پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
بەرپرسیارێتی میدیا بەرامبەر بە جەماوەر
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرپرسیارێتی میدیا بەرامبەر بە جەماوەر

بەرپرسیارێتی میدیا بەرامبەر بە جەماوەر
نووسینی: #هەتاو حەمەساڵح#
لەئێستادا لەسایەی پرنسیپەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و پێشکەوتنی جیهانی تەکنەلۆژیا، میدیا لە زۆرێک وڵاتدا هەژموونی خۆی سەپاندووە و بووەتە دەسەڵاتی یەکەم. ئەگەرچی تا ئەم کاتەش وەک دەسەڵاتی چوارەم ناسراوە، بەڵام لە ڕاستیدا زۆرێک لە شارەزایانی بواری میدیا دەسەڵاتی ڕاگەیاندن دەخەنە پێش هەموو دەسەڵاتەکانی تر، چونکە هەریەکە لەوان پێویستیان بە پشتگیری میدیا هەیە بۆ چەسپاندنی کارەکانیان.
کاتێک باس لە ئازادی ڕاگەیاندن دەکرێت زۆرتر بیر لەمافەکانی ڕۆژنامەوان و میدیا بەسەر دەسەڵاتەوە دەکرێتەوە، بۆ نمونە تاچەند دەسەڵات توانیویەتی لە یاساو ڕێنماییەکاندا ئازادی بۆ ڕۆژنامەوان دەستەبەربکات، تاچەند میدیا چاودێرە بەسەر دەسەڵاتەوە و لەهەمان کاتتدا پارێزەری مافەکانی خەڵکە. لە ئێستادا تارادەیەکی باش میدیاکان توانیویانە ئەرکی چاودێری جێبەجێبکەن، بە تایبەت لەو ولاتانەی کە یاسا تیادا سەروەرە، میدیا شانبەشانی دەسەڵاتەکانی تر بوەتە ئامرازی گەیاندنی مافەکانی خەڵکی بە دەسەڵات.
باسەکەی ئێمە لەم وتارەدا تایبەتە بە بەرپرسیارێتی ڕاگەیاندن و هەژموونی میدیا بەسەر تاک و کۆمەڵگەوە، چونکە لە ئێستادا ڕاگەیاندن بەتەواوی تێکەڵاوی ژیانی تاک بە تاکی کۆمەڵگە بووە. لەبەرامبەر ئەمەشدا باسی مافی هاوڵاتیان بەسەر میدیاکانەوە دەکەین، ڕاستە ڕاگەیاندن کاری بۆ خەڵک کردووە بەڵام لە هەمان کاتتدا گرفتیشی بۆ خەڵکی دروستکردووە و بووەتە مایەی شڵەژان و نیگەرانی لای خەڵکی. بەهۆی زیادەرۆیی لەرادەبەدەرەوە، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاسەواری نێگەتیف و پێچەوانەیان بەسەر خەڵکەوە داناوە.
لەراستیدا گرنگی میدیا و کاریگەربوونی بە هاوسۆزی لەگەڵ جەماوەردا دەردەکەوێت، لەهەرکاتێکدا زانرا دەبێتە هۆی ئازاردانی خەڵکی تێکدانی باری ئارامی کۆمەڵگە ئەوا پێویستە شارەزایان و پسپۆران و سەندیکاکانی بواری میدیا لەسەری بێنەگؤ.
$ئازادی یان بەرپرسیارێتی لە ڕاگەیاندندا؟$
هەرکاتیک باسی ڕاگەیاندن دەکرێت لەگەڵیدا باسی ئێتێکی ڕۆژنامەوانی دێتە ئاراوە. کاریگەری ڕاگەیاندن لەئێستا هێندە گەورەیە ئەگەر یاسا و ئێتیکی خۆی نەبێت ئەوا کارەساتی مرۆیی دروستدەکات، چونکە هەندێ جار خراپ بەکارهێنانی میدیا و ئازادی ڕۆژنامەوانی خۆی دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی گشتی. فەیلەسوف و شارەزایانی بواری ڕاگەیاندن لەدوای چەندین ساڵ کارکردن بۆ بەرقەراربوونی ئازادی ڕۆژنامەوانی گەیشتنە ئەو ڕاستییەی کە ئازادی ڕەهای ڕاگەیاندن زیان بە هاوڵاتی دەگەیەنێت، بۆیە پاش لێکۆڵینەوەو توێژینەوەیەکی زۆر لە بوارەکەدا تیۆری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی هاتە ناو بواری ڕاگەیاندنەوە.
