ڕێکخراوی 17ی شوبات ڕاپۆرتێک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێم بڵاوکر...
ڕێکخراوی 17ی شوبات، لە راپۆرتێکدا کۆی ئەو پێشالکاریانەی مافی مرۆڤی ئاشکراکرد، کە لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020دا لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و لای ئەوان تۆمارکراوە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەناوەوەو دەرەوەی وڵات خۆبەخش و بێلایەن و پیشەییانە کاردەکات لەسەر تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان و بەدواداچون دەکات لەسەر تەواوی پێشێلکارییەکان و ناوەندە جیهانیەکانی لێ ئاگاداردەکاتەوە بەتایبەت تیرۆرە سیاسیەکان کە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجامدەدرێت و هەوڵدەدات کەس و لایەنی سیاسی ئەنجامدەر ئاشکرابکات بۆ ڕای گشتی.
17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەواوی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان پۆڵێن دەکات بۆ دووجۆر: راستەوخۆ و ناراستەوخۆ. جۆری یەکەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ دەسەڵات لێی بەرپرسە و ئەنجامی دەدات نمونەی تیرۆری سیاسی و تەقەکردن لەخۆپێشاندەران. جۆری دووەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ناراستەوخۆ بەرپرسیار دەبێت وەکو خۆکوشتن بەهۆی هەژاری و کوشتنی ژنان و گیانلەدەستدانی هاونیشتیمانیان لەڕێگەی هەندەران.
مانگی یەک:
6/1 لە شیلادزێ، قارەمان کوڕی شەهید شوکری ڕێکانی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی دەستگیرکراو دوای ماوەیەک ئازادکرا.
15/1 سەرنوسەری پێگەی پەڕەگراف، سورکێو محەمەد لەسەر سکاڵای ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشووی پەرلەمانی عێراق دەستبەسەرکرا دوای ئەوەی راپۆرتێکی لەسەر ئەم بەرپرسە بڵاوکردبۆوە کە موڵکی گشتی ناگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت.
16/1 لەناو زیندانێکی پارتی، پێشمەرگەیەکی یەکێتی خەڵکی گوندی سیساوە بەناوی مەجید برایم عەبدوڵڵا لەژێر ئەشکەنجەدا ژیان لەدەستدەدات. هەمان رۆژ لە دهۆک، رۆژنامەوان و چالاکوان سعود صابر محەمەد بەهۆی نوسینەکانی لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوک بانگهێشتی ئاسایشی پارتی دەکرێت و داوای لێدەکرێت کە نوسینەکانی بوەستێنێت و پێشووتریش هەڕەشەی وازهێننان لە کاری رۆژنامەوانی لێکراوە.
19/1 جارێکی دیکە سەرنوسەری پێگەی پەڕەگراف، سورکێو محەمەد لەسەر سکاڵای ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشووی پەرلەمانی عێراق دەستبەسەرکراو دواتر ئازادکرا.
27/1 لە سەیدسادق، چالاکوان زانا عەلی بەهۆی بەشداری و وەک رێکخەرێکی خۆپێشاندانەکە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی دەستگیرکرا و دوای ئەشکەنجە و سوکایەتیەکی زۆر هەمان رۆژ ئازادکرا.
28/1 لە
هەولێرهەولێر، کوڕی بەرپرسێکی پارتی بەناوی کەمال تورگەیی کە سەرەڕای ئەوەی سەرپێچی هاتوچۆی کردبوو تەقە لە کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەکات و برینداری دەکات.
مانگی دوو:
2/2 لە بازگەی
دێگەڵەدێگەڵە، کە لەلایەن هێزەکانی پارتی بەڕێوەدەبرێت ڕێگریکرا لە خوێندکارانی دانەمەزراوی شارۆچکەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجەی شەهید و
دەربەندیخاندەربەندیخان و سیدسادق بۆ خۆپێشاندان بچنە ناو شاری هەولێر.
4/2 لە هەولێر، هێزەکانی پارتی ڕێگریان کرد لە گردبوونەوەیەکی نارەزایی کە لەلایەن ژمارەیەک چالاکوانی شارەکەوە دژی دواکەوتنی موچە و سیستەمی حکومڕانی لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکخرابوو.
مانگی سێ:
7/3 لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ، رۆژنامەوان پێشەوا شێخ رەئوف لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە کەرتی تەندروستی دەستگیرکراو دوای چەند رۆژێک ئازادکرا.
11/3 لە
پێنجوێنپێنجوێن، رۆژنامەوانی پێگەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان عەدنان ڕەشیدی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی پێنجوێنە هێزێکی دەمامکداری نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و خۆی و هاوژینەکەی ئەشکەنجە دەدەن و وێنەی هاوژینەکەی بەڕووتی دەگرن. هەروەها، هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن کە نابێت چیتر کاربکات و زانیاری بدات لەسەر پێشێلکاریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
17/3 فەرماندەی لیوای 1ی پیادەی کەرکوک، عەمید روکن ڕێبوار عەلی بەهۆی داواکردنی ماف و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لە ئەرکەکەی دورخرایەوە بە بڕیاری
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە.
