ئاماری کوشتن و گیانلەدەستدان لە گەرمیان
بەپێی بەدواداچوونێکی PUKmedia، دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرِۆنا لە
گەرمیانگەرمیان رووی لەزیادبوون کردوە، تائێستا 15 کەس بەهۆی ئه و ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوه و زۆری ئەوکەسانەش نەخۆشی درِێژخایانیان هەبووه و تەمەنیان لە نێوان 60بۆ70ساڵان بووە.
هەروەها بەهۆی قەیرانی داراییەوە رِێژەی خۆکوشتن لەگەرمیان زیادیکردوە کە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 11 کەس کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرووداوی جۆراوجۆر 18کەس مردون و 4 حاڵەتی کوشتنیش هەبووە.
لەگەڵ ئەوەی چەندین کەسی دیکە کۆچی دواییان کردوە، بەڵام 66 کەس بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییان کردوه و تۆمار کراون له و رێژەیەش تەنها 15 کەسیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
[1]
02-07-202002-07-2020