هەموو ئازادییەکان لە نێویشیاندا ئازادی ڕۆژنامەوانی پێویستی بە گیانی بەرپرسیارێتی هەیە، ئازادی و بەرپرسیارێتی، دوو چه­مکی تەواوکەری یەکترن. بەداخەوە لای هەندێک ئازادی بە مانای نابەرپرسیارێتی ڕاڤەدەکرێت، هەرکاتێک باس و خواست لەسەر سنوور و پرەنسیپەکانی ئازادی بکرێت بەمانای سانسۆر لێکدەدرێتەوە. نەخوێندەواری میدیایی خۆی لەوادا دەبینێتەوە کە جیاوازی لە نێوان (ئازادی و بەرپرسیارێتی و سانسۆر) دا نەکرێت، چونکە هەر یەک لەم چەمکانە لە دنیایی زانستی میدیاییدا پێناسەی خۆی هەیە.
تیۆری لێبرالی Liberal Media Theory و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی Social Responsibility Media Theory دوو تیۆری گەورەی ڕاگەیاندنن. هەرچی تیۆری ئازادییە بۆ ماوەی چەند سەدەیەکە لەئەوروپادا کاری پێدەکرێت، هەرچەندە ڕەگ وریشەی ئەم تیۆرییە بۆ سەردەمی یۆنانییەکان دەگەرێتەوە، هەر لەو کاتەی فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی ئەرستۆ بانگەشەی بۆ ڕای ئازاد و دەربرینی ئازاد دەکرد.
ئازادی ڕۆژنامەوانی تیۆرییەکی نوێ نییە، بەشێوەیەکی گشتی لەکۆتاییەکانی سەدەی حەڤدەهەم لەبەریتانیا باس وخواستی گەرم لەسەر هەڵگرتنی سانسۆری سەر ڕۆژنامەکان کراوە، سالی 1695 پەرلەمانی بەریتانی یاسای ڕۆژنامەوانی ڕێکخست، ئەم بابەتە لە لەئەنجامی وتارە بەناوبانگەکەی جۆن ملتۆن John Milton's Areopagitica لە ساڵی 1644 هاتەبوونەوە، کە بۆپشتگیرکردن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی نوسیبووی، لە ڕاستیدا ئەم ئازادییەی ئێستا لە بواری ڕۆژنامەوانیدا پراکتیز دەکرێت، بەرهەمی هەمان ئەو فەیلەسوف و بیرمەندە سیاسییانەی وەک (جۆن لۆک John Locke، تۆماس جێفێرسۆن Thomas Jefferson، جۆن میلتۆن John Milton)ە، ئەوان لە وتار و نووسینەکانیاندا بەتوندی جەختیان لەسەر بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی دەکرد. لە کۆتاییدا ئەو هەوڵ و بیرکردنەوانە بوونە هۆی گەڵالە بوونی یاسایەکی تایبەت بە ڕۆژنامەوانی لەولاتانی ڕۆژئاوادا، لە پاشاندا بوویە یاسایەکی جیهانی بۆ ڕاگەیاندن، دەک دەستکەورێکی گەورە ئازادی ڕۆژنامەوانی لە ساڵی 1791 لە دەستوری ئەمریکا و لە 1792 لە بەریتانیا جێگیرکرا.
لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا و پاش جێگیر بوونی ئازادی ڕۆژنامەوانی، ڕاگەیاندنەکان بەناوی ئازادییەوە زۆرێک لە سنورەکانی کۆمەڵگەیی و تاکەکەسیان تێدەپەران، لەبەرئەوە پێداچونەوە بەئازادییەکان و ئازادی ڕۆژنامەوانی بوویە کارێکی گەورەی شارەزایان و پسپۆرانی بواری ڕاگەیاندن، گەنگەشە کردنی فەلسەفەیەکی تر بۆ کاری میدیایی بووبوویە کارێکی پێویست، دەرئەنجامی هەوڵەکان تیۆری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی هێنایە بوونەوە.
