%70ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
📊 Statistikk og undersøkelser
لە 70%ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەرەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە 25%ی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە 5%یشی بەخشەرەکانن. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داریی و کەمبوونەوەی هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رۆژبەرۆژ دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان خراپتر دەبێت.
عبدولمونعیم تەمەنی 58 ساڵە، لەگەڵ خیزانە حەوت کەسییەکەی سێ ساڵە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و خەڵکی شارەدێی قەرەوانە لە
شنگالشنگال. لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمپنشینیی لێ قورسترکردووە، بەڵام هیچ شتێکی لە زێدی خۆی بۆ نەماوەتەوە و ناچارن لەوێ بمێننەوە.
عەبدولمونعیم عەبدوڵڵا، ئاوارەیە و دەڵێت، لەگەڵ هاتنی پەتای کۆرۆنا رێگەکان داخران و رێکخراوەکان دیار نین. بەڕاستی ژیان زۆر قورس بووە! برنج، ئارد و شەکر دەکڕین!
زوهەیە سەلمان، ئاوارەیەکی دیکەیە و دەڵێت، لە رووی دەروونییەوە شەکەتم. پێشتر هاتووچۆ هەبوو دەچووم بۆ لای خزمان و ئەوان دەهاتن. ئێستا لە رووی دەروونییەوە ماندووم؛ نە چوون نە هاتن هیچ نییە.
UNHCR لە شەش مانگی ئەم ساڵدا پارەیان بۆ 65 هەزار خێزانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە. لە هەوڵدان بۆ دەستخستنی بودجەیەکی 420 ملیۆن دۆلاری بۆ عیراق بۆ رزگاربوون لە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بودجەیەکی 2.2 ملیار دۆلاریش بۆ هەموو جیهان.
سەیف خەتیب، گوتەبێژی UNHCR لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەڵامدانەوەی قەیرانێکی لەم شێوەیە سەرکەشییە. بەڕاستی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ناتوانێت بە تەنیا وەڵامی قەیرانێکی لەم چەشنە بداتەوە، بۆیە داوا لە بەخشەرەکانمان دەکەین پارەی زیاترمان بۆ دابین بکەن.
لە سێ مانگی رابردوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە سەرپەرشتیی کەمپی پەنابەر و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، چوار ملیار دیناری لە 15پرۆژەی هاوکاریدا خەرجکردووە.
ئەسکەندەر ساڵح، بەڕێوەبەری نووسینگەی
هەولێرهەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە رووداوی راگەیاند، لەدوای جێبەجێکردنی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری هاوکارییەکان کەمکراونەتەوە..
لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 878 هەزار و هەشت پەنابەر و ئاوارە هەن کە خەرجی مانگانەیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان 82 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و ساڵانەش زیاتر لە 900 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ستانداردی بانکی جیهانی یەک پەنابەر خەرجیی رۆژانەی دوو دۆلار و 60 سەنتە. حکومەتی هەرێمی کورستان لە میوانداریکردنی پەنابەر و ئاوارەکان لە عێراق پشکی شێری بەرکەوتووە.
هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانە و دەڵێت، ئەو خەرجییەی کە پێوسیتە بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە 25٪ لە لایەن ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە 5٪ لەلایەن بەخشەرەکان و لایەنەکانی دیکەوە بۆ خزمەتگوزاری لە کەمپەکان دابین دەکرێت، بەڵام لە 70٪ بۆشایی ماوەتەوە و لەسەر شانی دامەزراوەکان و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
%99ی پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و لەو رێژەیە 60٪یان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.
[1] ⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!