دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیاری تەقینەوەکەی ساکارایای لە ئەستۆ گرت
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیاری تەقینەوەکەی کارگەی فیشەکی ئاگرینی ساکارایای لە ئەستۆ گرت.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی کارگەی فیشەهی ئاگرینی ناوچەی هەندەکی ساکاریا لە لایەن ئەندامانیانەوە ئەنجامدراوە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوەکەدا وتی، کارگەی فیشەکی ئاگرینی ناوچەی گەندەکی ساکاریایان کردووەتە خۆڵەمێش.
لە دیمەنی ڤیدیۆییدا کە لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە باش دیارە کە چەندین تەقەینەوە روویانداوە و دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە بەرز دەبێتەوە. تەقینەوەکە لە دووری 50 کیلۆمەتر بیستراوە.
بە پێی راگەیەنراوی دەستپێشخەریەکە کارگەکە بە تەواوی بووەتە خۆڵەمێش.
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک وتبووی، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 کەس کوژرابوون و 74 کەسیش بریندارببوون.
فەخرەدین کۆچ وەزیری تەندروستی رایگەیاندبوو، 85 ئامبولانس، 2 هەلیکۆپتەر و 11 تیمی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و مردنی 2 کەسیشی پشتڕاست کرد.
[1] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!