باکووری کوردستان
-
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری
هەدەپەهەدەپە داوا لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات: ڕێککەوتنی دیموکراسی پێکبهێنن.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کچێکی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی شیوا خۆڕەمی خەڵکی گوندی سماقلووی ناوچەی سەرشیوی
سەقزسەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دەوترێت ئەو کچە لاوە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەمە سێیەمین خۆکوژیی هاووڵاتییانی سەقزییە کە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا لەو شارەدا ڕوویداوە.
[6]
باشووری کوردستان
- سوپای تورکیا تەقەیان لە گەنجێکی دانیشتووی گوندی شاپانی سەر بە شارەدێی
سیدەکانسیدەکان کرد و برینداریان کرد. فارس حەمەدەمین، موختاری گوندی شاپان ڕایگەیاند: 200 مەترێک لە دووری گوندەکەمان، سوپای تورکیا تەقەیان لە گەنجێکی گوندەکە بە ناوی نەوزاد ڕەشید ڕەسوڵ، تەمەن 33 ساڵ کردووە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەپێی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا لە دەڤەری
برادۆستبرادۆست تەقێنرایەوە و لە ئاکامدا 10 سەربازی ئەو سوپایە کوژران.
[3]
- لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا لە ناوچەکانی شارۆچکەی
باتیفاباتیفا هێرشی زەوینییان دەستپێکردووە و چوونەتە گوندی بانکی بنی و بە گوتەی بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ خانووی هاونیشتمانییانی سڤیلیان تەقاندووەتەوە.
[1]
-
ئەدهەم بارزانیئەدهەم بارزانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک وەستایەوە و هێرشەکانی ئیدانە کرد.
[4]
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، 535 تووشبووی نوێ لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە
هەولێرهەولێرن.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا زیاتر دەبێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا، درەنگ سەردانی پزیشک دەکەن، و کاتێکیش سەردان دەکەن، کار لە کار ترازاوە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.
[2]
- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند، هەریەک لە لایەنگرانی پەکەکە و
نەوەی نوێنەوەی نوێ ئارستەی خۆپیشاندانی
زاخۆزاخۆیان گۆڕی بۆ درووستکردنی ئاژاوە.
[2]
- لەسەر ڕێگای
سلێمانیسلێمانی-
دوکاندوکان دوو پاس پێکیانداداو لەئاکامدا 18 کەس برینداربون کە برینی هەندێکیان سەختە.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
ئەحمەد بامەڕنیئەحمەد بامەڕنی، باڵیۆزی پێشووی عێراق لە ڕۆمای پایتەخەتی ئیتاڵیا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی هاوونیشتمانییان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2021/2020 بۆ 2020/10/01 دوادەخرێت.
[1]
-
مەزڵوم عەبدیمەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات -
هەسەدەهەسەدە- ئاماژە بەپێشێلکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست دەکات لەلایەن تورکیاوه و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات سنورێک بۆ پێشێلکارییەکان دابنێن.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- یایر نەتەنیاهوو، کوڕی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوای کردووە، ئاڵای کوردستان بۆ ئیمۆجی زیادبکرێت.
[1]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا خستنەخوارەوەی دوو درۆنی
پەکەکەپەکەکەی لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند.
[1]
- ڕووسیا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئێران بکات.
[1]
- یەکەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بەکەیسی سکاڵای کۆمپانیای (داینا ستی) لەسەر
ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان لەدادگای (هایپترەیشن) لەلەندەن بەڕێوەچوو، یەکێک لەبەشداربووانی دادگا کەش دەڵێت: ئەگەر حکومەتی هەرێم کەیسەکە بدۆڕێنێت دەکەوێتە ژێر قەرزێکی زۆرەوە.
[3]