رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیاری دەسبەسەرکردنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەزا ڕەمەزانی کوڕی ئیسفەندیار خەڵکی شابادی
کرماشانکرماشان، بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە، دواتر بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.
[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەعفەر حەسەنزادە کوڕی ئیسماعیل تەمەن 49 ساڵ و خەڵکی گوندی سەروکانیی
پیرانشارپیرانشار، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی توند لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕەوانەی نەخۆشخانەی عارفیانی
ورمێورمێ کرا.
[6]
- دادگای ئینقلابی مەریوان چالاکێکی کرێکاری بە ناوی بەختیار ڕەحیمیی بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. دادگا ئەو چالاکە کرێکارییەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و تەبانی دژی نیزام تۆمەتبار کردووە.
[6]
باشووری کوردستان
- زۆرینەی سەرچاوەکان ڕایانگەیاند؛ بەدرێژاییی ئەمڕۆ فڕۆکەی ئەمریکی بە ئاسمانی
ڕانیەڕانیە و
قەندیلقەندیل و باڵەکایەتی سووڕاونەتەوە و شاندێکی 12 کەسیی ئەمریکی بۆ دانووستاندن لەگەڵ
پەکەکەپەکەکە چوونەتە قەندیل.
[7]
- نزیکەی 15 خێزانی عەرەبی هاوردە بە نیازی نیشتەجێبوون چوونە گوندێکی نێوان داقووق و
خورماتووخورماتوو، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە کە کوردن ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ دروستبوو. مەلا کەریم شکور، بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی کە بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی ناوچەکە چووبووە شوێنی شەڕەکە، لەوێ ئەویش کەوتە بەر هێرشی عەرەبە هاوردەکان و ژمارەیەک عەرەبی ناوچەکە. بەڵام بە سەلامەتی دەرچووە و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.
[2]
- هەردوو پەرلەمانتار جەمال شوکر و
مەریوانمەریوان نادر، لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایانکردوە: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی عەرەبە هاوردەکان و دەرکردنیان لە سنوورەکە لەگەڵ پەرلەمانتار مەریوان نادر، گەیشتینە گوندەکانی جەمبوور 1 و جەمبوور 2 لە هەفتەغار و قولی تەپە. ڕونیشکراوەتەوە: هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بەڵێنیان پێداین کە دەستبەجێ ناوچەکە لە عەرەبە هاوردەکان چۆڵبکرێت تا ئەو کاتەی کێشەکە بە یاسا چارەسەر دەکرێت.
[3]
-
جەلیل گادانیجەلیل گادانی کەسایەتیی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی پێشوو و ڕێبەری حیزبی دیموکرات تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان چاودێری دەکرێت.
[2]
ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لەسلێمانی
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 334 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و نۆ توشبو گیانیان لەدەستداوەو 122 توشبوی ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە.
[5]
- سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند هونەرمەند
سابیر کوردستانیسابیر کوردستانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پێشتر لە ژێر چاودێری تەندروستیدا بووە، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
دهۆکدهۆک بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوو توشبووی کۆرۆنا کە پیاون و تەمەنیان 63 - 66 ساڵانە و خەڵکی بەردەرەشن، گیانیان لەدەستدا. ئەوە یەکەم کەیسی گیان لەدەستدانە لە سنووری پارێزگای دهۆک بە کۆرۆنا.
[4]
- دوای پێنج ڕۆژ لە ئاگر و سووتانی هەزاران دۆنم پووش و پاوان و هەزاران داری سرووشتی، ئاگرەکەی چیاکانی زەواڵی و بەردە دووکون لە سنووری
دەربەندیخاندەربەندیخان کۆنتڕۆڵکرا.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- تەندروستی
گەرمیانگەرمیان ئاماری یەک هەفتەی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە لەو ماوەیەدا نۆ تووشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر ڕێگای M4 کەسێکی مەدەنی بریندار کرد.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- کەمپەینی ئازادی بۆ
زەینەب جەلالیانزەینەب جەلالیان لە شاری شفێڵدی بەریتانیا هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ ئازادیی زەینەب جەلالیان ئەنجامدا.
[1]
- تورکیا ڕایگەیاند، تاوەکو 1ی ئەیلوول گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ عێراق ناکاتەوە، عێراقیش هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە.
[2]
- حکومەتی سووریا، بە توندی ئیدانەی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات(
هەسەدەهەسەدە) و کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکایی کرد. دیمەشق ئه و ڕێککەوتنەی بە هەوڵێک بۆ دزینی نەوتی سووریا بە پشتیوانی و چاودێری ئەمەریکا وەسفکرد. وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ڕایگەیاند، ئێمە ئه و ڕێککەوتنە بە دزینی نەوتی وڵاتەکەمان هەژمار دەکەین و ڕێککەوتنەکە تەنیا ئەوە دەگرێتەخۆی کە، لە نێوان دز و دزی کڕیاردا واژوو کراوە.
[4]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، گیانلەدەستدان و چاکبوونەوە لە کۆرۆنای ڕاگەیاند. کە تێیدا هاتووە: 63 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزار و 447 کەسی دیکە تووشبوون، هەروەها دوو هەزار و 611 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
[5] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表