روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی #وەزارەتی پەروەردە#وە :
دوێنێ شەو 30-6-2020، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی، بەهەموو لایەک ڕادەگەیەنین ئەو نووسراوە ڕاست نییە، داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە ڕەسمییەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی ڕەسمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیس بووک. دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەرونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ ڕوبەرووکردنەوەیان بە دادگاکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان وەزارەتی پەروەردە
#01-07-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,841 times
Write your comment about this item!