لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 03-08-2020
باکووری کوردستان
- لە 6هەمین ساڵیادی قڕکردنی شەنگالدا کە لە 03-08-2014 کە بە دەستی چەتەکانی
داعشداعش ئەنجامدرا، لە چەندین شاری باکوری کوردستان و تورکیا چالاکی جۆراوجۆر بۆ ئیدانەکردنی ئەو کۆمەڵکوژیە بەڕێوە چوون.
[1]
- ئەو ئاگرەی سەربازانی تورک 3 رۆژ لەوە پێش بەریاندایە ناوچەی بەستای شرنەخ، لە ژێر چاودێریی دەوڵەتدا بەردەوامە و هیچ کارێکیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ناکرێت. تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی ئەو ئاگرەوە سەدان داری دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سوتاون.
[1]
بەستا 3 رۆژە لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگری تێبەردراوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج. لەو هێرشە راکێتییەدا زیانی ماددی بە یەکێک لە بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتووە. ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە پێشمەرگەکانی کوردستان لە سڵامەتیی تەواودان و هیچ مەترسییەکی گیانییان لەسەر نەبووە.
[5]
- دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی میحراب بوداقی و حەمید رەزا پاک نیهاد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت بریندار بوون.
[5]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی رژێمی ئێران ناوچەی بەربزینی دەڤەری
برادۆستبرادۆستی سەر بە
هەولێرهەولێریان بۆردومان کرد. بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر لە رەز و پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.
[1]
- لە دەروازەی نیودەوڵەتیی
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیل رێگەی نێوان باکووری کوردستان و تورکیا و هەریمی کوردستان لە
زاخۆزاخۆ دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گڕیانگرت و لە ئەنجامدا بە کەلوپەلەوە سووتان و دەروازەکە داخرا.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە رەوشی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان، لە توێی راگەیەندراوی ژمارە 160ی رۆژانەی خۆیدا، بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکە 14 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 348 کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون.
[3]
- سەرۆکی فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،
جەلال پەرێشانجەلال پەرێشان تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بووە.
[2]
- جێگری پارێزگاری
دهۆکدهۆک رایگەیاند: بڕیاریانداوە بە راگرتنی دەوامی رەسمی لە فەرمانگە حکومییەکانی سنوری پارێزگاکە تاوەکو رۆژی 15ی ئەم مانگە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی کوشتن و بەکۆیلەکردنی کوردانی ئێزدی دەکات و رایدەگەیێنێت، پێویستە بەپەلە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تیرۆر بکرێتەوە.
[2]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەنجامدانی رێککەوتنی نەوتیی هێزیکی سووریا بە سەرکردایەتیی کورد و کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا قبوڵکراو نیە.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان