لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 01-08-2020
باکووری کوردستان
- سەربازانی تورک بە هەلیکۆپتەر گوندی بانای ناوچەی باسانی شڕنەخیان بۆردومان کرد و شەڕ روویدابوو. دوای شەڕەکە سەربازانی تورک دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و گوندەکەیان گەمارۆدا. سەربازانی تورک دوێنێ سێ کەسیان دەستگیر کرد و دوای ئەوەی وتەیان وەرگیرا ئازادکران. گەمارۆکە ئەمرۆ کۆتایی هات، بەڵام ئەمڕۆ سەرلەبەیانی شوانێک و جۆتیارێک جارێکیتر دەستگیرکران.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی
بۆکانبۆکانی بە ناوی سومەیە نمەدماڵ کچی ڕەشید خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە بۆ لێپرسینەوە رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی
ورمێورمێ کراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لەکۆمەڵگای باگێرەی سەربە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی کردووەتە ئامانج. ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتاوە، دەوترێت دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سوتاون.
[1]
- تەندروستی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ تەنها 3 توشبووی نوێی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە بوون و 8 توشبووش دوای چاکبونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتوه و ژمارەی داخڵبوون بەکۆرۆناش لەسفر نزیکدەبێتەوە.
[2]
- گەشتی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردەوە، گەشتیاران دەتوانن بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی گەشت بکەن، بۆ هەر گەشتیارێکیش بەر لە گەشتکردن دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت، ئەوانەش کە گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن، دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکەن و ماوەی 14 رۆژیش کەرەنتین بکرێن.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە فەرمانی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی
هەولێرهەولێر تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.
[3]
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە لە سنووری
کفریکفری و
خانەقینخانەقین روویدا و کەشناسی رایدەگەیەنێت، چەقی هەردوو بوومەلەرزەکە شاری
کرماشانکرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بوومەرزەی یەکەم کاتژمێر 11:37 بە دووری 30کم لە خانەقین و 39 کم لە کفری روویداوە. گوڕی بوومەلەرزەکە 3.7 بووە بە قوڵایی 10کم.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 18:20، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هاوەن عەین عیسا و دەوروبەریان تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا 3 منداڵ برینداربوون و دۆخی منداڵێک ناجێگیرە. راگەیەنرا لەو هێرشەدا حسێن عەلی 12 ساڵ، مەهدی عەلی 10 ساڵ و محەمەد عەلی 11 ساڵ برینداربوون.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)