پۆست و بەرپرسیاریی ئەم دەسەڵاتەی هەرێمەوەیە!؟ قسەی تر زۆرن بۆ کردن، بەڵام با بۆ ئێستە بەس بێت.
وازبێنن، خەڵک خۆی کێشەی زۆرن، بەداخەوە لەبری خەم خواردنی دۆخی نالەباری خەڵک و، بونی مەترسی بۆسەر ژیانیان، لەبری تیشک خستنەسەر ئیفلاسی سیاسی و ئابوری هەرێم، لەبری فشار کردن لەم دەسەڵاتە بۆ ڕاست کردنەوەی هەمو چەوتییەکانی، ناوەناوە بە بۆنە و بێ بۆنە کۆمەڵێک ئەکەونە پەلاماردانی ناڕەوامان کە خۆیان سیخناخن لە گەندەڵی. ئەگەر لە خەمی خەڵکن، سەرنج لەسەر پرسە ئەساسییەکانی ئێستای هەرێم مەگۆڕن بۆ شەڕی شەخسی و ئیرەیی و ڕق و قین.
تێوەنەگلان لە گەندەڵی لای ئێمە بەشێکە لە سروشتمان و، بەردەوام دەبین لەسەری..[1]
#️ هەشتاگ
#سلێمانی |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-07-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️یوسف محەمەد سادق
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-07-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Jul 3 2020 11:27PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 4 2020 1:56PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 4 2020 1:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 280 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات، ئازاد عەبدولواحید سەرنووسەریەتی و سەرکەوت وەلی بەرِێوەبەری هونەرییەتی.
ناوبراو پەرتووکێکی بەناوی (پیاوێک لە جنسی سەگ) لەژێر چاپدایە و لە بەرواری 25-12-2020 بڵاودەبێتەوە.
جگە لە چیرۆک خاوەنی دەیان هۆنراوە و نووسی جیاوازە کە لە تۆڕە کۆمەلایەتی و پێگەکانی تر بڵاویان دەکاتەوە.[1]
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
سۆنیا شێرزاد حەسەن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574