وەزارەتی تەندروستی: لە ماوەی هەفتەیەکدا 101 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداو...
باکووری کوردستان
- لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی باسان، هەزەخ و سلۆپی شڕنەخ 5 کەس دەستگیرکران.
[7]
- پارێزگاری دیلۆک بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆنا 15 رۆژ قەدەگەی چالاکی و بەرنامەکانی راگەیاند. قەدەغەکە ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تا 30 مانگ بەردەوام دەبێت.
[7]
- لە مووش و ناوچەکانی دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کرا. بەپێی زانیاریەکان لە ئەنجامدا 17 کەس دەستگیرکراون.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی
کۆڵبەرکۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر کوژراو بریندار کراون. هەواڵنێری هەنگاو لە ورمێ رایگەیاندووە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی سیراج ئەحمەدی تەمەن 37 ساڵ کوژراوە و تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بەناوی
مەخموورمەخموور ئەحمەدی تەمەن 33 ساڵ بۆ هەنگاو روون بووەتەوە.
[8]
کوژران و برینداربوونی سی کۆڵبەر لە سنوورەکانی ورێ
- ماڵپەڕەکانی حکوومەتی ئێران، لە هەواڵێکدا، باسیان لە کوژرانی پاسدارێک بە ناوی حامید سەیفی لە ناوچەی
سەردەشتسەردەشت -
مەهابادمەهاباددا کرد. ماڵپەڕی فارس نزیک لە سپای پاسداران، کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بۆ شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە.
[6]
- دوو چالاکی ئەهلی سونەت بە ناوەکانی حامید عەلی مشکۆ تەمەن 36 ساڵ و فەرشاد جەهش تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی
ورمێورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.
[6]
- دوو کەس لە بەندکراوانی مانگی پووشپەڕی شاری
شنۆشنۆ بە ناوەکانی “ڕەحیم ڕەفعەت” و “ڕەحمان تابش” دوا نزیکەی 40 ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ گوازراونەتەوە.
[8]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی شەهریار پوورعەلی کوڕی ئیسفەندیار، خەڵکی دزەی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ورمێ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی هێزە ئینتزامییەکان گوازرایەوە.
[6]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی رایگەیاند؛ لە ماوەی 1 هەفتەدا لە پارێزگاکانی
سلێمانیسلێمانی و
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک هەڵەبجەهەڵەبجە 3 هەزار و 918 کەس توشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بون و 101 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدان لە پارێزگای هەولێر بوەو 65 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ماوەی 1 هەفتەدا 22 هەزار و 738 پشکنین ئەنجامدراوە و زۆرترین رێژەی پشکنینیش لە شاری هەولێر کراوە بۆ 10 هەزار و 66 کەس.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 658 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 20 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- ژمارەی تووشبووان لە
کەرکوککەرکوک نزیکدەبێتەوە لە حەوت هەزار کەس، تەنیا لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا 752 کەس لەو شارە وەک تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون لەو ژمارەیە 26 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، تەندروستی دهۆک لە سنووری پارێزگاکەیان، پێشنیازی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی کرد.
[4]
- پزیشکانی نیشتەجێی خولاو کارمەندانی تەندروستی پارێزگای سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند.
[3]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شاری
رانیەرانیە رایگەیاند، رێژەی توشبوان لە دەڤەری راپەڕین گەیشتوەتە لوتکە و رۆژبەڕۆژ لە زیادبوندایە، خزمەتگوزاری تەندروستیش لەم سنورەدا لە بارێکی زۆر ناهەموار و ناگونجاودایە، بۆیە نەخۆشانی کۆرۆنا بۆ وەرگرتنی چارەسەر بە ناچاری رو لە نۆرینگە تایبەتیەکان دەکەن.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- جوان موستەفا هاوسەرۆکایەتیی کۆمیتەی تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، 11 کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون. 6 کەسیان لە جزیر و 3 کەسیان لە کۆبانێ و 2 کەسی تریشیان لە شەهبا تووشی ئەو پەتایە بوون.
[7]
دەرەوەی کوردستان
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژەبڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکی سەر ئێران رەتکردەوە و ئەوەش نیگەرانیی واشنتنی لێکەوتەوە.
[1]
- بانکی ناوەندی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی داکەوتنی بەرچاو لە هەناردەکانی تورکیا بۆ دەرەوە کە لە 5 مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرێژەی %19.7 دابەزیوە.
[4]