لە بارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 روونکردنەوە دەدرێت
روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەوە :
دوێنێ شەو 30-6-2020، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی، بەهەموو لایەک رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە رەسمییەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی رەسمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیس بووک. دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەرونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ روبەرووکردنەوەیان بە دادگاکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان وەزارەتی پەروەردە
01-07-202001-07-2020 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!