چەند فڕۆكەیەك سنووری ماوەت بۆردومان دەكەن
باکووری کوردستان
- بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 5.4 پلەی رێختەر چەند شوێنێکی باکووری کوردستانی هەژاند. سەنتەری چاودێریی بوومەلەرزەی ئەوروپی زانیاریی لەبارەی بوومەلەرزەکە ئاشکرا کرد، کە بە قوڵایی دوو کیلۆمەتر هەریەک لە شارەکانی
دیلۆکدیلۆک، مەلەتی و شارۆچکەی سەنجقی گرتووەتەوە.
[2]
باشووری کوردستان
- چەند فڕۆکەیەکی تورک دووجار دەشتی ژاژۆلان و کوێرەکان-یان لە نزیک گوندی گەڵاڵەی سنووری شارۆچکەی
ماوەتماوەت بۆردومان کرد.
[2]
وەزارەتی تەندروستی لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لەو تووشبووانەی
کۆرۆناکۆرۆنا دەکات کە چاکبوونەتەوە، پلازمای خوێنیان ببەخشن و رایدەگەیێنێت زۆر لە نەخۆشەکان بە تووندی تووشی کۆرۆنا بوون و پێویستیان بە پلازمای خوێنە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- لەسەر کەیسەکەی ئیتاڵیای
مەلا کرێکارمەلا کرێکار،
ماکوان کەریمماکوان کەریم بانگخوازو رۆژنامەنوس، له ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەستگیرکرا.
[3]
- رێکەوتی 3ی مانگی 8، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆبوونەوەی شاندێکی ئەمەریکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە)، بە تایبەت لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد کاربەدەستانی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی (پەکەکە) لە
قەندیلقەندیل کۆبوونەتەوە. بە گوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکا، وەزارەتی دەرەوه لەم بارەوە رایگەیاندووە، ئەم دەنگۆیە هیچ راستیەکی تێیدا نییه و کۆبوونەوەی لەم چەشنە رووی نەداوە.
[2]
- حوسێن سەلامی، فەرماندەی
سوپای پاسدارانسوپای پاسدارانی ئێران جەختدەکاتەوە، تۆڵەکردنەوەی خوێنی قاسم سولێمانی بووەتە یەکێک لە ئامانجەکانیان و نەک تەنیا تۆڵەی دەکەنەوە، بەڵکو قودس (ئورشەلیم) رزگار دەکەن.
[1]
- تەقینەوەیەکی گەورە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا. بەهۆیەوە زۆرتر لە 100 کەس کوژران و هەزارانیش برینداربوون. لەنێو بریندارەکاندا زۆرتر لە 20 کورد هەن کە بارودۆخی یەکیان ناجێگیرە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان