🏠 Старт
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Как связаться
ℹ️О!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Больше
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|О!|библиотека|📅
🔀 Случайная деталь!
❓ Помощь
📏 Правила использования
🔎 Расширенный поиск
➕ Послать
🔧 Инструменты
🏁 Языки
🔑 Мой счет
✚ Новый элемент
📕 книга посвящается светлой памяти таира (талхума) гилаловича гуршумова
история и культура горских евреев
москва
2018
📕 книга посвящается светлой памяти таира (талхума) гилаловича гуршумова
📕 ОЧЕРКИ СРЕДНЕВЕКОВОЙ КУРДСКОЙ ЛИТЕРАТУРЫ
М. Б. Руденко (1926—1976) — востоковед-курдолог, переводчик, основоположник нового направления в курдоведении — изучения средневековой литературы на диалекте курманджи по рукописным памятникам. Настоя
📕 ОЧЕРКИ СРЕДНЕВЕКОВОЙ КУРДСКОЙ ЛИТЕРАТУРЫ
📕 КУРДСКО-РУССКИЙ СЛОВАРЬ 2
Çerkezê Bek\'o
Neșirxana Dewletê
1957, Moskva
📕 КУРДСКО-РУССКИЙ СЛОВАРЬ 2
📕 Юго-Восточный Курдистан в XVII –начале XIX в. Очерки истории эмиратов Арделан и Бабан
Васильева Е.И.
1991
📕 Юго-Восточный Курдистан в XVII –начале XIX в. Очерки истории эмиратов Арделан и Бабан
📕 Курдские народные песни из рукописного собрания ГПБ им
М.Е.Салтыкова-Щедрина // Памятники письменности Востока LXXII. Издание текстов, перевод, предисловие и примечания Ж.С.Мусаэлян. Ответственный редактор К.К.Курдоев. М.: Издательство «Наука», Главная ре
📕 Курдские народные песни из рукописного собрания ГПБ им
📕 Замбильфрош
Курдская поэма и ее фольклорные версии. Критический текст, перевод, примечания, предисловие, приложения Ж.С.Мусаэлян. Ответственный редактор М.Б.Руденко. М.: Издательство «Наука», Главная редакция вос
📕 Замбильфрош
📕 Курдско-русский словарь
Курдоев К. К. Юсупова З. А.. М..1983
📕 Курдско-русский словарь
📕 Курдская проблема в Ираке
Надежда Степанова
📕 Курдская проблема в Ираке
📕 ОПИСАНИЕ КУРДСКИХ МАТЕРИАЛОВ НАЦИОНАЛЬНОГО ЦЕНТРА РУКОПИСЕЙ ГРУЗИИ
КАРАМЕ АНКОСИ
ТБИЛИСИ - TBILISI
2009
📕 ОПИСАНИЕ КУРДСКИХ МАТЕРИАЛОВ НАЦИОНАЛЬНОГО ЦЕНТРА РУКОПИСЕЙ ГРУЗИИ
📕 Курды. Заметки и впечатления
В.Ф.Миронский
1915
📕 Курды. Заметки и впечатления
📕 КУРДЫ ЗАКАВКАЗЬЯ
Tatyana Feodorofna Aristova
Hаука
1966, Moscou
📕 КУРДЫ ЗАКАВКАЗЬЯ
📕 БИБЛИОГРАФИЯ - ОПУБЛИКОВАННЫХ КНИГ, СТАТЬЕЙ И ЗАМЕТОК -Составлено в майе месяце 2014 года
КАРИМ АНКОСИ
(КАРАМЕ АНКОСИ)
БИБЛИОГРАФИЯ
ОПУБЛИКОВАННЫХ КНИГ, СТАТЬЕЙ И ЗАМЕТОК
Составлено в майе месяце 2014 года.
KARIM ANKOSI
(KARAME ANKOSI)
BIBLIOGRAPHY
OF PUBLISHED BOOKS, ARTICLES AND
📕 БИБЛИОГРАФИЯ - ОПУБЛИКОВАННЫХ КНИГ, СТАТЬЕЙ И ЗАМЕТОК -Составлено в майе месяце 2014 года
📕 КУРДСКАЯ НАРОДНАЯ ЛИРИКА
تێکستی سترانی میللی کوردی
ئەو بەرهەمە لە ئەکادیمیای زانستی رۆژهەڵاتناسی لەشاری سانکت پیترسبوورگ ماوەیەکی دوور و درێژ کاری لەسەر کراوە،تاوەکو هاتۆتە بەرهەم،ناوەرۆکی تێکستی سترانی میللی کوردی بەشێوەزار
📕 КУРДСКАЯ НАРОДНАЯ ЛИРИКА
📄 Публикации
نۆڤی کوردستان
📷 Изображение и описание
Турецкие солдаты и курдские...
👫 биография
Маргарита Борисовна Руденко
📕 библиотека
Письменные памятники Востока
📖 Статьи
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ
📝 پرۆژەی پەسەندکراوی لامەرکەزیەت | Группа: курдские документы | Язык статьи: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Рейтинг товара
1 Голосуй 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Отлично
⭐⭐⭐⭐ Очень хорошо
⭐⭐⭐ Средний
⭐⭐ Плохо
⭐ Нежелательный
☰ Больше
⭐ Добавить в мои коллекции
💬 Ваше мнение о предмете!

✍️ Элементы истории
🏷️ Metadata
RSS

📷 Поиск в Google для изображений, связанных с выбранным элементом !
🔎 Поиск в Google для выбранного элемента !
✍️✍️ обновлять эту деталь!
| 👁️‍🗨️ | 👂

پرۆژەی پەسەندکراوی لامەرکەزیەت
پێشەکی:
ئەم پرۆژەیە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەولێرهەولێرو سلێمانیسلێمانی و دهۆک و هەڵەبجەهەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیانگەرمیان و راپەڕین دروست و سودبەخش و گونجاوە.
لەدوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەنیسانی ساڵی 2014 پاڵپشت بەیاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2009، ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 3 پارێزگای هەرێمی کوردستان پێکهات، کەدواتر کارکردن بەیاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەو یاساکە لەم خولەدا کاریپێکرا، لەگەڵ ئەوەشدا دوای تێپەڕبونی 6 ساڵ بەسەر کارکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتە خۆجێیەکان هێشتا زۆربەی زۆری دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکان لای وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، واتە تەنها لەڕوی ڕواڵەتەوەو بەهۆی یاساو ڕێنماییەوە چوارچێوەیەکی لامەرکەزی دروستکراوە.
