لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-09-2020
باکووری کوردستان
- هەدەپە بە بۆنەی 1ی ئەیلول رۆژی جیهانیی ئاشتی چالاکیی 'زنجیری ئاشتی' لە
وانوان ئەنجام دەدات، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکەوە رێگری لە چالاکیەکە دەکرێت و بارەگای هەدەپەیان گەمارۆداوە.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی کورد بە ناوی رەحمان رەحیم پوور خەڵکی
سەقزسەقز، لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە و چارەنووسی ناڕوونە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی هەبووە و بنەماڵەکەی لە بارودۆخی رەحمان بێئاگان. ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: ئەم هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە راگوێزراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی
سنەسنە.
[4]
-
پەیمان میرزازادەپەیمان میرزازادە، بەندکراوی سیاسی کورد دوای ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە رەزامەنییان لە سەر ئازادی بەمەرجی ناوبراو دەربڕی، لە بەندیخانەی ناوەندیی
ورمێورمێ ئازاد کرا.
[8]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی جەلال خزری خەڵکی گوندی زێوەی
پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
[4]
باشووری کوردستان
- بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەنێو بازگەی مریەم بەگ لە باشووری
کەرکوککەرکوک، 5 کارمەندی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون و ئافرەتێکیش گیانی لەدەستدا.
[1]
- درەنگانی شەوی رابردوو لە هێرشێکی
داعشداعشدا بۆ سەر پێگەیەکی سوپای عێراق لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، سەربازێکی عێراقی کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
[3]
سەلاح کوێخا خەڵات کرا
- لە مەراسمێکی تایبەتدا دوای خانەنشینکردنی
سەلاح کوێخاسەلاح کوێخا سەرپەشتیاری پێشووی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان خەڵات کرا.
[5]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 595 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت، 11.5% ئه و کەسانەی پشکنینی کۆڕۆنایان بۆ دەکرێت توشی ڤایرۆسەکە بون و رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا 3.8% بەرزبوەتەوە، بۆ یە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن.
[6]
- دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاروباری مرۆیی، 132 هەزار واژۆی بۆ دیاریکردنی رۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە دەداتە پەرلەمانی کوردستان. ئەو واژۆیانە دەدرێنە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان، تاکوو لیژنەکە کاری لەسەر بکات بۆ ئەوەی پەرلەمان رۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە دیاری بکات.
[3]
- ئاگرێک لە بازاڕێکی کۆنەفرۆشانی
هەولێرهەولێر کەوتەوە.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دانیشتوانی
گرێ سپیگرێ سپی رایانگەیاندووە، دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بە شۆفل گردی سەحلانیان لە نزیک گوندی خربێڕیز تێکداوە. گردی سەحلان یەکێکە لە شوێنە مێژوویەکانی گری سپی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 هەزار ساڵ پێش زایین.
[7]
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی، گردێکی مێژوویی 4 هەزار ساڵەی تێکدا
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماری نوێی
کۆرۆناکۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوو، 19 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. ژمارەی ئەو کەسانەشی لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 37 کەس.
[1]
- بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی شەدادی سەر بە کانتۆنی
حەسەکەحەسەکە و بە سازکردنی مەراسیمێکی شایستە، تەرمی 4 شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدان لە شەداد بە خاک سپێردران.
[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- میدیای فەرمی حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ دیمەشقی پایتەخت، دوو کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
[2]
- پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکیی 'زنجیری ئاشتیی'
هەدەپەهەدەپە، کە بە بۆنەی 1ی ئەیلول رۆژی جیهانیی ئاشتییەوە دەیانخواست لە وێستگەی سەرەکیی میترۆی ئەنقەرە ئەنجامی بدەن.
[7]
- دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بڕیاریدا لە فڕۆکەخانەیەکی عێراق و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان رێگری لە گواستنەوەی زێڕ بکرێت، بڕیارەکەش بازرگانانی زێڕی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانکردووە.
[1]
- ئاژانسی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سووریا سانا، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بەدەیان بارهەڵگری سەر بە سوپای ئەمەریکا لە عێراقەوە چوونە ناو خاکی وڵاتەکەی.
[2]
- یەکێتی ئەورووپا بەرپرسیارێتی رەوشی خراپی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی خستە ئەستۆی تورکیا و تومەتباریکرد بە بەردەوامیدان بە گرژی و هەڵچوون؛ وێڕای داواکانی برۆکسل بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە.
[2]