ناو: دولبەر
ناوی باوک: عەبدوڵڵا کەریم
ڕۆژی لەدایکبوون: #14-07-1958#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
دولبەر عەبدوڵڵا کەریم لە 14-07-1958 لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی(مەڵکەندی) و ناوەندی و دواناوەندی لە دواناوەندی (ئاشتی کچان) تەواو کردووە.
لە ساڵی 1980-1981 کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری- ژمێریاری #زانکۆی سلێمانی# بە پلەی سێیەم تەواو کردووە، یەکەم دامەزراندنی وەک معیدە لە زانکۆی سلێمانی، ئەو ساڵە زانکۆی سلێمانی گواستراوەتەوە بۆ هەولێر، بەهۆی کاری سیاسی و نەبوونی بە بەعسی نەیتوانیوە بەردەوام بێت.
لە ساڵی 1982 گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەو وەک مامۆستا لە ئامادەیی بازرگانی سلێمانی کچان و کوڕان وانەی وتۆتەوە.
لە ساڵی 1983 بووەتە یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە ئامادەیی بازرگانی سلێمانی کچان تا ساڵی 1991.
لە ساڵی 1984 هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستا شێخ حەسەن کردووەو خاوەنی سێ منداڵە بەناوەکانی (ئارا، شارا، شەنگە).
لە ساڵی 1991 بووەتە بەڕێوەبەری ئامادەیی بازرگانی سەیوانی کچان، لە ساڵی 2002 بووەتە بەڕێوەبەری ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچان.
بەشداری هەموو کۆنگرەو کۆنفرانس و وۆرکشۆپەکانی پەروەردەی کردووە، لە ساڵی 2007-2008 بەشی دیزانین و دروومانی کردۆتەوەو پرۆگرامیان بۆ داناوەو تاکە بەشە لەسەر ئاستی هەرێم لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچان هەیە و تا ئێستا 2022 بەردەوامە.
لە ساڵی 2012-2013 بەشی چاککردنی کۆمپیوتەری لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچان کردۆتەوە، بۆ ماوەی سێ ساڵ ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کچان سیفەتی نموونەیی وەرگرت، تاکە ئامادەیی پیشەسازی بوو لە هەرێم سیفەتی نموونەیی وەربگرێت.
لەگەڵ 11 بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لیژنەی بەدواداچوونی کێشەی پەروەردەکان بووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و کەموکوڕی خوێندنگەکان.
22 جار بەشداری خولەکانی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردووە.
ساڵی 2003 وەک ئەندامی وەفدی وەزارەتی پەروەردە سەردانی ئێرانی کردووە بۆ ئاشنابوون بە سیستمی پەروەردەی ئەو وڵاتە.
لە ساڵی 2008 وەک ئەندامی وەفدی وەزارەتی پەروەردە سەردانی وڵاتی کۆریای باشووری کردووە بۆ بەشداریکردن لە خولی کارگێڕی خوێندنگەو ئاشنابوون بە سیستمی پەروەردەی ئەو وڵاتە.
لە ساڵی 2014 وەک ئەندامی وەفدی وەزارەتی پەروەردە سەردانی وڵاتی تورکیای کردووە بۆ ئاشنابوون بە سیستمی پەروەردەی ئەو وڵاتە.
لەماوەی خزمەتکردنیدا 87 جار ڕێز و سوپاسی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژاوای سلێمانی ئاڕاستەکراوە.
لە ڕۆژی 14-07-2021 خانەنشین بووەو ئێستا 2022 ئەندامی بزاڤی ئاشتی ناوخۆییە. [1]