لەکاتێکدا پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی ژمارە (11231) و (11232) لە بەرواری 17/10/2012 و بڕیارەکانی ژمارە (40) لە 16/1/2013 و هەردوو بڕیاری ژمارە (44) و (45) لە 19/6/2013 دەرکرد کەتایبەتبون بە دابەزاندنی دەسەڵاتە کارگێری و داراییەکان بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرەگشتیەکان، دواتریش بەبڕیاری ژمارە (1700) لە 17/4/2016 هەردووبڕیاری ژمارە (11231 و 11232) هەڵوەشێنرانەوەو هەروەها هەرسێ بڕیاری ژمارە (40 و 44 و 45) لە 10/5/2016 بەنوسراوی ژمارە (2062) هەڵوەشێنرانەوە، هەرچەندە لەساڵی 2014 ەوە یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەرکاربووەو دەبوو بەهۆی دەستبەکاربونی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ئەو بڕیارانەی سەرەوە هەڵبوەشێنرایەتەوەو کار بەیاسای ژمارە 3 بکرایە بۆ چەسپاندن و پیادەکردنی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی، بەڵام لەگەڵ ئەوەی بڕیارەکان هەڵوەشێنرانەوەو ئەنجومەنی پارێزگاکان دەسبەکاربون و حکومەتی خۆجێیەکان پێکهاتن بەڵام هێشتا سیستەمی بەڕێوەبردن و بڕیاردان مەرکەزییە.
لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی
دابەشبونی تایبەتمەندی و دەسەڵاتە کارگێڕی و داراییەکانە لەنێوان حکومەتی مەرکەزی و حکومەتە خۆجێیەکان، بەجۆرێک کە حکومەتە خۆجێیەکان تایبەتمەندی و توانای پیادەکردنی دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییان هەبێت، لەژێر چاودێری ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و هەماهەنگی و چاودێری حکومەتی مەرکەزی لەسەر کارو چالاکیەکانیان.
سودەکانی لامەرکەزی کارگێری و دارایی:
1- بەپیادەکردنی دیموکراسی دادەنرێت لەبواری کارگێڕی و دارایی چونکە دەرفەت دەدات بەهاوڵاتیان لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە بەرپرسی یەکە کارگێڕیەکانی خۆیان دیاریبکەن، بەمەش متمانەی هاوڵاتیان بە دەنگدان و بەشداری لە پرۆسەی دیموکراسی زیاددەکات.
2- ئاسانکاری بۆ حکومەتی مەرکەزدەکات و ئەرکی سەرشانی کەمدەکاتەوە وادەکات باشتر ئەرکە ستراتیژیەکان و نیشتیمانیەکان ڕابپەڕێنێت.
3- ئەنجومەنە خۆجێیەکان بەرپرسیارێتی پلان و دروستکردنی بڕیاریان دەکەوێتە ئەستۆو ئەگەر نەنگیەک لەبڕیارێک هەبوو تەنها لەناوچەیەک یان سێکتەرێکی دیاریکراو دەبێت و بەرپرسانی کەمتەرخەمیش ئاسانترو خێراتر لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.
4- هۆکارێکی باش دەبێت بۆ پێگەیاندنی ژمارەیەکی زۆر لەکادری شارەزا و سەرۆکی یەکەی کارگێڕی ئەمەش یارمەتی پێشکەوتن و گەشەپێدانی کارگێڕی و دارایی دەدات و کێبڕکێ لە نێوان پارێزگاکان زیاددەکات.
5- بەهۆی جیاوازی لە جوگرافیا و تایبەتمەندی ناوچەکان لەهەرێمی کوردستان، پێویستی و داواکاری هاوڵاتیانیش بە خزمەتگوزاری گشتی و تەنانەت تایبەتیش جیاوازن، بەم هۆیە ئەنجومەنە خۆجێیەکان لەبەر پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتیان باشتر ئاشنان بە خواست و پێداویستیەکانی ناوچەکانیان، ئەم نزیکیەش دەبێتە هۆکارێکی یارمەتیدەرو گونجاو بۆ باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بەشێوەیەکی خێراتر، هەروەها کەمکردنەوەی ڕۆتین و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان.
6- نمونەی ئەو ووڵاتانەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی پیادەدەکەن وەک (ئەڵمانیا و نەمسا و ئەمریکاو ئیمارات) ئابووریەکی جێگیری گەشەکردوویان هەیە و ئینتیمای هاوڵاتی زۆرترە چونکە بەڕاستەوخۆ سودمەندەبێت لەداهاتی ناوچەکەی و هەست بەبونی شەفافیەت دەکات، بەراورد بەو ووڵاتانەی کە سیستەمی مەرکەزی پیادەدەکەن.
7- لە سیستەمێک کە لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی پیادە دەکات دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێیدا زۆرترە.
هۆکارەکانی ئامادەکردنی پرۆژەکە:
سیستەمی بەڕێوەبردن لەهەرێمی کوردستان بەجۆرێکە کەدوای نزیکەی سێ دەیە لەخۆ بەڕێوەبەری و تاقیکردنەوەی سیستەمی مەرکەزی، قەیرانی بەڕێوەبردن و دارایی و زیادبونی ڕۆتین و گەندەڵی لێکەوتۆتەوە، بەهۆی قەیرانە بەردەوام و یەک لەدوای یەکەکانەوەو بەلەبەرچاوگرتنی ئەزمونی سەرکەوتوی وڵاتان، کاتی ئەوە هاتووە کەجۆرێکی دیکە لە سیستەمی بەڕێوەبردن تاقیبکەینەوە کەگونجاوترین و باشترینیان لامەرکەزی کارگێڕی و داراییە.
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین خاوەنی ڕێژەیەکی زۆرن لە نەوت و غاز و سامانی سروشتی و قەبارەیەکی گەورەی پیشەسازی و ناوچەیەکی بەپیت و بەرفراوانی کشتوکاڵی و سەرچاوەی گرنگی گەشتوگوزاری و دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەو خاڵی گومرگی و داهاتە ناوخۆییەکان و مقەوەماتی گەشەپێدانی وەک کار و زەوی و سەرمایەو ڕێکخستن و هەبونی چەندیدن بەنداوی گرنگ و ستراتیژی.