ئەم تیۆرییە دەڵێت، میدیا بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر جەماوەردا هەیە، ئەویش ڕەچاوکردن و لادانی هەموو ئەو بابەت و هەواڵانەیە کە بە جۆریک لە جۆرەکان زیان بە هاوڵاتی دەگەیەنێت، هەروەها دەڵێت پێویستە میدیا چاودێر و پارێزەری مافەکانی خەڵکی بێت لای دەسەڵات، لە تیۆری بەرپرسیارێتی کۆمەلایەتیدا ئازادی پابەندە، بەو واتایەی ڕەهایی تەواو بوونی نیە وەک ئەوەی لە تیۆری لیبرالیدا هەیە. فەیلەسوف ودارێژەرانی تیۆری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی جەختدەکەنەوە کەوا ئەم تیۆرە درێژەپێدەری تیۆری ئازادییە، بەلام چەمکی بەرپرسیایی بۆ زیادبووە.
ماکوێل، دانەری ئەم تیۆرییە دەڵێت، پێویستە ڕۆژنامەنووس هەندی لە سانسۆری خودی قبول بکات لە پێناو بەرژەوەندی جەماوەردا و جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی، دەڵێت هەموو ئەو بابەتانەی کە ڕێگە خۆشکەرن یان دەبنە هۆی توندوتیژیی و تاوان و تێکدانی بارودۆخی خەڵکی پێویستە میدیا لێیان دووربکەوێتەوە.
بێگومان ئەگەر میدیا بە شێوەیەکی نابەرپرسانە هەستێت بە گەیاندنی هەواڵ و پەخشکردنی، کاریگەری زۆر نێگەتیفانەی دەبێت و لەوانەیە ببیتە هۆی تێکدانی کۆمەڵگە و ژینگەی تاکەکەس. ئەمەش زیاتر لە کاتی نائاساییدا وەک جەنگ و کارەسات و پەتا ونەخۆشیەکان زۆرتر دەردەکەوێت.
ئەگەر لێرەدا هەر فۆکەس لەسەر کاتی نائاسایی بکەین، بۆ نمونە لە ئێتیکی جیهانیدا ڕێگەنەدراوە وێنەی ترسناک و خوێناوی بگوێزرێتەوە، هەرچەندە بابەتەکە بەهای هەواڵی زۆری هەبێت و سەرچاوەکەیشی ڕاست بێت، بۆ نمونە لە کاتی جەنگ و کارەساتەکاندا، میدیا سنووردار دەکرێ، ئەمەش بۆ سنووردارکردنی ڕاگەیاندن نیە، بەڵکو بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و ڕەچاوکردنی باری دەروونی خەڵکییە، چونکە بەهۆی پەخشکردنی ئەو جۆرە دیمەنانە دروستبوونی کارەساتی تر بەدوور نازانرێت بەهۆکاری ترس تۆقاندنەوە. چەند ساڵی ڕابردوش لە کوردستاندا هەواڵی لەو جۆرەمان زۆر هەبووە، ئەگەر لەوکاتەدا وەک خۆی پەخشبکرایە کاریگەرییەکی تەواو خراپی دەبوو بۆ هاولاتی کورد، یەکێک لەوانە نزیکبوونەوەی #داعش# بوو لە #هەولێر#، ئەگەر میدیا وەک خۆی بەجەماوەری بگەیاندایە خەڵکی توشی شڵەژانێکی گەورە دەکرد.
وەک دەزانین ڕوماڵکردنی نەخۆشی کۆرۆنا زۆرترین پانتایی میدیایی لە هەموو جیهاندا هەبووە، تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشی و کارەساتێک بە هێندەی ئەم پەتایە ڕوماڵی میدیایی نەبووە. بەڵام بە داخەوە میدیا لەم نەخۆشیەدا بەرپرسانە مامەڵەی نەکردووە، هێندەی خەڵکیان ترساندووە هێندە یارمەتیدەر نەبوون بۆ زاڵبوون بەسەر نەخۆشیەکەدا بەتایبەتی لە مانگەکانی سەرەتایی نەخۆشیەکەدا.
