دەقی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربو...
بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی
بابەت/ گشتاندن
ئەمڕۆ (2020-7-3)، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (42)ی ساڵی (2020)ی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
1- هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (2020-7-10)بە داخراویی دەمێنێتەوەو رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەم بابەتە دیاریدەکات.
2- ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆو کەرتی تەندروستی و، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ ڕۆژی 2020-7-10.
3- هەموو مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
4_ هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگەو نەخۆشخانەیەکی تایبەتیی و ئەهلیی پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
5_ چێشتخانە و چایخانەو قاوەخانەو ساردەمەنیەکان، کافتریاو و ڕێستورانتەکان (بەبێ پێشکەشکردنی نێرگەلە)؛ لە ڕۆژی 2020-7-4ە وە بەم مەرجانە دەکرێنەوە:
- هەر یەکێک لەم شوێنانە تەنها نیوەی مێزو شوێنەکانی دانیشتنی بەکاربهێنێت.
- پابەندی تەواوی ڕێکارو ڕێنمایی و مەرجە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بێت.
- هەر شوێنێک پابەندنەبێت به و مەرجانەی سەرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
6_ جیمەکان، شوێنی چارەسەرکردنی سروشتیی؛ بەپێی ڕێکارو ڕێنمایی و مەرجە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان دەکرێنەوه و هەر شوێنێک پابەندنەبێت به و مەرجانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
7_ نێرگەلەخانەو هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕو کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
8_ پرسەو پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
9_ پێویستە گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس و تەکسی) بەپێی ڕێکارو ڕێنمایی و مەرجە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان کاربکەن و هەر شۆفێرێک پابەندنەبێت بۆماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
10_ قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
11_ لە دابەشکردنی موچەدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەشدەکەن.
12_ لە هەر شوێنێک، ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
13_ هەر کۆمپانیاو دامەزراوەو مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
14_ پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن.
15_ بەشێوەیەکی گشتیی پشتیوانیی و پەیڕەویی لە سیستمی خۆپاراستن و چارەسەرکردن لەماڵەوە بە (خۆچارەسەرکردن و هاوچارەسەرکردن) دەکەین و داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین پشتیوانمان بن بۆ خزمەتکردنی باشترو دەرفەتدان بە چارەسەرکردنی حاڵەتە توند و قورس و مەترسیدارەکان.
16_ داوا له و هاووڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و چاکبونەتەوه و مەرجە تەندروستییەکانیان تێدایە؛ بەشداربن لە بەخشینی خوێن بۆ پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییەکانمان، هەر مامەڵه و بازرگانیکردنێک بە خوێن و پلازمای خوێنەوە قەدەغەیه و بەدەرە لە بنەما ئاینیی و یاسایی و مرۆیی و ئەخلاقییەکان.
17_ هەر کەسێک بە هەر هۆیەک هێرش و سوکایەتیی بکاتەسەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و دامەزراوە تەندروستییەکان ڕێکاری یاسایی توندی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
18_ لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان بەردەوامدەبن لەسەر لێپرسینەوەو گرتنەبەری ڕێکارەکان و هەر فەرمانگەو لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
19_ دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانی خۆیان ڕێنمایی پێویست دەربکەن.
د.
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانیپارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
2020-7-3
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!