ئەمڕۆ هەینی #03-07-2020# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عەلی تەتەر پارێزگاری #دهۆک#، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دیکیانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بەڕێزیان و خانەوادەکەیان کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بۆ پارێزگاری دهۆک دەربڕی و هیوای خواست کە ئەمە دوا کۆستی خۆیان و خانەوادەکەیان بێت.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری دهۆک سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرەخۆشی و پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,957 جار هاتیە دیتن