پەیامی سازمانی خەبات لەساڵیادی ئیعدامی 59 لاوی نیشتمانپەروەری کورد
ڕژێمی خومەینی لە 12 ی جۆزەردانی ساڵی 1362 کۆچی خۆری، لە راگەیاندراوێک دا کە لەلایەن فەرمانداری ئەوکاتەی
مەهابادمەهاباد حەمیدرەزا جەلایی پووری خیانەتکارەوە ڕاگەیەندرا، 59 لاوی کورد یان لە شاری مەهاباد ئیعدام کردوە. زۆربەی ئه و لاوە تێکۆشەرانە لە دوو مانگی ئەوەڵی ساڵی 1362 ی کۆچی خۆریدا واتە خاکەلێوە و بانەمەڕ زیندانی کرابوون. چەند کەسیان تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بوو و لە خوێندنگای سەرەتایی دەیانخوێند. ئیعدامی ئەو لاوانە لەدرێژەی جینایەتکاری و ستەمگەریەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی لە بەرانبەر خەڵکی
کوردستانکوردستان بە تایبەت، و تێکڕای نەتەوەکان و خەڵکی ئێران بوو. هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی خومەینی، ئەو دەسەڵاتە هەوڵیدا بە جینایەت و کوشتوبڕ وەڵامی ماف و ئازادیەکانی دانیشتوانی کوردستان و جوڵانەوەی مافخوازنەی گەلی کوردو بڕیاڕی جەماوەری کوردستان بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی و رزگاریەکانی بداتەوە.
جینایەت و ستەمی بێ بەزییانەی ئەو دەسەڵاتە لە تێکڕای شارو ناوچەکانی کوردستان دەستی پێکرد کە لە ماوەی 41 ساڵدا بەردەوامە. تاوان و جینایەتی بەردەوامی دەسەڵاتی ئاخوندی لە بەرانبەر خەڵکی کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێران، ئەو ڕاستیەمان بیردەهێنێتەوە، کە ڕژیمی ئاخوندەکان گۆڕانکاری بە قازانجی خەڵک لێ ڕەچاوناکرێ و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دانوستان و ووت وێژ لە گەڵ ئەو دسەڵاتە دڕندەو دیکتاتۆرە، بە زیانی جەماوەری وەزاڵەهاتوو، بە زیانی ڕێبازی شەهیدانی سوورخەلاتی کوردستان و تێکڕای شەهیدانی شۆڕشی ڕەوادایەو تەنیا حکومەتی ستەمگەری ئێران بۆ مانەوەو درێژ بوونەوەی دەسەڵاتەکەی کەڵکی ڵی وەرگرتوە.
ئیعدامی 59 لاوی بێ تاوانی کورد لە شاری مەهاباد جینایەتێکی لە بیر نەکراوەیە لە لای خەڵکی کوردستان بە تێکڕاو تێکۆشەرانی ریزەکانی
سازمانی خەباتسازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە تایبەت.
لە ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو تێکۆشەرانە سڵاو درود دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزیان و بەڵێن دەدەین تا سەرکەوتنی یەکجاری و هاتنە دیی ئامانجی پیرۆزی شەهیدان لە خەبات و تێکۆشانی شێلگیرانە لە بەرانبەر ڕژیمی ناڕەوای ئاخوندانی دژی خەڵکی بەردەوام بین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی
12 ی جۆزەردانی 1399 کۆچی خۆری 06.01.2020 زایینی
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!