پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,844
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ڕاگەیەندراوی کەجەکە بۆ ساڵیادی شەهیبوونی دیار غەریب
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کەجەکە بۆ ساڵیادی شەهیبوونی دیار غەریب

ڕاگەیەندراوی کەجەکە بۆ ساڵیادی شەهیبوونی دیار غەریب
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی #دیار غەریب# ئەندامی کۆنسەکەمان، ئێمە جارێکی دیکە یادی ئەو پێشەنگەی پارتەکەمان دەکەینەوە، بە ڕێز و حورمەتەوە خۆمان لە بەرامبەر هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی دەچەمێنینەوە، لە کەسایەتی هەڤاڵ هەڵمەتدا، وابەستەبوونی خۆمان بۆ هێڵی ئازادیی جارێکی دیکە دووپات دەکەینەوە، لەم کاتەدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بەرامبەر شکۆمەندیەکانی گەلەکەمان لە هەموو کات زیاتر پەرەیان سەندووە، دوو هاوڕێی دیکەی هێژا و پێشەنگمان، قاسم ئەنگین و زین ئاڤێستامان لە دەستدا، ئەو دوو هاوڕێیەمان کە ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی #پەکەکە# بوون، میراسێکی پیرۆزیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت، ئێمە وەکو هاوڕێکانیان لەم دۆزەدا، لە کەسایەتی ئەو دوو هەڤاڵەدا بەڵێن دەدەین کە هەر جۆرە هێرشێک لە دژی کورد ئەنجام بدرێت، تێکیدەشکێنین، کوردستانێکی ئازاد و هەرێمێکی دیموکرات کە ئاواتی هەموو هەڤاڵە شەهیدەکانمان بوون، بێگومان مسۆگەر دەکەین.
'سەرکەوتنی بیردۆزیی ئازادی مسۆگەر دەبێت'
لە فەلسەفەی تێکۆشانی بزوتنەوەی #ئاپۆ#ییدا، شەهید لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی ڕاستیەکان دەکەن و گەورەترین نرخن، چونکە شەهید بە ڕەنج و فیداکاریی و خوێنی خۆی بووەتە پارێزەرێکی نەمری وڵات و ژیانی ئازاد، شەهیدان لەگەڵ نرخە مێژوویەکانی گەلی کورد بوونەتە یەک و سیمبولی پێداگریی گەلن بۆ سەرخۆبوون و ئازادیی، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ، شەهید وەکو ڕێبەری مەعنەوی و پەکەکەش وەکو پارتی شەهیدان پێناسە دەکات، پەکەکە لە سەرەتای دروستبوونیەوە، پارێزەری شکۆ و هەبوونی گەلی کوردە، وەکو ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، 'شەهیدان بەرزمان دەکەنەوە و بڕیاری ئازادیش نوێدەکەنەوە'، وەکو چۆن بە شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی قەرار بڕیاری پارتیبوون درا و ڕێگای ئازادیی دەستیپێکرد، بەهەمان شێوە ئەمڕۆش بە شەهیدبوونی هەڤاڵانی وەکو دیار غەریب، بیردۆزی ئازادیی مسۆگەر دەبێت.
شەهید هەڤاڵ هەڵمەت یەکێکە لە پێشەنگە گەورەکانی بزوتنەوەی ئاپۆیی کە بە ڕەنج و فیداکارییەکی گەورەوە لە ناو تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورددا جێی گرت و تا دوایین هەناسەش ملیتانی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بوو، هەڤاڵ هەڵمەت بە کۆمەڵایەتیبوون و گەلپارێزیەکەی و زانابوون و خاکیبوون و هاوڕیەتیەکی گەرم و بە جۆش و خرۆشیەکەی، دەناسرایەوە، ئازاری گەلەکەی لە ناوخی خۆیدا هەستی پێدەکرت، برینە مێژوویەکانی نیشتیمانی دایکی لە قوڵایی دڵیدا هەست پێدەکرت، بۆیە هەڤاڵ هەڵمەت بە عەشقێکی گەورە بۆ ئازادیی هەوڵیدا، بە کینێکی گەورە لە بەرامبەر داگیرکەر و خائینان شەڕی کرد و بە بڕوایەکی گەورە بۆ بونیادنانی ژیانێکی نوێ ڕەنجی کێشا، هەڤاڵ هەڵمەت بۆ ئەوەی گەلی کورد ڕاستی خۆی و دوژمنی داگیرکەر بە باشی بناسێت، هەم لە ڕووی بیردۆز و پەروەردە و خەباتە ئەکادیمیەکان و هەم لە ڕووی پراکتیک و سیاسیشدا، ڕەنجێکی گەورەیدا، لە چوارچێوەی فەلسەفە و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆدا، ڕوناکی خستە سەر لایەنە شاراوە مێژوویەکانی کورد و کوردستان، هەڤاڵ هەڵمەت خزمەتکردنی گەلەکەی، هەمیشە کردی بە پێوانە و لە بەرامبەر ئەو قڕکردن، نادادی و ستەمەی کە داگیرکەران و هاوکارانیان لە بەرامبەر گەلی کورد دەکەن، بوو بە پەرژینی خۆڕاگریی و پاراستنی گەل.