لە ئێستاداکە پەتای کۆرۆنا بۆ هەموو جیهان قەیرانێکی گەورەیە زۆرێک لە پزیشک و دەرونناسان باسی گرنگی سەلامەتی باری دەرونی خەڵک دەکەن، ئەگەر میدیا زۆر بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و داتاکان و گوێزانەوەی دیمەنی نەخۆش و ژمارەی مردووەکاندا نەکات کارەساتێکی تری مرۆیی درووست دەبێت، چونکە ئاشکرایە خەڵکی بەبیستنی هەوالی ترسناک بەرگری کەمدەبێتەوە وتوشی دڵەراوکێ و و تێکچونی تەندروستی دەبێتەوە.
زۆرێک لە پسپۆران و شارەزایانی بواری ڕاگەیاندن نیگەرانی خۆیان بەرامبەر ڕوماڵی میدیایی ئەم نەخۆشیە دەرخستووە، چونکە تا ئێستاش زۆرێک لە میدیا جیهانییەکان نابەرپرسانە کاردەکەن، هەندێک بەشێوەیەکی زۆر تۆقێنەر داتاکان دەخەنە ڕوو، هەندێکی تر وەک جەنگێکی ڕاگەیاندن نەخۆشیەکە لێک دەدەنەوە، وەک گوێزانەوەی لێدوانە دژ بەیەکەکانی سەرۆکی وڵاتە زلهێزەکان، بەمجۆرە خەڵکیان توشی شلەژانی دەروونی کردووە، دەبوو میدیا فەرمییەکان یاسا و ئێتیکی ڕۆژنامەوانیان لەم کاتەدا باشتر پەیرەو بکردایە نەبوونایە مایەی تۆقاندنی خەڵکی.
ئەم باسەمان زیاتر پەیوەست بوو بە میدیای فەرمییەوە، چونکە لەناو سۆشیاڵ میدیا باسەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە هەر لە بلاوکردنەوەی هەواڵی ساختە تاوەکو بلاوکردنەوەی دیمەنی تۆقێنەر کە ئێتێکی جیهانی و ڕێگەی پێنادات. دەتوانین بڵیین لە بابەتی پەتای کۆرۆنادا سۆشیال میدیا کاریگەری نێگەتیفی زیاتری هەبووە و بەهیچ شێوەیەک پابەندی ئێتیکی ڕۆژنامەوانی نەبووە.
لێرەش لە کوردستان میدیا نابەرپرسانە ڕوماڵی کردووە چونکە کاتێک دەڵێت مردوو لەسەر جادەکان دەکەون یان کارەسات گەورە بەرێوەیە، بەهەمان شێوە میدیا پابەندی ئێتیکی ڕۆژنامەوانی نەبووە، چونکە هەموو زانیارییەک شایەنی نووسین و بڵاوکردنەوە نییە هەرچەندە بەهای هەواڵێشی بەرزبێت. ئەمەش هیچ مانای کەمکردنەوەی ئازادی ڕاگەیاندن نیە بەڵکو ڕێکخستنی کاری میدیاییە.
لەم کاتانەدا ڕاگەیاندن بەرپرسیارێتی قورستری دەکەوێتە ئەستۆ چونکە دەبێت هاوسەنگی لە نێوان بەهای هەواڵ و خێرایی گەیاندنی هەواڵ و مۆرالی میدیاییدا بکات، نابێت بە هیچ شێوەیەک میدیاکان تەنها بەرژەوەندی خۆیان بخوێننەوە و کۆمەڵگە توشی زەحمەت بکەن. پێویستە هاوسەنگی لە نێوان پرنسیپەکانی ئازادیی تاک و ئازادیی ڕاگەیاندن وبەرپرسیارێتی ڕاگەیاندن لە بەرامبەر کۆمەڵگەدا بکەن.[1]
ئەم بابەتە 2,323 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 02-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-06-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,323 جار بینراوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!