لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 24-08-2020
باکووری کوردستان
-
کەژەکەکەژەکە رایگەیاند،
لەیلا ئاگریلەیلا ئاگری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەژەکە لە مانگی حوزەیرانی 2020 بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکەوە لە باشووری کوردستان شەهید بووە.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە یادی شەهیدانی ژینگە لە شاری
مەریوانمەریوان، چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت.
[3]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جەعفەر رەمەزانی کوڕی محەممەد، تەمەن 50 ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.
[8]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”فەرزاد مورادی“ و ”نەوشیروان ڕەزایی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. ئەو دوو هاووڵاتییە کە هردوویان خەڵکی گوندی ”هڵیزئاوا“ی مەریوان بوون، دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵڤەگەری گیان لە دەست دانی شەریف باجوەر و ئومید حوسێن زادە دەستبەسەر کراون.
[9]
باشووری کوردستان
- سەرۆکی رێکخراوی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە
دهۆکدهۆک رایگەیاند بە تۆمەتی هاندانی هاونیشتمانیان و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی دهۆک و
زاخۆزاخۆ زیاتر لە 50 رۆژنامەڤان، چالاکڤان و خەڵکی سڤیل دەستگیرکراون، گرووپێکی پارێزەرانیش خۆبەخشانە کار بۆ ئازادکردنیان دەکەن.
[2]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد لەو ماوەیەدا 458 کەس تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوونە و 27 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دەروەکۆتر لە پشدەر، بەردێک لە شاخ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە شوانێک، کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەی بوو، گیانی لەدەست دا.
[1]
- بەپێی راپۆرتێکی کەشناسی عیراق شەوی رابردوو سێ جار بومەلەرزە لە شارۆچکەی
کەلارکەلاری سنوری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیانی داوە.
[1]
- بەبەراورد لەگەڵ مانگی رابردوو کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان زیادیکردوە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازی لەتۆڕەکانی کارەباو خەرجکردنی بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا و زیادکردنی غازی سروشتی کۆرمۆر و خورمەڵە و دانانی وێستگەی غازی خەبات.
[1]
- سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە و کەلار لەلایەن کەسانێک کە جێگەی گومانن بەئاڕاستەیەکی زۆر خراپدا برا.
[4]
- دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 22 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردووە، 27 کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین بەهۆی ئەو کارەساتە نەخوازراوەی شەوی رابردوو لەلایەن هەندێ کەس بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە رویدا بۆ ماوەیەک کاروباری هاوڵاتیان راناپەڕێنین.
[1]
-
تەڤگەری ئازادییتەڤگەری ئازادیی لە دژی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لەلایەن ئاسایشی
هەولێرهەولێر، سەردانی خاچی خاجی سووری نێودەوڵەتیان کرد و داواکارییەکانیان گەیاند، ئەوانیش رایانگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئازادکردنیان.
[6]
- خدر کەریم، سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لە دوێنێوە لەماڵ چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە. کەسوکارەکەی داوا دەکەن دامودەزگا ئەمنییەکان و خەڵکی ناوچەکە هاوکاریان بن بۆ سۆراغکردن و دەسکەوتنی زانیاری لەبارەیەوە.
[5]
- پارێزەری بەرگریکاری خاوەن پشکەکانی
چاڤی لاندچاڤی لاند رایگەیاند، لەسەر سکاڵایەکی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای نالیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری خۆی و شەش خاوەن پشکی دیکە دەرچوە، ئەمڕۆش لە رێگەی تەلەفۆنەوە ئاگادارکراوەتەوە لە دادگا ئامادەبێت.
[4]
- سەعات 10ی ئەمشەو ژمارەیەک تیرۆرستی
داعشداعش لەگوندی سەفسافەی کورد نشین لە سنووری
قەرەتەپەقەرەتەپە چوونەتە سەر خێزانێک لەعەشیرەتی تەمیمی کەعەرەبن سێ کەسیان لێ رفاندون و تەقەیان لەیەکێکی تر کردوەو برینداریان کردوە.
[1]
- تیرۆرستانی داعش پەلاماری سەر گوندی عارەب کۆیی سنوری شارۆچکەی
داقوقداقوقیان داوەو بەهۆی پەلامارەکەشەوە چوار پۆلیسی فیدراڵی بریندارن و چواری تریشیان کوژراون.
[1]
- سەرۆکی بەرەی تورکمانی،
ئەرشەد ساڵحیئەرشەد ساڵحی رایاگەیاند، ئەوان وەک تورکمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رێگەگرتن لە رێکەوتنی هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ماوەی نزیکەی مانگێکە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوی لە رۆژاوای کوردستان گرتووەتەوە و زۆرتر لە یەک ملیۆن کەس لە پارێزگای
حەسەکەحەسەکە بێ ئاون.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- تەقینەوەیەکی بەهێز کارەبای تەواوی سووریای پچڕاند، وەزیری کارەبای ئەو وڵاتەش دەڵێ ئەگەر هەیە تەقینەوەکە تیرۆرستی بووبێت.
[5]
- راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بەکەرەسە و کەلوپەلی سەربازی بەشداری دروستکردنی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیان کردووە و لەڕاپۆرتێکی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانیشدا هاتووە: ئەو فڕۆکانە لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان لەخوارووی رۆژهەڵاتی تورکیاو باکوری عیراق (هەرێمی کوردستان) و باکوری سوریاو لیبیا بەکارهاتوون.
[1]
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی لەو رێکخراوە تیرۆرستانە دەکەن، کە تەقینەوە لە تورکیا ئەنجامدەدەن. ئەردۆغان گوتی: هەندێک هێزی ناوخۆیی هەن بەپشتیوانی هێزی دەرەکی پیلان لە دژی تورکیا دەگێرن. گوتیشی: خودی یۆنانە پیلان لە دژی تورکیا دادەڕێژێت و پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان رەفتار دەکات. جەختیشی کردەوە، باجەکەی دەبێت بدات.
[5]
- ئەمڕۆ نیکۆس گریستۆدۆلیدس، وەزیری دەرەوەی قوبرس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نیکۆس دینداس، وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەنجامداوە و لەسەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دەریای ناوڕاست قسەیان کردووە. لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئاماژەیان بەوەکردووە، کە تورکیا بەردەوامیداوە بە گەڕانەکانی بەدوای نەوت و گازی سورشتی لە دەریای ناوەڕاست و ئاڕاستەیەکی هەڵەی گرتوەتەبەر، وتووشیانە: یۆنان و قوبرس ڕێگە نادەن کەشتییە ڕوپێوییەکەی ئەنقەرە لە دورگەی کریت نزیکبێتەوە و هێڵی سوری بۆ دادەنێن.
[6]
- کۆچبەرێکی خەڵکی
بۆکانبۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی مەسعوود قادری، دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی کانتۆنی گڵارووی سویسرا داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری رەتکرایەوە، خۆی خستە پێش شەمەندەفەرێک و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
[2]