لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنرا، 6 سەرباز سزادران
ڕاگەیەنراوی
هەپەگەهەپەگە:
25ی حوزەیران کاتژمێر 16:00 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر رێگای دەڤەری دۆڵی حەیدەرانی ناوچەی گەڤەڕی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ چالاکی ئەنجامدراوە. ئۆتۆمبێڵی سەربازی کە لەسەر ڕێگا بەرەو شوێنێکی تر دەڕووی بووە ئامانجی هێزەکانمان و بە بەهێزی لە ئۆتۆمبێڵەکە درا و تێکشکێنرا. 4 سەرباز لە ناو ئۆتۆمبێلەکە سزادران. سوپای داگیرکەری دوای چالاکیەکە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوورخستۆتەوە. بە پشتگیری فڕۆکەی کەشفی بێ فڕۆکەوان لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەراسیۆنکرا. 26ی حوزەیران داگیرکەران لە
بۆغازیبۆغازی چەتە سەربازیان بڵاوکردەوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی فراوان کرد و تا ئێستاش بەردەوامە. داگیرکەران ناوچەکە بۆردومان دەکەن. لە قۆناغی ئۆپەراسیۆنەکەدا هاوڕێیەکمان بە ناوی بروسک بۆتان شەهید بوو. دواتر ناسنامەی هاوڕێکەمان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
27ی حوزەیران کاتژمیر 19:30 هێزەکانمان سەربازانی تورکیان کردە ئامانج کە لەگردی شەهید سەفقانی دەڤەری ئەرمووشی سەر بە هەرێمی
خواکورکخواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جێگیر ببوون. لەو چالاکیەدا گورزی گەورە لە سەرنگەری دوژمندرا و 2 سەرباز سزادران.
29ی حوزەیران (ئەمڕۆ) کاتژمیر 01:30 لەدژی داگیرکەران لە گردی
لێلیکانیلێلیکانی وابەستەی خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا و ژمارەیەک سەرباز بریندار بوون و کوژران بەڵام ژمارەیان نەزانرا. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکیەکە دەوروبەری گردی شەهید دەرویش و گوندی لێلیکانێیان بۆردومان کرد.
هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی تر ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
لە ئاسمان و زەمینەوە هێرش
28ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک گوندی
منینێیمنینێی هەرێمی
حەفتانینحەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بە ئۆبۆس و هەوان بۆمبەباران کرد. لە ئەنجامی بۆمبەبارانەکەدا ئاگر بەر ماڵی گوندنشینان کەوت.
لە راگەینراوی 28ی مانگی خۆماندا ڕامانگەیاندبوو کە 25ی حوزیران لە شەڕێک لە دەڤەری شاشدارا هاوڕێکەمان بە ناوی ئارین ئەنگیزەک شەهید بووە و ناسنامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کر، بەڵام هاوڕێکەمان شەهید نەبووە و بە ساخ و سەلامەتی خۆی گەیاندووەتە یەکینەکەی.
28ی حوزەیران کاتژمێر 12:30 فڕۆکە جەنگیەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری
چەمچۆچەمچۆی هەرێمی
زاپزاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە. لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.
هەمان ڕۆژ کاتژمیر 13:00 سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن دۆڵی
ڕەشانێڕەشانێی هەرێمی زاپی و کانی شەهید بێریتانیان لە دەڤەری ماهیر میرزۆ تۆپباران کرد. بەهۆی تۆپبارانەکە ئاگر بەر دارستانەکان کەوت و تا ئێستاش بەردەوامە.