19/3 لە حاجی ئۆمەران، ستافی ئێن ئاڕ تی و پەیامنێری ئەو کەناڵە عەبدۆ حوسێن لەلایەن ئاسایشی پارتی ڕێگری لێکرا کە روماڵی سەردانەکەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەو مەرزە نێودەوڵەتیە. هەمان رۆژ، ئامانج وەرتی پەیامنێری سایتی سبەی و کەی ئێن ئێن هەڕەشەی لێدەکرێت.
20/3 لە دهۆک، رۆژنامەوان و چالاکوان ئومێد حاجی بەرۆشکی دەستگیردەکرێت بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە کەرەنتینە نەکردنی کەسایەتییەک بەناوی مەلا ئیحسان ڕێکانی دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەلمانیا دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوای هەفتەیەک لەدەستگیرکردنی ئازادکرا.
24/3 لە هەولێر، رۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەند دەستگیرکرا و دواتر لەبەرواری 5ی نیسان بەبێ دادگاییکردن بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دینار ئازادکرا. هەمان رۆژ لە شارۆچکەی
تەقتەقتەقتەق، چالاکوان سەنگەر جەوهەر لەسەر بڵاوکردنەوەی نوسینێکی ڕەخنەیی لەسەر بەرسانی ناوچەکە لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوک دەستگیرکرا دوای 24 کاتژمێر ئازادکرا.
25/3 لە شارۆچکەی قەسرێ، ئاسایشی پارتی دوو کادیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەناوەکانی شەماڵ مەلا کوردستانی و کارۆخ بەکر دەستگیرکردووە و هۆکاری دەستگیرکردنیان نەزاندراوە.
26/3 لە بازگەیەکی هەولێر، بەبێ هێچ پاساوێکی یاسایی ڕێگریکرا لە هەردوو پارێزەران گۆران
دیبەگەدیبەگەیی و هەرێم رەفعەت کە بچنە ناو شاری هەولێرەوە.
31/3 لە
سۆرانسۆران، چالاکوان سیهاد یاسین حوسێن دانیشتووی
سیدەکانسیدەکان لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت گەر کۆتایی بە نوسینە ڕەخنەییەکانی نەهێنێت.
مانگی چوار:
2/4 لە
سلێمانیسلێمانی، هێزێکی ئەمنی یەکێتی چووە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دەستگیریکرد بەهۆی نوسینی کۆمێنتێکی لە فەیسبوک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
6/4 لە سلێمانی، زریان موحەمەد رۆژنامەوانی ئاوێنە لەلایەن هێزێکی یەکێتی دەستگیرکرا بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی لەسەر خۆپارێزی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. دواتر لەهەمان رۆژدا و دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکرا.
7/4 کاتژمێر 1ی شەو، پانزە ئەفسەری پۆلیس هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەند دوای ئەوەی دەستگیری دەکەن لەبەرواری 28ی هەمان مانگ بەکردنەوەی 8 دۆسیەی جیاجیا و بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ئازاد دەکرێت تائێستاش دۆسیەکەی بەکراوەیی ماوەتەوە.
لەهەمان رۆژ، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێک داوای داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کرد بەمەبەستی ڕێگریکردن لە روماڵکردنی ئەو کەناڵە لەسەر پێشهات و زانیاریەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ.
11/4 لە سنوری پێنجوێن، مستەفا سەلیمی کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران لەسێدارەدرا دوای ئەوەی کە لەزیندانێکی ئەو بەشەی وڵات رایکردبوو خۆی گەیاندبووە باشوری کوردستان بەڵام لەلایەن هیزەئەمنیەکانی یەکێتی دەستگیرکرا و رادەستی ئێران کرایەوە.
26/4 لە دهۆک، لەگردبوونەوەی خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل ڕێگریکرا لە رووماڵکردنی تیمی کەناڵی سپێدە ئازاد سەعدی پەیامنێر و محەمەد حسێنی کامێرامان.
29/4 لە سۆران، کاتژمێر 10ی شەو ئاسایشی پارتی پۆلیسێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران بەناوی جەواد ڕەسوڵ حسێن دەستگیردەکەن.
مانگی پێنج:
16/5 لە دهۆک، مامۆستایان و چالاکوانی شارەکە خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان دژی پێنەدانی موچە ئەنجامداو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی 60 کەس لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە دەستگیرکران، بەشێکیان هەمان رۆژ یان رۆژی دواتر ئازادکران بەڵام 12 کەسیان تا چەند رۆژێک لەزینداندا مانەوە، بەدیاریکراویش مامۆستا بەدەل بەرواری دوای دوو هەفتە لەزیندانیکردنی لەبەرواری 31ی هەمان مانگ ئازادکرا.
لەهەمان رۆژدا، 8 رۆژنامەوان لە میدیا جیاجیاکان دەستگیرکران کە روماڵی خۆپێشاندانەکەیان دەکرد بەناوەکانی (ئازاد، پەیامنێری سپێدە، عەلی دیوالی، پەیامنێری سپێدە، کاروان سدیق، پەیامنێری گەلی کوردستان، هجری بەرواری، وێنەگری سپێدە، ساهر سەگڤان، بەرێوەبەری کەنالی لۆکاڵی خاپوور، .ئەحمەد شەرنیخی، بەڕێوبەری ڕادیوی خاپوور، ئومێد بەرۆشکی، ڕۆژنامەنووس، ئەکەرم کوللی، پەیامنێری سپێدە).
