🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
...[1]
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
ڕۆمانی مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
نووسینی کاروان کاکەسوورە


چاپکراوی ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
ئاسۆ بیارەیی [1]
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
👫 ئەحمەد ئالتان
ئەحمەد ئالتان
ساڵی 1950 لە ئانکارا لە دایک بووە.
ژمارەیەک ڕۆمانی نوسیوە، کە ئێستا بە پڕفرۆشترین کتێب لە تورکیا دادەندرێن.
چەندان خەڵاتی لە ناو تورکیا و دەرەوە وەرگرتووە.
ساڵانێکی زۆر، سەروتارنوس ب
👫 ئەحمەد ئالتان
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
وتارێک لەسەر دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
وتارێک لەسەر حەسەن کامکاران
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
📕 یادەوەریی شەقامێک
یادەوەریی شەقامێک
نووسینی: تەها ئەحمەد رەسوڵ
📕 یادەوەریی شەقامێک
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
کۆمەلێک نووسەر
وەرگێران بێستون عەبدولکەریم
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
ناوی کتێب: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
نووسینی: د. زرار سدیق تۆفیق
بابەت: مێژوو

بەرهەمێکی ناوازە و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژوو و کلتووری کورد و ناوچە جیاواز و کەس و کەسایەتییە دیارەکانی کو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
ناوی کتێب: چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح... نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

لە کاتێکدا یاناکۆس بەو جۆرە لەگەڵ خۆیدا دەدوا و بەڕێگەوە بوو، باوە گریگۆریس بە جبە ڕەنگ گوڵ گەزنەییەکەیەوە، پش
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
📕 مێژووی میدیا
ناوی کتێب: مێژووی میدیا
ن: دیاکۆنۆف ئیگەر میخایڵۆفیچ
وەرگێڕانی : د.پێشەوا خالید
پێدا چوونەوە لەلایەن : مامۆستا کەمال نووری مەعرووف
بەرهەمێکی مێژوویی ناوازە و پڕ زانیاری....
چاخی بەردین، بەرد و
📕 مێژووی میدیا
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
ناوی کتێب: ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