هەموو ئەمانە پاڵنەرمان بووە بۆ پێداگیری لەسیستەمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی و ئامادەکردنی ئەم پرۆژەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
پاڵپشتییە یاساییەکان
1- ماددەی 116ی دەستوری عیراقی ساڵی 2005 بەم جۆرە هاتووە (نیزامی فیدڕاڵی لەکۆماری عیراق پێکدێت لە پایتەخت و هەرێمەکان و پارێزگا لامەرکەزیەکان و ئیدارە خۆ جێیەکان)
2- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکان بەپێی یاسای ژمارە 6 ی ساڵی 1993 لەساڵی 2000 لە هەرێمی کوردستان
3- ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەساڵی 2005 بەپێی یاسای ژمارە 59 ی ساڵی 1969
4- یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارە 3 ی ساڵی 2009
5- یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە 4 ی ساڵی 2009
6- بڕیارو ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009
7- یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ژمارە 1 ساڵی 2015
8- بڕیاری پاڵاوتن و پەسەندکردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان ژمارە 1 ساڵی 2015 ی پەرلەمانی کوردستان
9- پشت ئەستور بە هۆیە پێویستیەکانی دەرچواندنی یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009 کە دەقەکەی دەڵێت (بەمەبەستی ڕێکخستنی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و کارگێڕیان لەهەرێمداو پەرەپێدانیان و لەپێناو بەدیهێنانی پرەنسیپی ناسەنتەری لەدابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەمەبەستی ئاسانکاری و چاککردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان بەهاوڵاتیان و پاراستنی ماف و بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگا ئەم یاسایە دەرچوێنرا)
10- ماددەی دووەمی یاساکە کەدەڵێت (ئەم یاسایە دەسەڵات وبەرپرسیارێیەتی ئەنجومەنەکان و سەرۆکەکانیان و ئەندامەکانی دەستنیشان دەکات بۆ پتەوکردنی پرەنسیپی ناسەنتەری لەدابەشکردنی دەسەڵاتەکان و چاککردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی بۆهاوڵاتیان و پاراستنی مافەکان و بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگاو پەرەپێدانی یەکە کارگێڕیەکان لەهەرێمدا)
11- ماددەی پێنجەمی یاساکە کە دەڵێت (ئەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتی چاودێرییە لەناو سنوری کارگێڕی پارێزگاداو مافی ئەوەی هەیە بڕیارو پەیڕەو ڕێنماییەکان بۆ ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕی و دارایی لەناو سنوری پارێزگادا دەربچوێنێت تاکو بتوانێت سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگا بەپێی پرەنسیپی ناسەنتەری بەڕێوەبردنی کارگێڕی بکات بەجۆرێکی وا ناکۆک نەبێت لەگەڵ دەستورو یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم)
12- ئەم پرۆژەیە پاڵپشت بە بڕگەی نۆیەم لەماددەی شەشەم لە یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009 نوسراوە کە دەقەکەی دەڵێت (پێشنیازکردنی پرۆژە یاسا تایبەتیەکان بەپەرەپێدانی پارێزگا و بەرزکردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی وەزارەتی پەیوەندیدارەوە)
پاڵنەرە واقعییەکان
1- ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەنیسانی ساڵی 2014 دا.
2- متمانەدان بە پارێزگارو جێگری پارێزگارو بەڕێوەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان.
3- ئامادەکردنی ڕەشنوسی هەمواری یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009 لەلایەن هەرسێ ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە و ئاڕاستەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان خولی چوارەم.
4- ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی و پەسەندکردنی بەزۆرینەی دەنگ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئاڕاستەکردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017 دا.
5- لەگەڵ بونی ئەم پاڵنەرانەی سەرەوەدا و هەبونی کەرەستەو سەرچاوەی مادی و مرۆیی و جیاوازی جوگرافیای ناوچەکان و هەبونی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و حکومەتە خۆجێیەکان، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی پێویست لای حکومەتە خۆجێیەکان نییە و هێشتا مەرکەزیەتیەکی توند لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەو دەکرێت.
6- ئاماژە بەبڕگەی (14) لەماددەی 6 ی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارە 3 ی ساڵی 2009، وە بڕگەی (ب) لەماددەی 31 ی پەیڕەوەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وە ئاماژە بەکۆبونەوەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە 26/4/2020 و وە یاداشتی 15 ئەندامی ئەنجومەن لە 23/4/2020، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی کاتی لەنوێنەری فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجومەن بۆ ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی درا.
7- لەدوای دەستبەکاربونی لیژنەکە و گرێدانی یەکەم کۆبونەوە لە 04-05-202004-05-2020 هێڵە گشتیەکانی کارکردنی لیژنەکە دانراو بەمشێوەیە جێبەجێکرا:
• سەردانی مەیدانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە 06-05-202006-05-2020 دا و کۆبونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەو بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە.
• سەردانی پارێزگای سلێمانی لە 07-05-202007-05-2020 و کۆبونەوە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و جێگرەکانی و قائیمقامی شارۆچکەی ناوەند.
• سەردانی ئیدارەی گەرمیان لە 10/5/2017 و کۆبونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەو بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە.
• سەردانی پارێزگای هەڵەبجە لە 12/5/2020 کۆبونەوە لەگەڵ پارێزگارو جێگرەکەی و قائیمقامی قەزای ناوەند.
• کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەکانی سلێمانی لە 14/5/2020 لەبینای ئەنجومەن.
• کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەروازەی سنوری باشماخ لە 17/5/2020 لە بینای ئەنجومەن.
• کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاو و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی باجەکان لە 18/5/2020 لەبینای ئەنجومەن.
• کۆبونەوە لەگەڵ بەڕیِوەبەرانی پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی دارستان و پۆلیسی بەرگری شارستانی و پۆلیسی هاتوچۆ لە 19/5/2020 لەبینای ئەنجومەن.
• کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گەنجینەکانی سلێمانی وهەڵەبحەو گەرمیان و ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لە 20/5/2020 لەبینای ئەنجومەن.
• کۆبونەوە لەگەڵ شارەزاو پسپۆڕانی بواری کارگێڕی لە 03-06-202003-06-2020 لەبینای ئەنجومەن.
• کۆبونەوە لەگەڵ شارەزایانی دارایی و ئابووری لە 04-06-202004-06-2020 لە بینای ئەنجومەن.
• ئەنجامدانی 2 کۆبونەوە لەگەڵ شارەزاو پسپۆرانی بواری یاسایی لە 07-06-202007-06-2020 و لە 15/6/2020 لەبینای ئەنجومەن.
لەدەرئەنجامی سەردانە مەیدانی و کۆبونەوەکان لەگەڵ نزیکەی 70 بەرپرسی ئیداری و ڕاوێژکردن بە 15 پسپۆرو شارەزایانی بوارە پەیوەندیدارەکان و وەرگرتنی سەرنجی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەرجەمیان پاڵپشتی پرۆژەکەیان کردوەو بەگرنگیان زانیوە بۆ باشترکردنی دۆخی بەڕێوەبردن لەهەرێمی کوردستان.
پەیوەندیدار بە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارەکان و تەواوی بەرپرسە ئیداریەکان گرفتی زۆریان لەگەڵ نەبونی دەسەڵاتی پێویست بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاولاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری لەکاتی پێویستدا بۆ دروستبووە، بەجۆرێک بۆ بچوکترین ڕەزامەندی کارگێڕی و دارایی پێویستیان بەگەڕانەوەیە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرجەم ئەو داهاتەی لەم سنورە لە سێکتەرە جیاوازەکان وەک داهاتی ناوحۆ کۆدەکرێتەوە بەناوی وەزارەتی داراییوەزارەتی داراییەوە تۆماردەکرێت و تەنها وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی خەرجکردنی هەیە، هەروەها پەیوەندیدار بە سێکتەری نەوت و گاز و سامانی سروشتیەوە هیچ زانیاری و داتاو بەشداریەک بۆ ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و بەرپرسانی حکومەتە خۆجێیەکان ڕێپیدراونییەو داهاتەکەشی دەچێتە سەر حسابی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و تەنها ئەوان خەرج و مامەڵەی پێوِەدەکەن، هەروەها بەرپرسانی ئیداری دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی میلاکات و داڕشتنەوەو ڕێکخستنی هەیکەلی ئیداری دامودەزگاکانیان و پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەیان نییە، لەکاتێکدا بەپێی خاڵەکانی بڕگەی شەشەم لەماددەی 19 ی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009، دەسەڵاتی داوە بەپارێزگار بۆ دەرچواندنی فەرمانی دامەزراندنی فەرمانبەرانی کارگێڕی و تەنسیب کردنیان لە پلەی حەوتەم بەرەو خوارەوە بەپێی پەیژەی (ڕیزبەندی) پلەکانی فەرمانبەرێتی و دواتر چەسپاندنی فەرمانەکەو وەرگرتنی ڕێکاری کارگێری و یاسایی دەرحەق بە فەرمانبەران لەکاتی نواندنی کەمتەرخەمی و هەبونی گەندەڵی.