هەڤاڵ هەڵمەت، ملیتانێکی فیدایی، کادیرێکی پێشەنگ و بە ئەزمون، بەڕێوەبەرێکی زانا و دڵسۆز، هاوڕێەکی دڵسۆز و نمونەی کوردایەتی ئازاد بوو کە هیوا و ئاوات و عەشقی ئازادیی هەمیشە لە ناو دڵیدا بوو، لەگەڵیدا دەژیا، بە ڕۆحێکی گەورەی بەرپرسیارێتی، دڵ و مێشکێ خۆی بۆ یەکێتی گەلی کورد و دروستبوونی نەتەوەی دیموکرات و بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد، کرد بە یەک، شەهید هەڤاڵ هەڵمەت خۆشەویستی گەلی لە فکر و زکر و چالاکیەکانی خۆیدا بە بنەما دەگرت، بۆیە خۆشەویستی گەل بوو، بەهۆی هەمان کارەکتەرەوە بوو، کە هەڤاڵ هەڵمەت لەلایەن دوژمنی خوێن ڕێژ و نۆکەرترین و جاسووسترین و گەندەڵترین لایەن بە ئامانج گیرا، بەڵام شەهید هەڤاڵ هەڵمەت بە شەهیدبوونی، بوو بە شکۆ و خۆشەویستی و ڕووناکیەکی نەمر لە ناو دڵ و مێشکی کوردی ئازاددا.
'هەڤاڵ هەڵمەت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە قڕکردنی کورد، هەوڵێکی زۆریدا'
ئەو ئامانجەی کە هەڤاڵ هەڵمەت گرتیە بەر و بۆ جێبەجێکردنی بۆی تێکۆشا، بونیادنانی یەکێتی دیموکراتی نەتەوەیی بوو لەناو گەلی کورد دا، چونکە ئەمە لە خزمەتی ئازادیی و سەرکەوتنی گەلی کوردا بوو، هەڤاڵ هەڵمەت بۆ پاراستنی نرخە نەتەوەییەکانی گەلی کورد، تێکۆشانێکی گەورەی لە دژی کارەساتی تەسلیمبوون و خۆفرۆشیدا، چونکە ئەو سیاسەتەی بەشێک لە ڕێکخستنە کوردیەکان، لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەی دەبەن، لەهەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەت لە باشوری کوردستان، گەلی کوردی ڕووبەڕووی مەترسی قڕکردنێکی گەورە و لەناوچوون کردووەتەوە، هەڤاڵ هەڵمەت چونکە لە قوڵایی کارەساتە گەورەکانی وەکو ئەنفال و کیمیابارانی #هەڵەبجە# تێگەیشتبوو، بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە کارەساتی ئەم چەشنە و قڕکردنی گەلی کورد، هەوڵ و خەباتێکی زۆریدا.