کاتێ تەمەنم بووە پێنج ساڵان، ژنەمامۆستایەکیان بۆ گرتم تا لەسەر تەختەڕە ش فێری کێشانی هێڵ و بازنەم بکات. ئه و کار
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
👫 ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلییەم (بە ئینگلیزی: William Shakespeare؛ لەدایکبووی 26ی نیسانی 1564–مردووی 23ی نیسانی 1616)
هۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە
👫 ویلیام شێکسپیر
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
کۆکردنەوەو ئامادەکردنی: لیژنەیەکی زانستی
وەرگێڕانی بۆ کوردی: سیروان کاکە أحمد
ئەم پەڕتووکە پێکهاتووە لە چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار دەربارەی بەگەورەگرتن و فەزڵی قوڕئانی پیرۆز، کە لەلایەن لیژنەی زا
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
👫 کەسایەتییەکان
نەجیبە محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
شاپور عەبدولقادر
✌️ شەهیدان
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
👫 کەسایەتییەکان
سیروان عەبدولکەوەند
👫 کەسایەتییەکان
حەقی قەرار‌
📝 کەجەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس و چۆرومی کردەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کەجەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس و چۆرومی کردەوە
کۆمیتەی گەل و بڕواکانی کەجەکە لە لە پەیامێکدا رایگەیاند، مێژووی دەوڵەتی تورک، مێژوویەکی پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان و هاوکات یادی قوربانیان کۆمەڵکوژیەکەی چۆروم و سێواسی کردەوە.
لە پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
مێژووی دەوڵەتی تورک مێژوویەکە کە پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان. یەکێک لەو بەشانەی کۆمەڵگا کە لە ناو ئەو مێژووەدا بوو بە ئامانجی هێرشی جەستەیی، قڕکردنی کلتوری، فشار و تواندنەوە، عەلەویەکان بوون. لە مانگی ئایار و تەموزی ساڵی 1980 لە چۆروم و لە 2ی تەموزی ساڵی 1993 لە سێواس، عەلەویەکان جارێکی دیکە بە هۆی بڕوا و ژیانی دیمۆکراسیان، لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە رووبەرووی کوشتار بوونەوە. ئێمە، ئەو عەلەویانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و هیوا و ئاواتەکانیان، بە سەرکەوتنی تێکۆشانمان بۆ تورکیایەکی دیمۆکراتیک و کوردستانێکی ئازاد، بەدی دێنین و بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی گەلانی تورکیا دەکەین کە بە هێز و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن.
عەلەویەکان لە لایەن تورکە رەگەزپەرەستەکانەوە کۆمەڵکوژ کران کە ئایین بۆ دەسەڵاتی خۆیان بەکار دێنن. بکوژەکان لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی چۆروم و سێواسدا بە دروشمەکانیان، عەلەویەکانیان وەکو دوژمنی گەل، دەوڵەت و ئایین پیشان دەدا. بۆیە وەکو هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تری دەوڵەتی تورک، لە کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکانیشدا، رەگەزپەرەستە تورکەکان کە ئایینیان بەکار دەهێنا، پێشەنگایەتیان کرد. دەوڵەتی کۆماری تورکیا هاوڵاتیە ئاسایەکانیشیان خستە بەر پەلامارەکانی کۆنترا رەگەزپەرەستەکان و لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکاندا، وەکو ئەوەی 'تووڕەیی موسولمانان لە دژی عەلەویەکان' پیشاندران. بەم تاکتیکە هەوڵیاندا عەلەویەکان لە ناو هێڵی رەگەزپەرەستیدا بهێڵنەوە و بۆ ئامانجە جیاوازەکانیان بەکاریان بهێنن.
ئێستاش ئەم رێکخراوە بکوژەی کە ناوی ئاکەپە-مەهەپەیە کە گەیشتووەتە دەسەڵات و هەموو رۆژێک لە دژی گەلانی تورکیا وەکو سێواس و چۆروم کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. زیهنیەتی سەنتێزی تورک-ئیسلامی بە لێخۆشبوونی بکوژانی سێواس و بە بەخشینی پۆستی ئەندام پەرلەمان و وەزیر بۆ پارێزەرانی بکوژان، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە نوێنەرایەتی کام هێڵە دەکەن.
ئێمە جارێکی دیکە دەمانەوێت بڵێین لە کۆچگری تا سێواس، هەموو کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکان، خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلامین. سەنتێزی تورک-ئیسلامی کە پەرە بەو هزرەی دەدات، داگیرکاری و قڕکاریە و هێرش و پەلامارەکانی خۆی گواستووەتە بۆ دەرەوەی وڵاتیش. ئاکەپە-مەهەپە وەک دیارە، لە رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گەل و بڕواکان کۆمەڵکوژی گەورەتر ئەنجام دەدات. ئەگەر رێگری لەو هێرش و پەلامارانە نەکرێت، مەترسی ئەوە دروست دەبێت کە قڕکردنێکی وەها ئەنجام بدات کە لە مێژوودا رووی نەداوە. بۆیە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە سێواس و سەرتاسەری خاکی ئانادۆل کۆمەڵکوژ کران، بە واتای گەورەکردنی تێکۆشانی لەناوبردنی دەسەڵات و دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر دێت. بەم بۆنەیەوە دەمانەوێت جارێکیتر جەخت بکەینەوە کە رێگریکردن لە دروستبوونی کۆمەڵکوژی نوێ، بە تێکۆشانی یەکگرتووی هێزە دیمۆکراسیەکان دەبێت.
کۆمەڵکوژی سێواس لە سەردەمێکی وەهادا بەڕێوە چوو کە گەلانی تورکیا شان بە شانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، لەسەر بنەمای یەکێتی دیمۆکراتیک دەستیان بە تێکۆشانی هاوبەش کرد. لەم رووەوە کۆمەڵکوژی سێواس، ئەو هەوڵە تێکدەرە بوو، کە ویستی رێگری بکات لە هاوکاری نێوان تێکۆشانی ئازادی کوردستان و هێزە دیمۆکراتەکانی تورکیا. ئەم پەیامەشیان بە کۆمەڵکوژکردنی چالاکترین بەشی کۆمەڵگا، بە کۆمەڵکوژکردنی عەلەویەکان، دایان بە گوێی گەلانی تورکیادا، بۆیە کۆمەڵکوژی و فشارەکانی سەر عەلەویەکان، لە رووی جەوهەریەوە هێرشێکی توندە لە دژی دیمۆکراسی تورکیا. ئەم هێرشە لە ماوەی رێکەوتنی نێوان ئاکەپە و مەهەپەدا بەفراوانتر بووە و بەردەوامیشە. ئاشکرا بوو، ئەوەی رێگەی خۆش کرد کە چەتەکانی داعشداعش هێرش بکەنە سەر عەلەوی و کورد و عەرەب و مەسیحیەکان، ئاکەپە و مەهەپە بوون. لە ناوخۆ هێرش و فشار و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی کورد و عەلەوی و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان، لە دەرەوەش بە هێرشە داگیرکەریەکانیان بۆ سەر گەلانی کورد و عەرەب، بەردەوامی دەدەن بە قۆناغی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس. ئەو شوێنەی ئەو هێزانەی خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلام دەگەنە یەک، ئەو ئاستەیە کە هەڕەشە لە بڕوا و گەلانی ناوچەکە دەکرێت.