لەگەڵ بەرکاربونی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە ئەرک و دەسەڵاتی حکومەتە خۆجێیەکانی دیاِریکردووە، یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و زۆرێک لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ و دارایی دەبنە ڕێگر لەجێبەجێکردنی یاسای پارێزگاکان، بەجۆرێک حکومەتە خۆجێیەکان لەنێوان ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان کەمتمانەیان پێبەخشیون و وەزارەتەکانیان کەلەڕوی کارگێڕیەوە پێوەی بەستراون گرفتی زۆری بۆ دروستکردون.
لەدوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی هەولێرو سلێمانی بەهۆی جیاوازی ڕێنماییەکان و نەبونی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی سەرتاسەری یەکخراو کەلەسەر پێوەرو بنەما زانستیەکان دانرابێت، لاسەنگیەکی زۆر لە پرۆژەکان و دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی و جیاوازی بودجەی بەردەستی فەرمانگەکان دروستبووە، ئەمەش گرفتی زۆری بۆ بەرپرسانی ئیدارەو و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دروستکردووە، لەمیانی کارو بەدواداچونی لیژنەکەمان سەدان نمونەی ئەو گرفت و جیاوازیە لە پرۆژەکانی ئەم سنورەمان لەبەردەستە.
پێشنیازەکان
1- تۆمارکردنی سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان کە لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆدەکرێتەوە بەناوی پارێزگاو ئیدارەکان خۆیانەوە بکرێت، دوای جیاکردنەوەی بودجەی تەشغیلی و بڕی پێویست بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بەپێی پێوەرو جیاوازی سێکتەرو ناوچەکان بە پەسەندێتی ئەنجومەنی پارێزگا خەرجبکرێت، دواتریش گەڕاندنەوەی ڕێژەیەک بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
2- داهاتی نەوت و غازو سامانە سروشتیەکان کەلەئێستادا لای وەزارەتی سامانە سروشتیەکانە تادروستکردنی سندوقی داهاتی نەوت و گاز بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی، هەروەها ئیدارەدانی پرۆژەکانی وزەو سامانە سروشتیەکان بەجۆرێک بێَت کە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و حکومەتە خۆجێیەکان ئاگادارو بەشداری وردەکاری و مامەڵە دارایی و کۆکردنەوەی داهاتەکانیانبن، نەک وەک ئێستا کەتەنها چارەسەری گرفتە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو پرۆژانە کاری بەرپرسانی ئیداری ناوچەکان بێت.
3- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجەی پترۆ دۆلارو گاز دۆلار بۆ خزمەتگوزاری ئەو سنورانە خەرجبکات کەپرۆژە نەوتی و گازیەکانی تێدایە بەهەماهەنگی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان، نەک وەک ئەوەی هەیە تەنها پیسکردنی ژینگەکەیان بەشی ناوچەکانەو سودمەندنابن لەهیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری.
4- هەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی ژمارە 1 ی ساڵی 2018 ی وەزارەتی ناوخۆ و سەرجەم ئەو ڕێنماییانەی ڕێگری دروستدەکەن بۆ کارکردن بەیاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009
5- پاڵپشت بە خاڵی یەکەم لەبڕگەی پێنجەم ماددەی شەشەمی یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009، ئەنجومەنی پارێزگا هەیکەلی ئیداری و دارایی سەربەخۆی هەبێت بۆ ڕاییکردنی ئیش و کارەکانی.
6- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی فەرمی داوا لەبانکی ناوەندی عیراق بکات کەلقی خۆی لەپارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بکاتەوەو سەرجەم بەربەرستە کارگێڕی و داراییەکانی کردنەوەی لەبەردەم هەڵبگیرێت، بەو پێیەی پێشتر ڕەزامەندی زارەکی هەبوەو لەئێستادا بانکی ناوەندی عیراق بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکانی داوای نوسراوی فەرمی دەکات.
پێشنیازی دەسەڵات بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان
1- پێدانی دەسەڵاتی دەرکردنی ڕێنمایی لەلایەن پارێزگارو سەرپەرشتیاری ئیدارەکان بەمەبەستی زیادکردن و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارکان و دوای پەسەنکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە.
2- جێبەجێکردنی پرۆژە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەبودجەی ئاسایی + وەبەرهێنان + پەرەپێدان بەپێی ڕێنماییەکان و بەپەسەندێتی ئەنجومەنی پارێزگا.
3- پێکهێنانی لیژنەی گۆڕانکاری و پەسەندکردن و ئەنجامدانی گۆڕانکاری بڕگەکان بەپێی مەرجە گشتیەکانی کاری بەڵێندەرایەتی و ڕێنماییەکانی تایبەت بەپرۆژەکانی پەرەپێدان تا ڕێژەی 15% بەپەسەندێتی ئەنجومەنی پارێزگا.
4- پێدانی دەسەڵات بۆ گواستنەوە لەتەرخانکراوەکانی بودجەی ئاسایی و وەبەرهێنان و وەفرو پرۆژەکانی گەشەپێدانی هەرێمایەتی لەسنوری یەکە کارگێڕیەکان بەپەسەندێتی ئەنجومەنی پارێزگا.
5- پێدانی ماوەی زیادە بۆ پرۆژەکان بەپێی پێویستی.
6- دەسەڵاتی پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر هەموو فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، پاڵپشت بە بڕگەی حەوتەم لە ماددەی 19 ی یاسای ژمارە 3 پارێزگاکان.
7- ڕێکخستنەوەی میلاکی فەرمانبەران لەنێوان فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر بنەمای تایبەتمەندی و جۆری ئەرکەکانیان، هەروەها دەرچواندنی فەرمانی دامەزراندنی فەرمانبەران وتەنسیبکردنیان لەسەرئاستی پارێزگا لەپلەی حەوتەم و بەرەوخوار لەپەیژەی پلەکانی فەرمانبەرێتی و چەسپاندنی فەرمانی دامەزراندن پاڵپشت بەخاڵەکانی بڕگەی شەشەم لەماددەی 19 ی یاسای ژمارە 3 پارێزگاکان و هەروەها پێدانی دەسەڵاتی دامەزراندن بەگرێبەست بەپێی پێویستی.
