لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 31-08-2020
باکووری کوردستان
-
موراد قەرەیلانموراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری
پەکەکەپەکەکە باسی لە پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا و کەنەدا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری تورکیا کرد و وتی، ئەو دوو وڵاتە بەرپرسن لەو کۆمەڵکوژییانە، کە دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامیان دەدات.
[4]
- بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەانیی قەرەیازی لە پارێزگای
ئەرزرۆمئەرزرۆم لە دوای ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دەستبەسەر پۆستەکەیدا گیرا و دەستگیرکرا.
[4]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سێودین کەڵاشی کوڕی بەهادین، خەڵکی گوندی گیوەڕانی سەر بە کوتۆل، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتەشی تورکیە پێکرا. ئەو کۆڵبەرە لە کاتی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران چووەتە خاکی تورکیە و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیەوە تەقەی لێکراوە و پێکراوە.
[8]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بایەزید قادری چووپان دانیشتووی
نەغەدەنەغەدە و خەڵکی گوندی سنجلە سەر بە بەخشی لاجانی
پیرانشارپیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.
[8]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی کورد بە ناوی سالار چاوشی کوڕی عەبدوڵڵا، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی
بۆکانبۆکان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا.
[8]
- ماوەی دەسبەسەرکردنی ئەفشین شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی
سنەسنە، دووبارە درێژە کرایەوە.
[8]
باشووری کوردستان
-
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی رایگەیاند :
31ی ئاب31ی ئاب پەڵەیەکی نەگریسە و لەبیر ناکرێت. لە بەرامبەریشدا
ئومێد خۆشناوئومێد خۆشناو رایگەیاند: کورت و کرمانجی هەموو رۆژێک بۆ پارتی خەبات و شانازییە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 591 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 25 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 370 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
[1]
- ئەو 50 هەزار واژۆیەی کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن
ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجانڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان و
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر کۆکرابوونەوە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، رادەستی نوسینگەی
سلێمانیسلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و ئەوانیش ئاراستەی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن.
[5]
- دانیشتووانی گوندەکانی شارەدێی
سەرگەڕانسەرگەڕان گرد بوونەوە بۆ ئەوەی رێگە لە عەرەبە هاوردەکان بگرن کە ئێستا هاتوونەتە ناوچەکە و ئەوان هاتوون داوای زەویوزاری کوردەکان دەکەن.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای
دهۆکدهۆک، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دهۆک وەعدوڵڵا محەمەد بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.
[3]
- لیوا ئەنوەر عەزیز باوە، فەرماندەی سەربازیی یەکێتی و جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی
هەولێرهەولێر، بەهۆی توشبونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
[7]
- دوای ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، داوای پەرلەمانتارانی بۆ بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی رەتکردەوە، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: جارێکی دیکە ئیمزا بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی کۆدەکەینەوە.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی 400 هاونیشتمانی بەهۆی بێکاربوونیانەوە لە باشووری کوردستانەوە گەڕاونەتەوە رۆژئاوای کوردستان.
[2]
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستنیشانکردنی 12 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا راگەیاند. ژمارەی ئەو کەسانەشی لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 35 کەس.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- شاندی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە - MSD) لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دوای ئەوەی لەگەڵ حیزبی ئیرادەی گەلی سوریا رێککەوتننامەی دانوستانی بۆ چارەسەری سیاسیی کێشەکانی سوریا واژۆ کرد، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە.
[4]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، داوای لە رووسیا کرد، خۆی بەدووربگرێت لە هەر هەنگاوێک خزمەت بە لایەنەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا بکات، لەوانەش یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە).
[6]
- نوێنەری باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پوختەی ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتییەکەیانی بە تورکیا راگەیاند و بە وەزیری دەرەوەی تورکیای گوت: دەست لە رەفتارە تاکلایەنەکانتان هەڵگرن.
[6]