دەبێت بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی هێزە ئۆپۆزیسیۆن و دیمۆکراتەکانی تورکیا بە بۆنەی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس، ئەو راستیە باشتر ببینن و لە دژی ئەمە دەست بە تێکۆشان بکەن. بە بۆنەی ئەم یادکردنەوەیە، دەمانەوێت جارێکی دیکە بڵێین، ئەو هەڵوێستانەی کە تێکۆشانی دیمۆکراسی و خۆڕاگری دژ بە فاشیزم لاواز دەکات کە دەبێتە هۆی بە قانونیکردنی فاشیزم زۆر مەترسیدارە، بەڵام دەتوانرێت بە هەڵبژارتن ئەو دەسەڵاتە فاشیزمە لەناو ببرێت. ئەمەش بەو واتایە دێت کە لە دژی فاشیزم، تێکۆشانێکی ئایدولوجی، سیاسی، سەربازی و کلتوری بە هەموو شێوەیەک شەرعی و پێویستە. راستترین و دروستترین وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی دیمۆکراسی، بەم شێوەیە دەبێت.
بۆ یادکردنەوە ئەو کەسانەی لە 2ی تەموزی 1993 لە سێواس کۆمەڵکوژ کران، ئەرکی هەموو کەسێکی دیمۆکرات و وڵاتپارێزە، بە تایبەت ئەرکی عەلەویەکانە کە بە تێکۆشانیان، بۆ ئەو کەسانە ببن بە وڵام. ئێمە لەو بڕوایەداین کە عەلەویەکان هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسیان زیاتر بەرێکخستن دەکەن و دەبنە وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدان. لەم سەردەمەدا لە دژی فاشیزم بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی دیمۆکراسی، ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەڕیوەبەرانی بزوتنەوە دیمۆکراتەکانی عەلەویەکان و رێکخراوەکانیان، بەرپرسیارێتی مێژوویان جێبەجێ دەکەن. ئێمە دەڵێین، رێکخراوەکانی عەلەوی، وەکو ئەو یەکێتیەی بۆ یادکردنەوەی سێواس دروستی دەکەن، کاتێک گوڕا بۆ هاوکار و پاڵپشتی تێکۆشانی هێزە دیمۆکراسیەکانی کوردستان و تورکیا، ئەو کاتە وڵامێکی بەهێز دەدەنە سێواس. بە بۆنەی یادی 2ی تەموز ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی عەلەویەکان دەکەن کە بە پێی رێگا راستەکەیان کە بڕوایان پێیەتی، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستێکی توند و کاریگەر بنوێنن. بەم هەستەوە جارێکی دیکە یادی شەهیدانی سێواس و چۆروم دەکەینەوە و بەڵێنیش دەدەین کە بە خۆڕاگریمان، ئاواتەکانیان بەدی دێنین.[1]
02-07-202002-07-2020
#️ هەشتاگ
#داعش | #02-07-2020 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-07-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-07-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-07-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jul 2 2020 9:13PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2020 9:27PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2020 9:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 560 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.162 KB Jul 2 2020 9:14PMبەناز جۆڵا
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
  📖 وتارێک لەسەر د. محەمەد...
  📖 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
  📖 یادەوەریی شەقامێک
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجیبە محەمەد
رۆژی 18-04-2011 لە گەڕەکی راپەرینی قەزای رانیە ژنێک بەناوی نەجیبە محەمەد، 30 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەکانی (شاهۆ و شانۆ و شاهین) بەجێهێشت. نەجیبە پێشتر لەنێو بازاڕی رانیە کاری بەرگدرووی دەکرد.
نەجیبە محەمەد
شاپور عەبدولقادر
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ قابیل عادلی هاوڕێی تیرۆرکران.
شاپور عەبدولقادر
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
لەشارۆچکەی‌ تەکیەی‌ کاکەمەند لەدایکبووە، لە چەمچەماڵ، لەساڵی‌ 2004 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی‌ پێشمەرگایەتی‌ فەوجی‌ 3ی‌ لیوای‌ 116 بووە، لەنزیک گووندی‌ بان شاخ-ی‌ لە رۆژی 18-04-2015 سەر بەقەزای‌ داقوق شەهیدبوو.
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
سیروان عەبدولکەوەند
ساڵی1959 لە شاری سنە لە دایک بوو، ساڵی 57 و پاش راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی رژیمی پاشایەتی لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو، سەردانی بنکەکانی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەکرد و وەک کەسێکی هەڵسووڕاو و تێکۆشەر کاری دەکرد و یارمەتیدەری هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو.
ساڵی 1371 هاتە ناو ریزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە مەیدانی پێشمەرگایەتیشدا کەسێکی تێکۆشەر و خۆشەویستی ناو دڵی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو.
ساڵی 76 بە هۆی چالاکبوونی لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی وەک ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا.
پاش هاتنەدەری کۆمەڵە
سیروان عەبدولکەوەند
حەقی قەرار‌
بە رەگەز تورکە، هاوخەباتی سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و یەک لە دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بوو.
حەقی قەرار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کەمال پیر دا بەیەکەوە یەکەم بەردی بناخەی پەکەکە دادەنێن.
حەقی قەرار لە 18ی گوڵانی 1977 دا لە شاری عەنتاب شەهیدکرا، ئەوەی حەقی قەراریشی شەهید کرد رێکخراوێک هەبوو بەناوی ستێرکا سۆر ئەو رێکخراوە حەقی قەرار شەهید کرد، سەرۆکی ئەو رێکخراوەش ناوی عەلائەددین قاپان بوو، ئەو کەسە بەرەگەز کورد بوو و پێشتر لەناو رێکخراوێکی چەپی ت
حەقی قەرار‌

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)