26/5 لە سلێمانی، ساکار عەبدوڵڵا پەیامنێری کەناڵی ناوخۆیی سی ئیم کەی لەلایەن کەسێکەوە لەکاتی چوونی بۆ کەناڵەکە هەوڵی رفاندنی دەدرێت دواتر کەسەکە لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستگیردەکرێت و پاشان بەکەفالەتی 500هەزار دینار ئازاد دەکرێت و تائێستاش کەیسەکە بەکراوەیی ماوەتەوە.
مانگی شەش:
1/6 لە بازگەیەکی پارتی لەنێوان مەخمور - هەولێر، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ئیدریس سەلیم بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو لەبەرواری 8ی ئایاری ساڵی 2019 دەستگیرکرابوو واتە دوای زیاتر لە ساڵێک و بەبێ بینینی دادوەر و ئاراستەکردنی هیچ تۆمەتێک ئازادکرا.
2/6 لە سلێمانی، هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بەزەبری هێز و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بڵاوەیان بەو خۆپێشاندانە کرد کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی دواکەوتنی موچە و سیستەمی حکومڕانی ئەنجامدرابوو.
4/6 لە بازگەی کەڵەک کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی بەڕێوەدەبرێت رۆژنامەوان و کامێرامانی کەناڵی سپێدە بەناوەکانی عەزیز موحەمەد و موحەمەد رەئوف سوکایەتیان پێدەکرێت و لێیان دەدرێت و دەستبەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانیاندا دەگیرێت.
5/6 لە خەلیفان، هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان هێمن خەلیفانی لەسەر نوسینە ڕەخنەیەکانی لە دەسەڵات دەستگیردەکرێت.
7/6 لە هەولێر، هاوڵاتیەک بەناوی شاخەوان عمر عزیز پێی رادەگەیەنن کە چیتر ناتوانێت لەناو یاریگا وەرزش بکات بەهۆی ئەوەی کە پارتی نیە و ڕەخنەی توند ئاراستەی دەسەڵات دەکات لەڕێگەی ئەژماری خۆی فەیسبووک.
11/6 لە هەولێر، ئالان ساحێبقران رۆژنامەنوس و سەرنوسەری پێگەی KGN دوای ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی لەسەر سایلۆی هەولێر بڵاودەکاتەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستگیردەکرێت و دواتر بەکەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد دەکرێت.
15/6 لە هەولێر، دوای ئەوەی چین و توێژەکانی ئەو شارە گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکخست دژی داگیرکاریەکانی تورکیا، هێزە ئەمنیەکانی پارتی ڕێگریکرد و 24 کەسی لە بەشداربووانی گردبووەکە دەستگیرکرد و دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکران.
20/6 لە شیلادزێ، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان دژی لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان بەڕێوەچوو. لەم خۆپێشاندانەدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو هێزەئەمنیەکانی پارتی بەزەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کرد نزیکەی 10 خۆپێشاندەریان دەستگیرکرد.
21/6 لە هەولێر، پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی بەپلەی نەقیب بەناوی (ه. کەریم حاجی بریندار برادۆستی) بەهۆکارێکی نەزانراو کوژراوە، لەپزیشکی دادی هەولێر دەرکەوت گوللەیەک نراوە بەسەریەوە
26/6 لە
گەرمیانگەرمیان، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی و لە شیلادزێ لەلایەن هێزەئەمنیەکانی پارتی ڕێگریکرا لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی نارەزایی دژی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا.
27/6 لە شیلادزێ، قارەمان کوڕی شەهید شوکری ڕێکانی بەبێ ئاگادارکردنەوە و نوسراوی دادگا لەلایەن هێزەئەمنیەکانی پارتی دەستگیردەکرێت.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەناویدا لە لیستی ڕەشدایە بۆ ساڵی 2020 بەگوێرەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوری نێودەوڵەتی و ڕیزبەندی 162مین وڵاتی گرتووە لەکۆی 180 وڵاتی جیهان لە خراپی رەوشی کاری رۆژنامەگەریی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. هەروەها، بەپێی ڕیزبەندی فریدەم هاوس ئازادی سیاسی و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و عێراق نیە.
لەکۆتاییدا، ئێمە وەک ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنین: هەر دوو حزبی دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد بە بەرپرس و ئەنجامدەری سەرەکییان دەزانین لەم تیرۆرو ترس و تۆقاندن و پێشێلکارییانەی کە ئەنجامدەدرێن دژ بە هاونیشتیمانیان بەگشتی و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەتایبەتی. هاوکات، ئامار و داتا تۆمارکراوەکانی ڕێکخراو و ناوەندەجیهانیەکان دەریدەخەن، ئازادی رادەربڕینی تاک و کاری رۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستان لەئاستێکی ترسناکدایە.
[1]