8- خەرجکردنی هاندان بۆ ئەوانەی کاردەکەن و بەشدارن لەپرۆژەکانی وەبەرهێنان لەسەر تەرخانکراوی ڕێژەی بەدواداچون و سەرپەرشتیکردن.
9- کڕینی کەلوپەل و موجودات تابڕی (5000000) پێنج ملیۆن دینار.
10- بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل (شۆفڵ+گرێدەر+گەڵابە) لەکاتی پێویست هەروەها بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل بۆسەر پرۆژەکان لەسەر تەرخانکراوی ڕێژەی بەدواداچون بەمەبەستی سەرپەرشتیکردن.
11- پێدانی دەسەڵاتی (فرۆشتن+بەکرێدان)ی موڵک و ماڵی دەوڵەت بەپێی یاسای ژمارە 32 ی ساڵی 1986 ی هەموارکراو.
12- خەرجکردنی کرێی ماندوبونی پارێزەران بەپێی بڕیاری دادگا.
13- ئیفادکرنی جێگرانی پارێزگارو جێگرانی سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان.
14- بەکرێگرتنی خانوو بۆ بەرژەوەندی گشتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەپلە تایبەت و بەڕێوەبەری فەرمانگەن لەکاتی نەبونی موڵکی گشتی و بەپێی پێویست.
15- خەرجکردن و نوێکردنەوەی گشت دەرماڵە جێگیرو ناجێگیرەکان بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی میلاک لەسەرئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان
16- پێدانی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی میلاک لەسەرئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان
17- خانەنشینکردنی فەرمانبەران لەگشت پلەکان (جگە لەپلە تایبتەکان و بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە) پاش گەیشتنی بەتەمەنی یاسایی خانەنشینی و هەروەها خانەنشنیکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دوایی دەکەن پێش وادەی یاسایی خانەشینبونی، هەروەها خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کەپێش تەواوبونی تەمەنی یاسایی وەزیفیان داوای خانەشین بوون دەکەن
18- دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی (5)ساڵ و بەمووچەی تەواوەوە بۆ ماوەی (3) مانگ.
پێشنیازی دەسەڵات بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس
1- پێدانی دەسەڵاتی مۆڵەتی ئاسایی و پزیشکی و دایکایەتی بۆ ئەفسەرو پۆلیس و کارمەندان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەپلەی عەقید بەرەو خوارەوە.
2- پێدانی دەسەڵاتی خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامەو سەرەموچەی ئەفسەران و پارەی کۆکراوە لەپلەی عەمید بەرەو خوار.
3- دەسەڵاتی گواستنەوەو ئیستخدامی پۆلیس لەسنوری دەسەڵاتی کارگێری بەڕێوەبەرایەتیەکاندا
4- پێدانی دەسەڵاتی نوسینەوەی پەیوەندی پۆلیس لەدوای ماوەی فیراربونی.
5- پێدانی دەسەڵاتی مۆڵەتی بێ مووچە رەِزامەندی لەسەر مۆڵەتی کۆکراوەو دەسەڵاتی ئیفادکردن.
6- پێدانی دەسەڵاتی پلە بەرزکردنەوە تاپلەی مفەوەزی دەرەجە یەک.
7- پێدانی دەسەڵاتی دروستکردنی ناسنامە.
8- پێدانی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی پەیکەری کارگێڕی و کردنەوەی بەشی نوێ بەپێی پێویست.
9- پێدانی دەسەڵاتی دیاریکردن و ڕێکخستنەوەی میلاک و پڕکردنەوەی شاغیر.
10- پێدانی دەسەڵاتی هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و بیانیەکان بەمەبەستی کردنەوەی خولی گەشەپێدان.
11- پێدانی دەسەڵاتی ڕەوانەکردنی تۆمەتبارو تاوانبار بۆ ئەو شوێنانەی بەفەرمی داواکراوە.
12- پێدانی دەسەڵات گشتاندنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباران بۆ دەروازەو خاڵە سنوریەکان
13- پێدانی دەسەڵاتی پەیوەندی لەگەڵ پۆلیسی ئەنتەرپوڵ
14- پێدانی دەسەڵاتی کڕینی چەک و تەقەمەنی و بەکارهێنانەوەی چەکی دەستبەسەراگیراو بەگوێرەی فەرمانی دادگا.
15- پێدانی دەسەڵاتی تەلەف کردن بۆ ئۆتۆمبێل و کەلوپەل.
16- پێدانی دەسەڵاتی کڕینی ئۆتۆمبێل و سوتەمەنی و جل و بەرگ و کەلوپەل و پێداویستی دیکە.
17- پێدانی دەسەڵاتی پەسەندکردنی ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە.
18- لەکاتی دروستکردنی هەر لیژنەیەک لەوەزارەت کە پەیوەندی بەپۆلیسی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانەوە هەبێت نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پەیوەندیداری تێدابێت.
19- پێدانی دەسەڵاتی پەسەندکردنی جێبەجێکردنی ڕێنمایی و مەرجەکانی بەرگری شارستانی لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەی نوێی نیشتەجێبون و بازرگانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانەوە.
20- پێدانی دەسەڵاتی دەرکردنی ڕێنمایی و پەسەندکردنی مۆڵەتی کردنەوەی نوسینگەکانی شۆفێری و مۆڵەتی پرۆژە پەیوەندیدارەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پەیوەندیداری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان.
پێشنیازی دەسەڵات بۆ سێکتەرە جیاواز و فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان
1- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بەکرێدانی ڕاستەوخۆ بەپێی خەمڵاندن بەپێی یاسای ژمارە 32 ی ساڵی 1986 بەزیادکردنی ئاشکرا بۆ ڕوبەرێکی دیاریکراوی گونجاو بۆ هەندێک پرۆژەی بچوک و سادە کەلەلایەن هاڵاتیانەوە داواکاری لەسەرە لەناو پارک و باخچەو شۆستەی شەقامەکان بەشێوازی کۆشک یا دامەزراوەیەک بێت یان بۆ ئەو پرۆژانەی کەبچوکن یان بیرۆکەی نوێ و نایابن بەمەرجی پاراستنی ماف و ئەولەویەتی خاوەن بیرۆکەکە، کەهیچ ڕێگریەک و ئەرکێکی دارایی و یاسایی بۆ شارەوانیەکان دروستناکات نەلەئێستاو نەداهاتوو وەئەمەش هیچ جۆرە زەویەکی نیزامی پرۆژەکانی بەکرێدان و موساتەحەو وەبەرهێنان ناگرێتەوە.
2- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بەکرێدانی (پارچە زەوی بەڕوبەری ئەندازەیی دیاریکراوی گونجاو) لەپارکەکانی ناوسنوری ماستەرپلانی شارەکان و باخچەکان و ئەو شوێنانەی ژمارەی ئیفرازکراوی نییەو لەو سێکتەرانەی ناو ماستەر پلانی شارەکان سنوری بۆ دیاریکراوە بەپێی نەخشەی پەسەندکراوی ماستەر پلانی شوێنەکە بەشێوازی (بەکرێدانی درێژخایەن)موساتەحەو وەبەرهێنان.
3- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ دانوستاندن بۆ هەندێک کاری بازرگانی بەشێوازی (مساهمە) هاوبەش لەگەڵ سەرمایەدارو کۆمپانیاو هاوڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوەو برەودان بەو موڵک و ماڵانەی شارەوانی کەپێگەی ستراتیژی و نایابیان هەیە بەمەبەستی زیادکردنی داهات و هەلی کارو جوانکردنی سیمای شار.
4- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەنجامدانی گرێیەست بۆ ئەو یاساناسانەی کەشارەزاییان هەبێت لەبواری کاروباری کێشەکانی شارەوانی.
5- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ خەرجکردنی پارەی ئیستیملاک یان جیاوازی نرخی زەوی خەمڵێنراو هەروەها دەسەڵاتی تەقسیت کردنی پارەی جیاوازی نرخی خەمڵێنراو لەدادگا بەپێی یاسای ژمارەی 12ی ساڵی 1981
7- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئیفرازکردن و گۆرٍینی ڕەگەزی زەوی (جگە لەسەوزایی) بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەپەسەندێتی ئەنجومەنی پارێزگا.
8- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ زیادکردنی ڕێژەی خەرجکردنی داهاتی غەرامات بەمەبەسەتی پاداشتکردن و خواردنی ڕۆژانەی چاودێرانی زیادەڕەوی.
9- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنی داواکار بەشێوازی (موساتەحە، وەبەرهێنان) بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژی و پێویست و نوێ.
10- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردن و خەرجکردنی تێچووی پرۆژەکان لەسەر بودجەی (داهات و فرۆشتنی زەوی).
11- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەلەجیاتی دانانی فەرمانبەرانی گرێبەستە کاتیەکان بەجێگرەوەکانیان لەچوارچێوەی ئەو ژمارەیەی کەساڵانە ڕەزامەندی بۆ دەردەبڕدرێت بەهەماهەنگی ئەنجومەنی پارێزگا.
12- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەپێدانی مۆڵەتی بێ موچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی (5)ساڵ.
13- دەسەڵاتی مۆڵەت بەمووچەی تەواو بۆ ماوەی (3)مانگ.
14- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ گۆڕینی ناونیشانی شۆفێری کاتی لەئامێرێکەوە بۆ ئامرێکیتر.
15- پێدانی دەسەڵات بە سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ گۆڕینی ناونیشان و پسپۆڕی گرێبەستە کاتیەکان و پێدانی مافی مۆڵەتی ئاسایی و نەخۆشی و پێش و دوای منداڵبون و بێموچە.
پێشنیازی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان
1-پێدانی دەسەڵاتی مۆڵەتی بێ مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی (5) ساڵ، ڕەزامەندی لەسەر پچڕانی مۆڵەتی بێ مووچەو دەستبەکاربونەوەی.
2- دەسەڵاتی مۆڵەت بەمووچەی تەواوەوە بۆ ماوەی (3)مانگ.
3- دەسەڵاتی مۆڵەتی بەخێوکەر بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی.
4- خانەنشینکردنی فەرمانبەران لەگشت پلەکان پاش گەیشتنی بەتەمەنی یاسایی خانەنشینی و هەروەها خانەنشنیکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دوایی دەکەن پێش وادەی یاسایی خانەشینبونی و ترقین قیدکردنی فەرمانبەرانی کۆچ کردوو، هەروەها خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کەپێش تەواوبونی تەمەنی یاسایی وەزیفیان داوای خانەشین بوون دەکەن.
5- دەسەڵاتی گواستنەوەو تەنسیبکردنی فەرمانبەران و دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی میلاک لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار.
6- دامەزراندنی کارمەند بەشێوەی گرێبەستی کاتی تاماوەی پێویست
7- دەسەڵاتی شاندکردنی فەرمانبەران بۆ دەرەوەی وڵات لەکاتی پێویست
8- دەسەڵاتی پێدانی وەکالەتنامەی تایەبت و گشتی بەفەرمانبەرانی یاسایی.
9- پێشنیاز بۆ گۆڕینی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکان بەڕەزامەندی پارێزگارو سەرپەرشتیاری ئیدارەکان.
10- دەسەڵاتی ئەنجامدانی گرێبەستی پرۆژەکان تابڕی (2)دوو ملیار دینار بۆ هەر پرۆژەیەک و دەسەڵاتی پێوانەی کۆتایی ئەو پرۆژانە تاهەمان بڕ.
11- دەسەڵاتی بەکرێدان و بەشبەشکردن (تقسیت)کردنی کرێی ساڵانە.
12- دەسەڵاتی فرۆشتنی موادی لەکارکەوتوو خەمڵاندنیان بەبێ دیاریکردنی بڕی پارەی مەوادەکان.
13- دەسەڵاتی گۆڕانکاری لەپرۆژەدا بەڕێژەی 15% ی بودجەی بنەڕەتی گرێبەستی پرۆژەکە.
14- دەسەڵاتی پێدانی ماوەی زێدەگی بەپرۆژەکان بەپێی پێویست.
15- دەسەڵاتی پێکهێنان و ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە.
16- پێدانی هاندان و سوپاس و پێزانین.
17- دەسەڵات بدرێتە بەرٍێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پەسەندکردنی لیژنەکانی خەمڵاندن و فرۆشتن، بۆ هەر بڕێک بێت لەدەسەڵاتی خۆیاندابێت.
18- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی فەرمانی ئیفادکرنی خۆیان.
19- پێدانی دەسەڵات بەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ علاوەو ترفیع ی فەرمانبەران بەپێی بونی ڕێنماییەکان.
20- پێدانی دەسەڵات بەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ وەزارەتەکان و وێنەیەک بدات بەوەزارەت یان دەستەکەی خۆی.
21- پێدانی دەسەڵات بەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە پاداشتکردنی فەرمانبەران و ئەوانەی فەرمانبەرنین (غیر عاملین) تابڕی (300000)سێ سەد هەزار دینار بەرامبەر کارێکی ناوازەو خزمەت بێت بەبەرژەوەندی گشتی بەمەرجێک دوبارە نەبێتەوە بەپێی یاساو ڕێنماییەکان.
22- دەسەڵات بدرێت بەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەو ڕأگرتنی خەرجکردنی مووچەو پێدانی پشتگیری لەئاستی پارێزگادا.
23- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پەسەندکردنی نرخی هاندراوی زەوی.
24- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پەسەندکردنی ماوەو کرێی مساتەحە.
25- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ فراوانکردنی پرۆژە بە چالاکی + سەرمایە+ زەوی+ زیادکردنی هێڵی بەرهەمهێنان
26- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ گۆڕانکاری پرۆژە لەهەمان سێکتەر بەمەرجێک لەتواناو نیشاندەرە ئابوورییەکانی کەم نەکاتەوە.
27- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەپەسەندکردنی سەرەتایی بۆ پرۆژەی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتیاری و سەرجەم کەرتەکانی دیکە.
28- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ واژوکردنی گرێبەستی ڕاوێژکاری.
29- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە ڕەزامەندی دریًژکردنەوەی ماوەی پرۆژەکان بەپاساوی یاسایی و هونەری.
30- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەپەسەندکردنی تەنازول کردن لەسەرجەم یان بەشێکی پرۆژە بۆ کەسێکیتر بەپێی یاساو ڕێنماییەکان.
31- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەپەسەندکردنی ڕەهنی موڵک لەبری ختاب زەمان یان هەڵوەشاندنەوەی ختاب زەمان لەپاش بونی سەرجەم مەرج و ڕێکارە یاساییەکان.
32- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ دانان و لابردنی هێمای مامەڵەنەکردن لەسەر زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەپێی یاساو ڕێنمایی.
33- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەنوێنەرایەتیکردنی بەڕێوبەری گشتی لەبەردەم دادگاو وەزارەت و فەرمانگەکان و کردنەوەی بریکارنامە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیەکان بەمەبەستی داخڵ بون لەداوا یاساییەکان وەک داواکار یان داوا لەسەرکراو یان لایەنی سێهەم.
34- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوەی بریکارنامە بۆ پارێزەران لەو داوایانەی کەدەسەڵاتی فەرمانبەری یاسایی نییە.
35- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان پاکتاوکردنی پێشینەی کۆتایی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەسەر تەرخانکراوی پشتیوانکراو لە خەرجیەکانی پرۆژەکان بەپێی بڕگەکانی گرێبەست و ڕێنماییە داراییەکان
36- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بانگەوازی جێبەجێکردنی پرۆژەکان و کردنەوەو شیکردنەوەی تەندەرو ئیحالەکردنی بەپێی ڕێنماییەکان و جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتیەکان.
37- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە خەرجکردنی پێشینە بۆ کۆمپانیاو بەڵێندەرەکان بەپێی بڕگەکانی گرێبەست بەڕەچاوکردنی مەرجە گشتیە کارپێکراوەکان و ڕێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومیەکان.
38- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە خەرجکردنی قەرەبوی هاوڵاتیان لەسەر بودجەی ئاسایی.
39- پێدانی دەسەڵات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەپێدانی دەسەڵات بۆ واژووکردنی گرێبەست لەسەر بودجەی ئاسایی+وەبەرهێنان.
40- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە پێدانی دەسەڵاتی گرێبەستکردنی زەوی کشتوکاڵی و هەڵوەشاندنەوەی لەگەڵ جوتیارو هاوڵاتیاندا.
41- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ گرێبەستکردنی زەوی بەردەڵان بەپێی بڕیاری 395 ی ساڵی 1983 (بناری چیاکان)بۆ باخ و ڕەزو میوەی دێمەکار کە چەند ساڵێکە بێ هیچ پاساوێکی یاسایی ڕاگیراوە کەبۆتە هۆی دیاردەی زیادەرۆیی هەروەها دەسەڵاتی گواستنەوەی گرێبەستەکە بۆ کەسێکیتر یاخود هەڵوەشاندنەوەی.
42- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەرخانکردن و دەستهەڵگرتن لەزەوی میری وەک زەوی بەردەڵان و لەوەڕگاو زەوی کشتوکاڵی بۆ بەرژەوەندی پرۆژەی هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی حکومەت.
43- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەرخانکردن و گرێبەستکردنی زەوی بۆ پرۆژەکانی پەلەوەرو ماسی و ئاژەڵداری کەلەلایەن هاوڵاتیانەوە ئەنجامدەدرێت.
44- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ گواستنەوەو هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دابەشکردنی زەوی کەدراوە بەجوتیاران.
45- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ مۆڵەتی پرۆژەکانی پەلەوەری و گاوداری و حەوزی ماسی و جوجک هەڵهێنەرو کارگەی ئالیک هەروەها نوێکردنەوەو گواستنەوەو هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکان یاخود گۆڕینیان بۆ پرۆژەیەکیتر.
46- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ڕێگەپێدان بەهاوڵاتیان و جوتیاران بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو پەلەوەرو گۆشتی سورو گۆشتی مریشکی بەستوو هێلکەی خواردن و شیرو ماسی فرێش و زیندوو بەستو و پەین و ئالیک و پێکهاتەکانی بەهەموو جۆرەکانیەوە، هەروەها دەسەڵاتی ڕێگەپێدان بۆ هاوردەکردنی کەرەستە و پێداویستی کشتوکاڵی، بەلەبەرچاوگرتنی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو و بەپێی یاساو ڕێنماییەکان.
47- دەسەڵات بدرێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای خوێندنگەکان تابڕی (250000000) دوسەدو پەنجا ملیۆن دینار.
48- دەسەڵات بدرێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ خەرجکردن و کۆکردنەوەی داهاتی فرۆشگای خوێندنگاکان.
49- دەسەڵات بدرێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کڕینی کەلوپەل و پێویستی خوێندنگاکان.
50- دەسەڵات بدرێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لەسەر بودجەی مەڵبەندەکانی کێش (قەپانەکان).
51- فڕۆکەخانەی نێدەوڵەتی سلێمانی لەسەر وەزارەتی گواستنەوە لاببرێت و هەمان مامەڵەی کارگێڕی و دارایی فڕۆکەخانەی هەولێری لەگەڵ بکرێت.
52- پێدانی دەسەڵات بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سلێمانی بۆ بانگهێشتکردنی ڕاستەوخۆی کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەبوارەکانی فڕۆکەخانەو فڕۆکەوانی و واژۆکردنی گرێبەست بەمەبەستی (ڕاوێژکاری، دانان، چاکسازی، گۆڕین، تێستکردن)ی سیستەم و ئامێرو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی فڕۆکەخانەو ئەنجامدانی (flight calibration) بۆ ئامێرە فڕۆکەوانیەکان بەپێی هاتوو لەپاشکۆکانی (ICAO) دوای وەرگرتنی ئۆفەرەکانیان بۆ هەرحاڵەتێک بەبێ ئەوەی پێویست بە تۆمارکردنی لقی کۆمپانیاکانیان لە هەرێم بکات و پێویست بەپێدانی تەئمیناتی سەرەتایی گرێبەستەکان ناکات و پێدانی دەسەڵات بۆ خەرجکردنی ڕێژەی پێشەکی پێشینەکانیان تابڕی 50% تێچوی گرێبەستەکە وە لیژنەی تایبەت لەفڕۆکەخانە پێکبهێنرێت بۆ هەر بابەتێک لەو بوارانەی کەلەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە بڕیار لەسەر پێداویستیان بدات.
53- پێدانی دەسەڵات بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ بانگەوازو جێبەجێکردنی پرۆژەکانی تایبەتمەند بەفڕۆکەخانەو بواری سەلامەتی فڕۆکەوانی و کردنەوەو شیکردنەوەو ئیحالەکردنی تەندەرەکان بەپێی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتیەکان، هەروەها پێدانی دەسەڵات بۆ خەرجکردنی بڕی تێچونی ئەو گرێبەستانەی واژوو دەکرێن.
54- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کڕینی ڕاستەوخۆی سیستەم و ئامێرو پێداویستیەکانی فڕۆکەخانە کەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بەبوارەکانی سەلامەتی گەشتیاران و فڕۆکەوانیەوە بەپێی پێوەرو ڕێنماییە نێودەوڵەتیەکان (ICAO).
55- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ دامەزراندن و واژووکردنی گرێبەستی کاتی بۆ پسپۆڕو شارەزاو ئەندازیارو کارمەندو کرێکار تاماوەی (6)مانگ کەشایەتی نوێکردنەوەبێت.
56- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ مۆڵەت بەهێڵە ئاسمانیەکان.
57- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کردنەوەو داخستنی بارودۆخی کەش بەهۆی زروفی نائاسایی.
58- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر دابەزینی فڕۆکە لەکاتی پێویست.
59- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گواستنەوەو تەنسیبکردنی فەرمانبەران و دەسەڵاتی کردنەوە یان جیاکردنەوە یان دەمجکردنی بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبە تایبەت لەهەیکەلی ئیداری فڕۆکەخانە.
60- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ واژوو کردنی پەیوەستنامە لەگەڵ کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکاندا دوای ئەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنان وەردەگرن بۆ جێبەجێکردنی پرۆەژەکانیان لەناو فڕۆکەخانە.
61- پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ شرۆڤەکردن و واژوو کردنی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنەکانی تایبەت بەڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی فڕۆکەخانەو یەکە یاریدەدەرەکانی فڕۆکەخانە.
ئەو سێکتەرانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان لەئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکاندا نییە
پێشنیازدەکەین بە:
1-کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆیان لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان.
یان
2- هەمان ئەو دەسەڵاتانەی کەدەدرێت بەبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، بدرێت بەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەی کە گشتییەکانیان لەپایتەختە.
کۆتایی...[1]

⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок , чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Источники
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 02-07-2020
🖇 Связанные предметы: 9
🏢
1.👁️ئیدارەی راپەڕین
📅 Даты и события
1.👁️02-07-2020
2.👁️03-06-2020
3.👁️04-05-2020
4.👁️04-06-2020
5.👁️06-05-2020
6.👁️07-05-2020
7.👁️07-06-2020
🏰 Места
1.👁️سلێمانی
📂[ Больше...]

⁉️ Свойства элементов
🏳️ Язык статьи: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 02-07-2020
📄 Document style: 📠
📄 Тип документа: ⊶ Исходный язык

⁉️ Technical Metadata
©️ Авторские права на данный пункт были выданы Kurdipedia владельцем предмета!
✨ Параметр Качество: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Нежелательный👎
✖️
 40%-49%
Нежелательный
✖️
 50%-59%
Плохо
✔️
 60%-69%
Средний
✔️
 70%-79%
Очень хорошо
✔️
 80%-89%
Очень хорошо👍
✔️
 90%-99%
Отлично👏
99%
✔️
Добавил (Roj Hejar) на Jul 2 2020 10:03PM
👌 Эта статья была рассмотрена и выпущена (Hawrê Baxewan) на Jul 2 2020 10:07PM
✍️ Этот пункт недавно дополнено (System Administrator) на: Sep 2 2020 3:01PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Этот пункт был просмотрен раз 1,189

📚 библиотека
  📖 книга посвящается свет...
  📖 Письменные памятники В...
  📖 ОЧЕРКИ СРЕДНЕВЕКОВОЙ К...
  📖 КУРДСКО-РУССКИЙ СЛОВАРЬ 2
  📖 Больше...


📅 Хронология событий
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021


💳 поддержка
👫 Kurdipedia членов
💬 Ваше мнение
⭐ Пользователь коллекций
📊 Статистика Статьи 380,918
Изображения 61,770
Книги 11,653
Похожие файлы 49,046
📼 Video 182
🗄 Источники 15,918
📌 Actual
نۆڤی کوردستان
واتە کوردستانی نوێ بە زمانی روسی.
ئەو رۆژنامەیە بەزمانی روسی لە سەرەتا چەند ژمارەیەکی لەشاری سانکت پیترسبوورگ لە روسیا بڵاوبۆتەوە و دواتر ژمارەکانی تری لەشاری مۆسکۆ چاپ و بڵاوبوونەتەوە و نزیکەی هەمووی بەسەر یەکەوە (48) ژمارەی لێ دەرچووە.
نۆڤی کوردستان
Турецкие солдаты и курдские женщины и дети. Утверждают, что все эти курды были убиты после фотографирования.
К 40-м годам XX века все традиционное курдское сопротивление было окончательно подавлено. С 1938 года курды стали описываться исключительно как «горные турки». Курдская элита была либо уничтожена, либо изгнана, либо переселена на запад Турции. Те же беи и шейхи что остались, замкнулись в себе и больше не пытались бунтовать. Примечательно, что несмотря на войны, резню и депортации, курдское население постоянно росло. Демографический баланс постоянно смещался в пользу все большего процента курдско
Турецкие солдаты и курдские женщины и дети. Утверждают, что все эти курды были убиты после фотографирования.
Маргарита Борисовна Руденко
кандидат филологических наук
(09-10-1926 — 25-07-1976)
Имя Маргариты-Сэды Борисовны Руденко широко известно в отечественном и зарубежном востоковедении. Обладая ярким талантом, неиссякаемой энергией и темпераментом, неистощимой работоспособностью, безграничной преданностью науке, она за свою короткую жизнь успела сделать столько, что кажется непосильным осуществить одному человеку. Она создала новое направление в курдоведении – изучение курдской средневековой литературы по рукописным памятник
Маргарита Борисовна Руденко
Письменные памятники Востока
Рукопись «Курдско-французский разговорник» («Курдские диалоги») из собрания русского ученого, консула в Эрзуруме (Турция) в середине XIX в. А. Д. Жабы, датируемая 1880 г., была передана в Ленинградское отделение Института востоковедения (ныне — ИВР РАН) в мае 1952 г. проф. В. Ф. Минорским. Авторами диалогов являются курдский ученый XIX в. Мела Махмуд Баязиди и двое неизвестных курдских поэтов. В статье рассматриваются история создания этой рукописи, а также отраженные в ней сюжеты: обряды (сваде
Письменные памятники Востока
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ
Авторы: М. А. Членов
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ (курдские евреи,
ассирийские евреи, лахлухи; самоназвания:
хозайе, худайе – евреи; таргум, аншей таргум –
люди арамейского перевода Торы; в Израиле
курдим – курды), этнич. группа евреев. Жили в
Курдистане на севере и северо-востоке Ирака,
юго-востоке Турции и северо-западе Ирана:
собственно К. е. – в районе городов Эрбиль и
Заху; барзани – в ср. течении р. Большой Заб; лахлухи – около оз. Урмия; хулаула – на
зап. склонах гор Загрос (Сенендедж, С
КУРДИСТАНСКИЕ ЕВРЕИ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Время создания страницы: 0,998 секунд!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574