دەوڵەتی فاشیستی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە بەردەوامە لە هێرشەکانیدا، دەبێت بەو هێرشانەی ئەنجام دەدرێن، ئەوە تێبگەین کە دوژمن بڕیاری قڕکردنی سەرتاسەری کوردی داوە و بۆ ئەو ئامانجەش، هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدات، گۆشەگیریی توندکراوی سەر ڕێبەر ئاپۆ، فشار و زۆرداریی سەر گەلەکەمان، هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی سەر هەر چوار پارچەی کوردستان و هەوڵە داگیرکاریەکانی سەر ناوچەکانی ئازادیی، لە هەرێمەکان پاراستنی مەدیا، ئەم پلانە قێزەوەنانە دەخەنە ڕوو، بەڵام هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی تێکۆشان و خۆڕاگریی گەریلاکانی ئازادیی بووەتەوە، دەوڵەتی تورک لەو شوێنانەی گوایا داگیری کردوون، چەقبەستوو بووە، بەردەوام کوژراوی هەبووە، لە دوایین هێرشەکەی بۆ سەر هەفتانینش ویستی جارێکی دیکە خۆی تاقی بکاتەوە، بەڵام لە هەموو کاتێک زیاتر خۆڕاگریەکی گەورەی بینی، لەگەڵ ئەو هەموو دەرفەتە تەکنیکیانەی لەبەر دەستیدان، بە دەیان کوژراو و برینداری هەیە و دەشیبێت.
ئەم وەڵامە مێژوویەی گەریلا، ئەوە دەخاتە ڕوو کە هێڵی شەهید هەڤاڵ هەڵمەت کە خۆی تێدا فیدا کرد، تا چەند بەهێزە و سەری نەوی ناکات، لە چوارچێوەی هەوڵی داگیرکردنی کوردستان و قڕکردنی گەلی کورددا، هێرش و پەلاماری دڕندە و نامەردانە کرانە سەر گەل و بزوتنەوەکەمان، شکۆ، پیرۆزیی و دەسکەوتێک، کە هی کورد بێت، بە دڕندەترین شێواز هێرشی دەکەنە سەر، وەک چۆن جاش و جاسووس و خیانەتکاران، لە شەهیدکردنی هەڤاڵ هەڵمەتدا بوون بە هاوکاری ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان، ئەمڕۆش هەمان ڕێکخستن و لایەن لە داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی کورددا ڕۆڵ دەبینن و دەستیان هەیە لە ڕشتنی خوێنی گەلەکەماندا، دەوڵەتی تورک ئەم هێرش و بڕیارانە بە تەنها نایکات و نایدات، هەموو کەسێک ئەوە باش دەزانێت کە دەوڵەتی تورکیا لە لاوازترین سەردەمی خۆیدایە.
هێزە دەرەکیەکان کە دەبینن ڕۆژ بە ڕۆژ هزر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە زیاتر پێشوازیی لێدەکرێت و هەوڵی مسۆگەرکردنی ئەم بیردۆزە هەیە، ئەمە بۆ دواڕۆژیان وەکو هەڕەشەیەک دەبینن، لە ڕۆژی بڕیارەکەی ئەمریکاوە لەسەر پارتەکەمان تا ئێستا، پەیتا پەیتا هەڤاڵە پێشەنگەکانمان شەهید دەبن. بەڕێوەبەرانمان بە تاکتیکی هێزە دەرەکیەکان بە ئامانج دەگیرێن، هەموو کەسێک ئەوە باش دەزانێت کە ئەگەر هاوکاریی هێزە دەرەکیەکان نەبێت، ئەردۆغانی فاشیست و باخچەلی ناتوانن لە بەرامبەر خۆڕاگریی و تێکۆشانی ئازادیی لەسەر پێ بمێننەوە، وەکو چۆن ئەو پلان و ستراتیجیانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بەرامبەر کورد دەیکات، ئاشکرا دەبن، بەهەمان شێوە پێویستی بە ئاشکراکردنی پلانەکانی هێزە دەرەکیەکانە بۆ سەر گەلی کوردیش، لە ڕاستیدا دەبێت ئەو عاقلمەندەی بڕیاری قڕکردنی کورد دەدات بە باشی بناسرێت، تێکشکاندنی ئەردۆغانی فاشیست، بە واتای تێکشکاندنی هێزە دەسەڵاتخوازەکان و کاپیتالیستە، کاتێک ئەمە بەدیهات، دەبێتە دەستکەوتێکی جیهانی بۆ تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسی.
