📊 بابەت 375,995 | وێنە 59,711 | پەڕتووک PDF 11,156 | فایلی پەیوەندیدار 44,533 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,089
لەم کاتەدا 23 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 05-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📊 %70ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
%70ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
📊 ئامار و راپرسی


لە 70%ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەرەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە 25%ی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە 5%یشی بەخشەرەکانن. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داریی و کەمبوونەوەی هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رۆژبەرۆژ دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان خراپتر دەبێت.
عبدولمونعیم تەمەنی 58 ساڵە، لەگەڵ خیزانە حەوت کەسییەکەی سێ ساڵە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و خەڵکی شارەدێی قەرەوانە لە شنگالشنگال. لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمپنشینیی لێ قورسترکردووە، بەڵام هیچ شتێکی لە زێدی خۆی بۆ نەماوەتەوە و ناچارن لەوێ بمێننەوە.
عەبدولمونعیم عەبدوڵڵا، ئاوارەیە و دەڵێت، لەگەڵ هاتنی پەتای کۆرۆنا رێگەکان داخران و رێکخراوەکان دیار نین. بەڕاستی ژیان زۆر قورس بووە! برنج، ئارد و شەکر دەکڕین!
زوهەیە سەلمان، ئاوارەیەکی دیکەیە و دەڵێت، لە رووی دەروونییەوە شەکەتم. پێشتر هاتووچۆ هەبوو دەچووم بۆ لای خزمان و ئەوان دەهاتن. ئێستا لە رووی دەروونییەوە ماندووم؛ نە چوون نە هاتن هیچ نییە.
UNHCR لە شەش مانگی ئەم ساڵدا پارەیان بۆ 65 هەزار خێزانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە. لە هەوڵدان بۆ دەستخستنی بودجەیەکی 420 ملیۆن دۆلاری بۆ عیراق بۆ رزگاربوون لە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بودجەیەکی 2.2 ملیار دۆلاریش بۆ هەموو جیهان.
سەیف خەتیب، گوتەبێژی UNHCR لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەڵامدانەوەی قەیرانێکی لەم شێوەیە سەرکەشییە. بەڕاستی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ناتوانێت بە تەنیا وەڵامی قەیرانێکی لەم چەشنە بداتەوە، بۆیە داوا لە بەخشەرەکانمان دەکەین پارەی زیاترمان بۆ دابین بکەن.
لە سێ مانگی رابردوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە سەرپەرشتیی کەمپی پەنابەر و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، چوار ملیار دیناری لە 15پرۆژەی هاوکاریدا خەرجکردووە.
ئەسکەندەر ساڵح، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێرهەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە رووداوی راگەیاند، لەدوای جێبەجێکردنی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری هاوکارییەکان کەمکراونەتەوە..
لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 878 هەزار و هەشت پەنابەر و ئاوارە هەن کە خەرجی مانگانەیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان 82 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و ساڵانەش زیاتر لە 900 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ستانداردی بانکی جیهانی یەک پەنابەر خەرجیی رۆژانەی دوو دۆلار و 60 سەنتە. حکومەتی هەرێمی کورستان لە میوانداریکردنی پەنابەر و ئاوارەکان لە عێراق پشکی شێری بەرکەوتووە.
هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانە و دەڵێت، ئەو خەرجییەی کە پێوسیتە بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە 25٪ لە لایەن ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە 5٪ لەلایەن بەخشەرەکان و لایەنەکانی دیکەوە بۆ خزمەتگوزاری لە کەمپەکان دابین دەکرێت، بەڵام لە 70٪ بۆشایی ماوەتەوە و لەسەر شانی دامەزراوەکان و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
%99ی پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و لەو رێژەیە 60٪یان لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 03-07-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-07-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Jul 3 2020 11:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 4 2020 9:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 4 2020 9:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 229 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
%70ی خەرجیی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️داعش
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-07-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,078 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574