'هێرشەکانی دژی گەلی کورد، لە دژی دواڕۆژی دیموکراتیکی هەرێمەکەیە'
دەبێت ڕای دیموکراتی ئەوە باش بزانێت، کە هێرشەکانی سەر گەلی کورد، تەنها لە دژی ئێمە نین، بەڵکو لە دژی ژیان و دواڕۆژی دیموکراتیکی هەرێمەکەیە، وەکو چۆن گەلی کورد لە هەر ناوچەک کە تێیدا دەژیت، لە دژی فاشیزمی ئەردۆغان لە خۆڕاگریدایە و لەو پێناوەشدا قوربانی گەورە دەدات، بەهەمان شێوە دەبێت هێزە دیموکراتەکان، ژینگەپارێزەکان، ئازادیخوازەکان و دۆستانی گەلی کوردیش بەو شێوازە و بە ڕۆحیەتە ڕووبەڕووی ئەو قۆناغە مەترسیدارە ببنەوە.
لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ هەڵمەتدا، کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە پێشەنگ و شۆڕشگێریی وەکو هاوڕێ هەڵمەت و زین و قاسم هەیە، دەبێت ئەوانەی دەستیان بە خوێنی هەڤاڵان و گەلەکەمان سوورە، داڵدە نەدرێن و ناڕەزایەتیەکی توندیان لەبەرامبەر پیشان بدرێت، ئەوانەی کۆتایی بە دوژمنانی ناو خۆیان نەهێنن، ئایا چۆن دەتوانێت یەکڕیزیی و یەکێتی نەتەوەیی بەدی بهێنێت؟
بۆیە بۆ ئەوەی داری ئازادیی و یەکێتی نەتەوەیی بڕوێت و گەش ببێت، دەبێت کرمی دارەکە لەناو ببرێت، دەبێت بە سەدان زین و مەمی سەردەم کە عاشقی گەلەکەیانن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بە خیانەتی بەکۆ'کان تێک نەچن و گیان لەدەست نەدەن، کۆتایی بە ئەم سەردەمە بهێنرێت. بۆ ئەوەی کۆتایی بە قڕکردنی گەلی کورد نەهێنرێت و دەستکەوتەکانی کورد پارێزراو بن و فاشیزم و داگیرکاری هەڵوەشێنرێتەوە، تاکە ڕێگا پێداگرییە لە سەر تێکۆشانی هەڵمەت و قاسمەکان، لە بەرامبەر هێرشی ئەم چەشنە، ئەو فەرمانانەی شەهیدە گەورەکانمان وەکو حەقی قەرار، مەزلوم دۆغان، کەمال پیر تا دەگاتە بێریتان، زیلان، سەما، ڤیان، شیرین، هەڵمەت، زین ئاڤێستا و قاسمەکان پێیان کردووین، بیکەین بە بنەما، فەرمانەکانیان بۆ ئێمە، 'خۆڕاگرییە لە بەرامبەر داگیرکاریی و فاشیزم و خیانەتکاران'.
وەکو چۆن دەوڵەتی فاشیستی تورک لە ڕاستی و تێکۆشانمان دەترسێت، دەبێت بە هەمان شێوە خیانەتکارانیش لە هێزی ئێمە بترسن. وەکو چۆن سوێندمان بۆ کۆتایی پێهێنانی فاشیزمە، هاوکات بەڵێنیش دەدەین کە تۆڵەی هەڤاڵانمان دەکەینەوە، ئێمە جارێکی دیکە بانگەوازیی ئاڕاستەی هەموو گەنجان، بە تایبەت ژنانی کورد، دۆستانی گەلەکەمان، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ڕێکخراوە مەدەنیەکان، هێز و کەسایەتە دیموکرات و ئازادیخوازەکان دەکەین، کە بۆ تێکۆشانی دژی داگیرکاری، لە سەرتاسەری کوردستان و تورکیا، لە دژی گۆشەگیریی توندکراوی سەر ڕێبەر ئاپۆ و قڕکردنی گەلان تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن و لە خۆڕاگریدا بن، کات، کاتی یەکێتی گەلی کوردە، کات، کاتی ئەوەیە خاوەنداریی لە شکۆمەندیەکانمان بکەن، کات، کاتی ئەوەیە لێپرسینەوەی مێژوویی لە دوژمنان بکەن و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و ژنان و گەلان مسۆگەر بکرێت.[1]
ئەم بابەتە 2,807 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 01-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-07-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاوێژ فەرهاد )ەوە لە: 03-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,807 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,844
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.125 چرکە!